ڕێگەی حەق


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


کەناڵێک بۆ ڕونکردنەوەی حەق و ڕێگای بەهەشت
ئامانجمان بڵاوکردنەوەی حەقە

لەئـیـنـیـسـتـاگـࢪامـ لـەگـەڵـمـان بـن:
instagram.com/rigaay_haq
لەیوتوب لەگەڵمان بن:
ڕێگەی حەق ∷ rigaay_haq
بۆ هەࢪ ڕەخنە و پێشنیاࢪێڪ نامە بنێࢪن:
@rigaay_haq_bot

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
محمد اللحیدان - سورة الزمر - ٢٢


#پرسیار/بیدعە لەئاییندا چەند جۆرە؟
#وەڵام/بیدعە لەئاییندا دەکرێت بە دوو بەش:
یەکەم: بیدعەی کوفری : وەکو ئەمفیرقە کافرانە (جهمي)یان(معتزلة)یان(رافضة) کەئەمجۆرەیان پێی کافرەبی و لەدین پێیەچیتە دەرەوە وەک دانانی وەسیلە لەکاتی دوعاکردن و هاوارکردنە غەیری اللە تعالی و دیموکراسی هتد......
دووەم: بیدعە لەبەندایەتی: وەکو پەرستنی اللَّه تعالی بەجۆرێک لەشەریعەت دا نەهاتبێ و اللە پاشان پێغەمبەر ﷺ باسیان نەکردبێ، کەئەمەش دەکرێتە چەند بەشێک وەکو:
١)ئەو شتانەی کەلەبنچینەی بەندایەتی نەهاتبێ: وەکو کردنی چەند نوێژێک لەکات و ساتێک یان گرتنی چەند ڕۆژووێک کە رسول صلی اللە علیە وسلم فەرمانی پێ نەکردبێ .
٢)زیادکردنی چەند شتێک لە کارە شەرعیەکان: بۆ نموونە: کردنی ڕکاتێکی زیاد لە نوێژە فەرزەکان.
٣)زیادکردن لە چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی بەندایەتیەکان: وەکو صەڵاوات لێدان بەدەنگی بەرز تەنها بەدەنگی نزم و لەدڵەوە نەبێ، یان ڕاپەڕاندنی زکری اللَّه بەدەستە جەماعی بەتایبەتی بەو شێوە نەریتیەی کە هەیە یان زکری (اللَّه- اللَّه)...هتد.
٤)دیاری کردنی چەند کاتێک بۆ بەندایەتی: بۆ نموونە: گرتنی ڕۆژووی نیوەی مانگی شەعبان...هتد.


#پرسیار /بیدعە چییە؟
#وەڵام/بنچینەی ووشەی بیدعە لە(بدَعْ)هاتووە، لەشتی زیادکراو و دروست کراو نوێ هەروەک اللَّه تعالى دەفەرمووێ: (بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ)البقرة١١٧،واتە: الله دروستکەری ئاسمانەکان و زەوییە.
بیدعەش دوو جۆرە:
١)بیدعە لە دونیا: وەک دروستکردنی شتێک کە لەپێش دا نە بووبێ، بەمەش دەگوترێت (ابتداع).
٢)بیدعە لەئایین: ئەمەیان دروست نییە، لەبەرئەوەی لە بنچینەدا ئایین شتێکی(توقیف)یە واتە: نابێ نەلێی زیاد بکرێ نەلێی کەم بکرێ، هەروەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ:(مَنْ أَحْدَثَ في أَمْڕنا هذا ما لَيْسَ مِنهُ فَهوَ رَد) (البخاري و مسلم)، واتە:هەرکەسێک لەم ئاینەی ئێمەدا شتێک دابهێنێ و بەڵگەی لە کتێب و سوننەت(ئیجماع و قیاس)نەبێ ئەوە لێی وەرناگیرێ.


(اوزاعی) دەگێڕێتەوە لـە"حسان بن عطیة"لـە پێغەمبەرەوە ️ ﷺ کـە فەرموویەتی: (سیظهر شرار أمتي علی خیارها ، حتی یستخفی المؤمن فیهم، کما یستخفی المؤمن فیهم، کما یستخفی المنافق فینا الیوم.) واتـە: خراپەکارانی ئومەتەکەم زاڵ دەبن بەسەر چاکەکانیدا، وەباوەڕدار تێیاندا وون و بزر دەبێت، هەروەکو چۆن ئەمڕۆ دووڕووەکـان لەنێوانماندا بزرن و وونن.

هەروەکو بڵێی پێغەمبەری اللّٰهﷺ باسی ئەمڕۆ دەڪات...!

@rigaay_haq


#مانا_و_پێناسەی_محمد_رسول_الله_چیە؟

بسم الله والحمدلله .... وبعد:
باوەڕهێنانی تەواو بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بەشێكی گرنگە لە باوەڕ و عەقیدەی موسوڵمان، چونكە ئیمان بە الله و بە ئیسلام پەیوەستە بەو بەشە لە ئیمان و تەواوكەری شایەتی "لا إله إلا الله" یە.
واتای سەرەكی ئەو بڕگەیە بریتییە لە باوەرهێنان بە هەموو هەواڵ و فەرمان و حوكمێك كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ڕایگەیاندووە، هەروەها جێگیر كردنی هەر شتێك كە ئەو جێگیری كردووە و ڕەتكردنەوەی هەر شتێكیش كە ئەو ڕەتیكردووەتەوە.

- لە ڕاستیدا باوەڕ هێنان بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە كورتترین پێناسەكانیدا ئەوەیە :
باوەڕت بە هەموو پەیامەكەی هەبێت و لە هیچی بە گومان نەبیت یان قەناعەتت پێی نەبێت و، گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ببیت و ئەوەشی پێت نەكرا جێبەجیی بكەیت هەر باوەڕت پێی هەبێت و تەسدیقی بكەیت، هەروەها شوێنی دینەكەی بكەویت و كار بە شەریعەت و ڕێبازەكەی بكەیت و نە بەزمانی گوفتار و نە بەزمانی كردار هیچ شەریعەت و ڕێباز و یاسا و ڕێسایەكی بەسەردا پەسەند نەكەیت بەباشتری بزانیت یان بۆ ئەم سەردەمە بەگونجاوتری بزانیت!
موسوڵمانێتی هیچ كەسێك دانامەزرێت و تەواو نابێت تاكو لە ناخی دڵییەوە باوەڕ نەهێنیت و بە زمانیشی نوتقی بكات، كە جگە لە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هیچ كەسێكی تر شاییستەی شوێنكەوتن نییە و پەیڕەوی لە هیچ پێغەمبەرێكی تر ناكرێت جگە لە كۆتا و خاتەمی پێغەمبەران نەبێت محمد صلی الله علیه و سلم.
وەكو لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە: "لا يسمع بي أحد من هذه الأمة يهودياً كان أو نصرانياً فلا يؤمن بي إلاَّ كان من أصحاب النار"
لە تەواوی واتاكانی باوەڕهێنان بە "محمد رسول الله " ئەوەیە كە پێویستە هەموو موسوڵمانێك ملكەچی فەرمانەكانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ببێت و لە قەدەغەكراوەكانی خۆی بپارێزێت: (وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا).

- هەروەها دەبێت باوەڕو عەقیدەی هەموو موسوڵمانێك دەربارەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم وابێت كە:
①- پەیامەكەی گشتگیر بووە بۆ سەرتاپای مرۆڤ و جنۆكە.
②- باوەری وا بێت كە ئەو كۆتا پێغەمبەر بووە و پەیامەكەشی كۆتا پەیامە.
③- باوەڕی وا بێت پەیامەكەی كاركردنی بە هەموو پەیامەكانی پێش خۆی هەڵوەشاندووەتەوە.
④- پێویستە باوەڕی وا بێت كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەموو پەیامی ئیسلامی بەباشترین شیوە گەیاندووە.
⑤- پێویستە باوەڕی بە مەعسومی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەبێت.
⑥- باوەڕبوون بە هەموو مافەكانی و جێبەجێكردنیان وەكو خۆشویستنی (النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ) هەروەها تەعزیم كردن و مەزن ڕاگرتنی.

⛔️ئەمانەی كە باسمان كرد سەبارەت بە پێناسەی "محمد رسول الله" زۆرێك لە موسوڵمانان وەكو زانیاری پەتی دەیزانن، بەڵام جێگەای داخە زۆربەشییان لەم ڕۆژگارەدا بە شێوەیەكی كردەیی و جێبەجێ كردن كار بە شێكی ناكەن و لەسەر زەمینەی واقیعدا شوێنی كەسی تر دەكەون و خۆشویستن و گوێڕایەڵییان بۆ غەیری پێغەمبەرە صلی الله علیه و سلم، بەڵكو زۆرێك لە موسوڵمانان بەشێك لە ڕێبازو حوكمەكانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ڕەتدەكەنەوە بێ ئەوەی هەست بكەن كە ئەوە موسوڵمانێتیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە،
پاڵنەری ئەوەش بە بڕوای من دوو هۆكارە:

* یەكەم: نەشارەزایی و جەهلی موسوڵمانان بە دینەكەیان و بە تایبەت بە بنەماكانی بیروباوەڕ و عەقیدەكەیان، كە ئەمە وای كردووە سنوورەكان نەناسن و بۆیەش دەیبەزێنن.
* دووەم: بەهۆی ئەم گۆڕانكاری و هەل و مەرجەی لەم سەردەمە لە جیهاندا درووست بووە لە شێواندنی چەمكەكان و ناشیرینكردنی دینی ئیسلام بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ دراڕێژراو وەكو جەنگی فیكری وئیباحی لە دژی لە ڕێگەی عەولەمە و بە یارمەتی ڕاگەیاندنەكانەوە بە مەبەست وئامانجی دوورخستنەوەی موسوڵمانان لە دینەكەیان، كە ئەم ئامانجەش بەشێكی زۆری پێكراوە..والله اعلم.




رەحمەتی ️ اللّٰه ﷻ ـتان لێبێت گشتان جواب بدەن..🌸


ئەم کەناڵە سوودی هەبووە بۆت؟
Опрос
  •   بەڵێ
  •   نەخێر
34 голосов


داخوازی شایەتومان بە "محمد رسول اللهﷺ"

١. گوێڕایەڵیکردنێتی لەوەدا کە فەرمانی پێکردووە.
٢. بەڕاستدانانێتی لە هەموو ئەوەی کە لێوەی پێمان گەیشتووە.
٣. دوورکەوتنەوەیە لەوەی کە ئەو قەدەغەی کردووە.
٤. اللە تعالی نەپەرسترێت تەنها لەسەر ڕێبازەکەی ئەو وبە گوێرەی شەریعەتەکەی ئەو نەبێت.

کەواتە شایەتومان بە پەیامبەرێتی محمدﷺ تەنها بە قسە نایەتە دی، بەڵکو گوێڕایەڵی وئیمانێکی تەواوە بە شەریعەتەکەی وملکەچی نواندن وجێبەجێکردنی فەرمانەکانی وتەحکیمی حوکم وئەحکامەکانێتی..


واتای شایەتومان بە "محمد رسول اللهﷺ"

بریتیە لە ئیمانێکی تەواو بە ناخ ودەرەوە کە محمدﷺ بەندەی اللەیه، وپێغەمبەری نێردراوە بۆ هەموو خەڵکی بە تێکڕا، وکۆتا پێغەمبەرەﷺ.

یان ئیمانێکی چەسپاوە بەوەی کە "لا متبوع بحق إلا رسول اللهﷺ" هیچ کەسێک شایستەی شوێنکەوتن وگوێڕایەڵی ڕەها نیە تەنها ئەو نەبێت.
وجگە لەو هیچ کەسێکی تر نەکرێتە پێشەوا وئیمام وڕابەری ڕەها وگوێڕایەڵی بکرێت.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
حوکمی موڕتەد چیە لەئیسلامدا؟

م.اسماعیل سوسەیی|فك الله اسرە

@rigaay_haq


بەچی خوای گەورە لە گشت تاوانە گەورە و بچووکەکان خۆشدەبێت؟
Опрос
  •   نوێژکردن.
  •   زۆر ووتنی استغفرالله.
  •   تەوبەی نەسوح.
  •   زەکاتدان.
61 голосов


⛔️وەرگەڕاو(مرتد)لە دین چییە و لە ئیسلامدا حوکمی چۆنە ⁉️
::: (مرتد)واتە لە دین وەرگەڕاو،(ردة)واتە: وەرگەڕان و خۆپچڕاندنی لە ئیسلام بە گوفتار یان بە کردەوە، جابە ڕقەکاری بێ، یان بە گاڵتە جاری، یان تەنها بیرو باوەڕ بێ، بەو مەرجەی منداڵ یان شێت یان زۆرلێکراو نەبێ، لە ئیسلامیشدا(مرتد)زۆر حومکی هەیە هەریەکە و بەپێی بارودۆخ و شوێن جێگای دەگۆڕێ بۆ نموونە:

یەکەم: ⏎ئەگەر(مرتد)جەنگی لەگەڵ موسوڵمانان نەدەکرد، پێویستە داوای موسوڵمان بوونەوە لێ بکرێ وەداوای پەشیمان بونەوەی لێبکرێت لە ڕیدەکەی جا ئەگەر پەشیمان نەبۆوە و نەبووەوە موسوڵمان، ئەوا دەبێ لەملی بدرێ، بەڵام ئەگەر بۆوە موسوڵمان و پەشیمان بۆوە لەڕیدەکەی ئەوا لێی دەبوردرێ و ڕێی پێ ناگیرێ،بەڵام ئەگەر ئەم ڕیدەیە جنێوان بوو بە رسول اللە صلی اللە علیە وسلم و اللە تعالی ئەوا پەشیمان بێتەوە یان پەشیمان نەبێتەوە هەر لەگەردنی دەدرێ و دەبێ بکوژرێ بەڵام دەبئ بزانین کەوا حوکمی کوشتنی (مرتد)ی بەشی یەکەم کە باس کرا دەبێ پێشەوای موسوڵمانان بڕیاری لەسەر بدا، واتە هیچ کەس بۆی نییە لەسەری بدا بەبێ پرسی پێشەوای موسوڵمانان.
دووەم:⏎ ئەگەر کۆمەڵە(مرتد)ێک جەنگیان لەگەڵ موسوڵمانان کرد،‌ ئەوا پێویست ناکات داوای موسوڵمان بوونەوەیان لێ بکرێ و بۆ هەرکەسێک دروستە بیانکوژێ، بەهەر شێوەیەکی بگونجێ، جا ئەگەر ئەگەر ئەم کۆمەڵە(مرتد)ە.
موسوڵمانانیان کوشت ئینجا بوونەوە موسوڵمان، ئەوا هەر دروستە لە تۆڵەی خوێنی موسوڵمانان بیانکوژنەوە و تۆڵەی موڵک و سامانی مسوڵمانانیشیان لێ بکرێتەوە.
سێیەم: ⏎دیلە(مرتد)ەکان کە موسوڵمانانیان نەکوشتوون ئەوا داوای موسوڵمان بوونەوەیان لێ دەکرێ و ئەگەر بوونە موسوڵمان ئەوا لێیان دەبوردرێ، ئەگەر نا دەکوژرێن
چوارەم: ⏎هەر جۆرە(مرتد)ێک هەبێ، ئەگەر موسوڵمان نەبووەوە و مرد، یان کوژرا، دەبێ موڵک و سامانی بدرێتە (بیت المال)ی موسوڵمانان، هەروەها نابێ بشۆرێن و نوێژیشیان لەسەر بکرێ و لە گۆڕستانی موسوڵمانان بنێژرێن.
پێنجەم:⏎ گفت و گۆیەڪ هاتن لەگەڵ هیچ جۆرە(مرتد)ێک دروست نییە،هەرچەندە جزیەش بدەن، هەروەها هەر جۆرە(مرتد)ێک هەبێ لەدوای سێ(عدة) مارەبڕی ژنەکەی دەپچڕی و ژنەکەش دەتوانێ مێردێکی تر بکاتەوە،بەڵام ئەگەر موسوڵمان بۆوە ئەوا دووبارە لێی مارە دەکرێتەوە ئەگەر ژنەکە ویستی وابوو شووی پێ بکاتەوە.




دوو جۆر ڕیددە (هەڵگەڕانەوە ) مرتد هەیە

#شیخ_خالید بن علی المرضي

❶یەکەمیان ڕیددەی توند (مغلظة)،
❷دووەمیان ڕیددەی سادە (مجردة)

📑①ڕیددەی توند (مغلظة): ئەو هەڵگەڕانەوەیە کە شەڕ و کووشتار و تانەدان و سووکایەتی بە دین بەدوایدا دێت، یان جەنگان دژی ئیسلام یان گاڵتە پێکردنیان، یان بڵاوکردنەوەی کوفر لەسەر زەویدا و بانگەشە بۆ کردنی و جەنگان و بەرگری کردن لە پێناویدا و ڕێگری کردن لە دین، یاخود ناشرین کردنی دین، یاخود تانەدان یاخود سووکایەتی کردن یاخود جنێودان بە اللە یاخود پێغەمبەری اللە (صلی اللە علیە وسلم) یاخود دینی ئیسلام، ئەمانەی هەمووی ڕیددەی توندن و کردنی یان ووتنی یەکێك لەم ڕیددانە دەتکاتە کەسێك لە سەرانی کوفر و کووشتنت جائیزە و خوێنت حەڵاڵە.
بەڵگە لەسەر ڕیددەی توند: خوای تعالی دەفەرموێت: وَإِن نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُم مِّنۢ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا۟ فِى دِينِكُمْ فَقَٰتِلُوٓا۟ أَئِمَّةَ ٱلْكُفْرِ إِنَّهُمْ لَآ أَيْمَٰنَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنتَهُونَ. (التوبة ـ ۱۲)
واته: خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ په‌یمانه‌کانیان بشکێنن له‌دوای به‌ستنی و گاڵته‌و تانه‌وته‌شه‌ریان له‌ ئاین و به‌رنامه‌که‌تان ده‌دا، ئه‌وه‌ بجه‌نگن دژی سه‌رانی کوفر، به‌ڕاستی ئه‌وان هیچ په‌یمانێکیان نیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی کۆڵ بده‌ن و واز له‌ بێ باوه‌ڕی خۆیان بهێنن.

📑②ڕیددەی سادە: ئەو هەڵگەڕانەوەیەیە کە هیچ یەکێك لەو شتانەی پێشووی تێدا نییە، بەڵکو تەنها کوفرێك بووبێت وەکو حەرام کردنی حەڵاڵێك یان بە پێچەوانەوە، یان نوێژ نەکردن یان هتد... .
بەبێ شك و گومان خاوەن ڕیددەی توند دەکوژرێ بەبێ داواکردنی تەوبە، بەڵام ڕیددەی سادە داوای تەوبەی لێدەکرێ، گەر تەوبەی نەکرد دەکوژرێ، وە بکەری ڕیددەی سادە دوای دووبارە کردنەوەی کوفر پەیمانەکەی هەڵدەوەشێتەوە و دەبێتە ڕیددەی توند و ئەمجارە بەبێ داواکردنی تەوبە دەکوژرێت، وەکو خوای تعالی دەفەرموێت: إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًا لَّمْ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلَا لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلًۢا. (التوبة ـ ۱۳۷)
واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ و دوایی پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه‌، دووباره‌ ئیمانیان هێنایه‌وه‌ و دوایی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌، له‌وه‌ودوا زیاتر له‌ بێ دینی و کافریدا ڕۆچوون، هیچ کات خوا له‌وانه‌ خۆشنابێت و ڕێنمووییان ناکات بۆ ڕێبازێکی سوود به‌خش.

[الردة والمرتدون لخالد بن علي المرضي الغامدي]

#شیخ_خالید بن علی المرضي

📑#حقیقة_وأحکام_المرتدین




( وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا ) الفُرْقان : ٧٣

[٧٣ وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ] هەشتەم: ئەوانەن کاتێ ئایەتەکانى پەروەردگاریان وە بیر هێنرایەوە، ئامۆژگارى وەردەگرن و [لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا] ناڕۆن بەسەریاندا وەک کەڕو کوێر، بەڵکو گوێ هەڵدەخەن و چاو دەکەنەوە.

تەفسیری ڕامان






#پرسیار١/وەرگەڕاو(مرتد)لە دین چییە و لە ئیسلامدا حوکمی چۆنە⁉️
#وەڵام/⏎(مرتد)واتە لە دین وەرگەڕاو،(ردة)واتە: وەرگەڕان و خۆپچڕاندنی لە ئیسلام بە گوفتار یان بە کردەوە، جابە ڕقەکاری بێ، یان بە گاڵتە جاری، یان تەنها بیرو باوەڕ بێ، بەو مەرجەی منداڵ یان شێت یان زۆرلێکراو نەبێ، لە ئیسلامیشدا(مرتد)زۆر حومکی هەیە هەریەکە و بەپێی بارودۆخ و شوێن جێگای دەگۆڕێ .

Показано 20 последних публикаций.

346

подписчиков
Статистика канала