یەک دونیا چاتم ھەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ھاتوون قسەم لەگەڵ کردوون و قسەیان لەگەڵکردوم و دواتر قسەمان نەکردووە بەھۆی بێحەوسەڵەیی و بێزاریەوە و دواتریش ھەمویان ڕۆشتوون. ھەژمارەکانیان سڕیوەتەوە. نەماون. نازانم لەکوێن و چی دەکەن.ھێشتاش چات'ەکانیان لەنێو مەسنجەرەکەمدا ماوە و خوێندنەوەیان بۆ من ھەستێکی سەیرم پێدەدات. ھەربۆیە من دژی ئەرشیفکردنم. دەبێت نامەکانیش وەک قسەکردنی ڕاستەوخۆ، ھەر لەو خولەکەدا بن. دواتر نەمێنن. بسڕێنەوە. تا دواتر نەکەویتە یادی کەسانێکەوە، کە نازانیت لەکوێن و چی دەکەن. ڕۆژگاریان چۆن تێدەپەڕێت و ئەسڵەن زیندوون یاخود نا. نامەکان ھەرچۆنێک بن، حاڵی ئینسان تێکدەدەن. یەک دونیا چاتم لەبەردەستە و نازانم بۆ دەستم تێی ناچێت بیسڕمەوە. لە 2016 تا ئەمڕۆ! ئێستا لە ھی یەکێکیاندا کە نازانم کێ بووە و ناوەکەی دەرناکەوێت، ئەم دێڕم نویسبوو
بێ هەسترین مەخلوقی دنیا لەسەر مەچەکم ئەنوسم کەس وەک تۆ ڕسوامی نەکرد.
"بێشەرەف"
ئیتر مرۆڤ چۆن نەڵێت "ئەی داد ؟!"
بێ هەسترین مەخلوقی دنیا لەسەر مەچەکم ئەنوسم کەس وەک تۆ ڕسوامی نەکرد.
"بێشەرەف"
ئیتر مرۆڤ چۆن نەڵێت "ئەی داد ؟!"