بەڵگەكانی قورئانی پیرۆز لەسەر حەرامیەتی حیزبایەتی
بەڵگەی یەكەم
قال الله تعالى : {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} [آل عمران] .
واتە: موسوڵمانان وەكو ئەو كەسانە مەبن كە لە نێویەكتریدا پارچە پارچە بون و ناكۆك بوون لە دوای ئەوەی كەوا بەڵگەی ڕوون و ئاشكراشیان بۆ هات لەسەر (حەڕامیەتی تەفرەقە و ناكۆكی) ، بەڕاستی بۆ ئەم جۆرە كەسانە سزایەكی زۆر گەورە و بەهێز هەیە .
بەڵگەی دووەم
وقال سبحانه : {وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿٣١﴾ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ۖ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ﴿٣٢﴾} [الروم] .
واتە: موسوڵمانان لە موشریكان مەبن و لاساییان مەكەنەوە ، ئەوانەی ئایینەكەیان پارچە پارچە كرد و بوون بە چەند حیزب و بەشێك ، بەڕاستی هەموو حیزبێك تەنها بەوە دڵخۆشە كە خۆی لەسەریەتی و پەیڕەوی دەكات .
بەڵگەی سێیەم
وقال تعالى : {وَأَنَّ هَـٰذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿١٥٣﴾}[الأنعام ] .
واتە : بەڕاستی ئا ئەمە ڕێبازی ڕاستی منە و شوێنی بكەون ، شوێن ڕێچكەكانی تر مەكەون ، بۆ ئەوەی ئەو ڕێچكانە پارچە پارچەتان نەكەن و لاتان نەدەن لە ڕێگا ڕاستەكەی خوا ، خوای گەورە ئامۆژگاریتان دەكات بە تەنها ڕۆیشتن لەسەر ڕێگا ڕاستەكەی و دووركەوتنەوە لە ڕێچكەكانی تر بۆ ئەوەی تەقوای خوای گەورە بكەن و خۆتان بەدوورخەن لە سزا و تووڕەبوونی .
بەڵگەی چوارەم
وقال تعالى: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ ﴿١٥۹﴾} [الأنعام].
واتە : بەڕاستی ئەوانەی ئایینەكەیان پارچە پارچە كردو بوون بە چەند حیزبێك تۆ لە هیچ شتێك لەوان نیت و لێیان بەریت ، كاروباری ئەم جۆرە كەسانە بۆ لای خوای گەورەیە ، پاشان هەواڵیان پێ دەدات لە بارەی ئەو كردارانەی ئەنجامیان دەدا .
بەڵگەی پێنجەم
ويقول الله تعالى: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَلا تَفَرَّقُوا} [آل عمران:١٠٣].
واتە: موسوڵمانان هەمووتان بە یەكەوە دەست بە دینی خوای گەورە وەبگرن و پەرتەوازە و پارچە پارچە مەبن.
بەڵگەی شەشەم
وقال تعالى : {شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ..} الشورى آية ١٣.
واتە: خوای گەورە ڕێبازی ئاین و بەرنامەی ژیانی بۆ داناون ، ئەو دینەی كەوا ئامۆژگاری پێغەمبەر نوحی پێكردبوو ، وە ئەو دینەی بە وەحی بۆ تۆمان ناردووە (ئەی محمد صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ، ئەو دینەی ئامۆژگاری ئیبڕاهیم و موسا و عیسامان پێكردووە كەوا ئیقامەی دین بكەن و ڕایبگرن و پەرتەوازەی نەكەن ، وە ناكۆك و پارچە پارچە نەبن تیایدا .
بەڵگەی حەوتەم
وقال تعالى : {وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ}سورة الأنفال الآية ٤٦.
واتە : گوێڕایەڵی خوای گەورە و نێردراوەكەی بكەن ، وە ململانێ و تەفرەقە مەكەن ئەگینا فەشەل و شكست دێنن و هێز و تواناتان لە دەست دەچێت ، وە زۆر ئارام بگرن ، بەڕاستی خوای گەورە لە گەڵ ئارام گراندایە .