وه‌ڵامه‌كان


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕى كوردى تایبه‌ت به‌ پرسیار و وه‌ڵامى شه‌رعى

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


كۆمەڵە پرسیارێکى گرنگ سەبارەت بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژى جومعە
1- ئایا جومعە یەك بانگی هەیە یان دوو بانگ؟ وه ئایا دوو ڕكاتی سوننەت لە پێش جومعەوە هەیە؟
2- ئایا نوێژى جومعە لەسەر کێ فەرزە؟ وە تاوانى ئەو کەسە چیە کە بە بێ عوزر ناڕوات بۆ نوێژى جومعە؟
3- ئایا دروستە موسافیر نوێژی عەسر لەگەڵ نوێژی جومعەدا كۆبكاتەوە ؟
4- ئایا لە ڕۆژى هەینى دا ئەو كاتە کەیە كە كڕین و فرۆشتن تیایدا حەرام دەبێت؟
5- لە ئیسلامدا ڕۆژى هەینى چ تایبەتمەندی و فەزڵێکى پێ دراوە؟
6- ڕۆژی جومعە ساتێكی تێدایە دوعای تێدا گیرا دەبێت ئایا ئەو کاتە کەیە؟
7- ئایا لە نوێژی هەینی كاتێ ئیمام دوعا دەكات بۆت هەیە دەست بەرزبكەیتەوە أمین بكەیت؟
8- ئایا نوێژى نیوەڕۆ دەكرێتەوە لە دواى نوێژى جمعە بەبەڵگەى تەواوەوە وەڵاممان بدەنەوە
9- ئایا نوێژى جمعە فەرزە ؟ زەحمەت نەبێ بەبەڵگەوە وەڵاممان بدەنەوە.
10- حوكمی سیواك كردن لە كاتی وتاری هەینیدا چیە ؟
ئەم لینکە بکەرەوە
http://walamakan.com/Besh-59

—---------------------—
وە سەبارەت بە غوسلى جومعە ئەم وەڵامى ئەم پرسیارانەش بخوێنەوە
1- ئایا خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعە واجبە ؟ وه كاتی خۆشۆردنەکە كەی دەست پێ‌ دەكات؟
http://walamakan.com/744
2- ئایا غوسلی ڕۆژی جومعە چۆن دەردەکرێ وە هیچ جیاوازى هەیە لەگەڵ غوسلى لەشگرانى؟
http://walamakan.com/746
3- ئەگەر كەسێك لە ڕۆژی جومعەدا لەشی گران بوو ئەبێ غوسلى لەشگرانى و غوسلى جومعەش دەربکات؟
http://walamakan.com/745




چۆنێتى شەونوێژ و نوێژى وەتر و ئادابەکانى
لەم وەڵامە :
1- فەزڵی سوننەتی وەترو حوكمەكەی:
2- كاتی نوێژی وەتر:
3- پێش خستنی وەتر موستەحەببە بۆ ئەكەسەی كە ئەزانێت كۆتایی شەو بەئاگا نایەت، وە دووا خستنی بۆ ئەوكەسەی كە ئەزانێ‌ بەئاگادێت:
4- ژمارەی ڕكاتەكانی نوێژی وەتر و شەو نوێژ:
5- قوڕئان خوێندن لەنوێژی وەتردا:
6- قنوت خوێندن لەنوێژی وەتردا:
7- شوێنی قنوت لەنوێژی وەتردا:
8- دوعا كردن لە دوای نوێژی وەتر:
9- لەشەوێكدا دوو نوێژی وەتر ناكرێت:
10- قەزاکردنەوە و گێڕانەوەی نوێژی وەتر و شەو نوێژ:

http://walamakan.com/1114










قورئان خوێندن لە لای گۆڕدا دروستە؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
قورئان خوێندن لەلای گۆڕدا بیدعەیە ئیتر ئەگەر سورەتی یاسین بێت یان قل هو الله أحد یان فاتیحە.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)


زانای بەڕێز ابن باز بەڕەحمەت بێ دەڵێ : پێویستە لەسەر موسڵمان لە كاتی ڕودانی بومەلەرزە و مانگگیران و خۆرگیران و لافاو و باوبارانی توند و سەختدا دەستپێشخەری بكات لە تۆبە و پەشیمانی و داوای سەلامەتی و زۆرزیكر و ئیستغفار كردن وەكو چۆن پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم سەبارەت بۆ خۆگیران و مانگ گیران دەفەرموێ : ( ... فَإذَا رَأيتُم ذَلِكَ فَاذكُرُوا اللهَ) واتە: ‌ جا كاتێ‌ بینیتان ئەو دووانە گیراوون یادی خوا بكەن.
وەرهەروەها باش وایە لەم كاتانەدا ڕەحم بەزەیی بەكاربهێنرێ بەرامبەر بە هەژار و نەداران بە سەدەقە كردن و خێركردن پێیان لەبەر ئەم فەرمودانەی خوارەوە : 
یەكەم : (ارْحَمُوا تُرْحَمُوا) رواه أحمد
واتە : ڕەحم بكەن ڕەحمتان پێ دەكرێ .
دووەم : ( الرَّاحِمُونَ يَرْحَمُهُمْ الرَّحْمَنُ ، ارْحَمُوا مَنْ فِي الأَرْضِ يَرْحَمْكُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ) رواه الترمذي
واتە : ئەوانەی كە ڕەحم و بەزەییان هەیە خوای بەڕەحم ڕەحمیان پێ دەكات ، بەزەییتان هەبێ بەوەی كە لەسەر زەوی دایە ئەوا ئەو خوایەی كە لە ئاسماندایە بەزەیی پێتاندا دێتەوە .
سێ یە : (مَن لا يَرْحمْ لاَ يُرْحَمْ) رواه البخاري
واتە : ئەوەی ڕەحم نەكات ڕەحمی پێ ناكرێت .








تەڵقینى مردوو چۆن دەکرێ؟
وەڵام :
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
تەڵقین لەكاتی سەرەمەرگدا دەبێت وەكو چۆن پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم تەڵقینی أبو طالبى مامی كرد لەكاتی سەرەمەرگیدا ، بەڵام تەڵقین لەدوای مردن ئەوا بیدعەیە لەبەر سابت نەبوونی ئەو كارە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة) https://t.me/walamakan


ئایا سەردانی گۆڕستان كاتێكی دیاری كراوی هەیە؟
وەڵام :
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەردانی گۆڕستان كاتێكی دیاری كراوی نیە ، هەركاتێك سەردانی بكەیت شەو بێت یان رۆژ ئاساییە و لە پێغەمبەریشەوە هاتووە كە شەو سەردانی كردووە.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)


ئەگەر كەسێك مرد و ددانی ئاڵتونی پێوە بوو ئايا دروسته ددانە ئاڵتونەکەى دەربێنین؟
وەڵام :
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ددانی ئاڵتونی دروست نیە دابنرێت مەگەر لەكاتی پێویستدا نەبێت ، جا ئەگەر كەسێك مردوو ددانی ئاڵتونی پێوەبوو ئەوا ئەگەر توانرا ددانەكە لێ بكرێتەوە بەبێ بڕین ئەوا لێ دەكرێتەوە ، وە ئەگەریش نەتوانرا بەبێ بڕین لێ بكرێتەوە ئەوا وازی لێ دەهێنرێت و لەگەڵیدا دفن دەكرێت.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة) https://t.me/walamakan








زۆرترین زانیارى سەبارەت بە حوکم و ئادابەکانى جەژن
1- ئایا جەژن (العید) مانای چیە؟
2- حوكمی نوێژی جەژن چیە ؟
3- نوێژی جەژن چۆن دەكرێ ؟
4- سوننەت و ئادابەكانی جەژن چین ؟
5- چۆن پیرۆزبایی لەیەكتر بكەین لە جەژندا؟
6- ئایا دروستە پێش جەژن جەژنە پیرۆزە لەیەکتر بکەین؟
7- گەر ڕۆژى جەژن کەوتە جمعەوە دەتوانین نەچین بۆ نوێژى جمعە؟
8- ئایا كاتی نوێژی جەژن لە كەیەوە دەست پێ دەكات ؟
9- ئایا بانگ و قامەت لە نوێژی هەردوو جەژندا هەیە؟
10- ئایا پێش و پاشی نوێژی جەژن نوێژی سوننەت هەیە؟
11- ئەو هەڵانە چین كە لە نوێژی جەژن و ڕۆژانی جەژندا دەكرێن ؟
12- حوكمی ئامادە بوون بۆ وتاری جەژن چیە؟
13- ئەو تاوان و خراپەكاریانە کامانەن کە پێویستە لە ڕۆژانى جەژندا خۆمانى لێ بپارێزین؟
بۆ وەڵامى هەموو ئەم پرسیارانەى سەرەوە ئەم لینکە بکەرەوە
http://walamakan.com/Besh-27



Показано 20 последних публикаций.

934

подписчиков
Статистика канала