مرۆڤی ئاگامەند، سنگێکی کراوەی وەک ئاسمانی هەیە
ڕێبوارى ڕاستى،
لە بیرى كەڵەكەكردنى زانست و زانیارییەكان نییە،
بەڵكوو بەشوێن ئاگاییدا دەگەڕێت.
ئەو دەیەوێت دەربارەى ڕێگرتنەبەرى فێربوون،
شتێك فێر ببێت.
ئەو سەرقاڵى گەییشتن نییە بە ئەنجامەكان،
ئەو سەرقاڵى ئامانجەكان نییە،
لەڕاستیدا ئەو سەرقاڵى لەڕێگەبووندایە.
ئەو دەبێتە ڕێبوارى ئەو ڕێگایە.
ئەو بەرەو سەفەر، لە پێش مەبەستەوە پێوەندی هەیە.
ڕۆشتن و هەمیشە ڕۆشتن و لەڕێگەدابوون،
ڕێگەى هەقیقەت
جوانترین دەستكەوتى تێپەڕكردنى ژیانمانە.
واتاى ئامانج، دروستكراوى زەینە تەمبەڵەكانە كە تەنیا بۆ پشوودانە.
گەییشتن بە ئامانج، تەواوبوونى سەفەرە و تەواوبوونى تۆیە.
ئەوانەى كە بیر لە ئامانج دەكەنەوە،
ئەوە بیر لە ڕێگایەكی میانڕەو دەكەنەوە.
ئەهلى چێژ ڕێگاى هەقیقەت تەى ناكەن.
ڕێبوار بیر لە هەنووكە و بیر لە ئێرە دەكاتەوە.
ئەو لە ساتى هەنووكەدا
نەمرى دروست دەكات و لێرەش بێ لێوارى دروست دەكات
نوسینی: مەسیحا بەرزیگەر
#Saro💚☕