[دەرگاکانی بەهەشت]
پێشەوا أبو القاسم اللالكائي رحمە الله دەڵێت:
٢٤٨١- هاوەڵی بەڕێز أبي هريرة رضي الله عنه دەگێڕێتەوە، لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەفەرمووێت:
«بەهەشت هەشت دەرگای هەیە، جا هەرکەسێک لە ئەهلی نوێژ بێت لە دەرگای نوێژ بانگ ئەکرێت، وە هەرکەسێک لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد بانگ دەکرێت، وە هەرکەسێک لە ئەهلی ڕۆژوو بێت لە دەرگای ڕەیان بانگ دەکرێت، وە هەرکەسێک لە ئەهلی بەخشین بێت لە دەرگای بەخشین بانگ دەکرێت»
أبو بكر الصديق رضي الله عنه فەرمووی: ئایا هیچ کەسێک هەیە لە هەموو دەرگاکان بانگ بکرێت؟
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: «بەڵێ، وە داواکارم لە پەروەردگار لەوان بیت». أخرجه البخاري ومسلم.
⌯ شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة للالكائي (١٣٥١/٧).
@pegay_tawhid