بیرت ئەکەم ، بەڵام ھەرگیز نامەوێ بگەڕێیتەوە
سڵاوێکی، بەڵام ھەرگیز، نابێ وەڵام بدرێیتەوە
تیرێکی لە ناودڵمدا، بەڵام جوانە شوێنەوارت
ئەوینت ھەر نزرگامە، بەڵام قەت نایەمە دیارت
خۆشە بوونت لەم دنیایە، بەڵام کە وەکوو نەبوون بێت
ئەشق جوانە، بەڵام نەک یەکێ زەبوون بێت
ئەتوانم بتکوژێنمەوە لێ بۆ ڕۆژگار لێی گەڕاوم
ئەو شوێنانەی کە لەوێ نیت، دایم ئەوێت بۆ گەڕاوم
خۆ ئەتبینم، کە ئەتبینم، بەڵام جوانە ڕوو وەرگێڕان
ھێندە لە بەرزی منت خست، ترسم نەما لە ھەڵدێران....
رەنج سەنگاوی