سێ خولەک بیخوێنەوە
بزانە ژیانی کوڕ خۆشترە یا ئەی کچ
@aren_baneh#نامەی_کوڕێک
ئێمەی کوڕ گیانمان بەوەیە تەحەمووڵمان زۆرە و خۆ ڕاگرین
ئەگینا ئێستا شەقامەکان پڕ بوون لە تەرمی ئەو کوڕانەی خۆیان دەکووشت
ئەزانن بۆ ئێستا باسێکی ژیانی کوڕتان بۆ دەکەم
ئێمەی کوڕ ڕاستە ئازادین بەڵام دڵخۆش نین
ئێمەی کوڕ هەر لەگەڵ بە دەرکەوتنی دوو تاڵ سمێڵ ئیتر تۆ پیاویت دەبێ کار بکەیت
بۆ ئەوەی تۆزێک پارە پەیدا بکەیت تا بیکەیتە خزمەتی کچێک و تا هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیت
نابێت بگریت عەیبە تۆ پیاویت..
دەبێت هەرچی خەفەت هەیە لە دڵتا پەنگ بێتەوە...
ئێمه ناتوانین بە لەنجەو لار بڕۆینە لای باوکمان بڵێین پارە
باوکە حەزم لە خواردنی دەرەوەیە..
کوڕە خێرا بڕۆ بۆی بکڕە ...
ئێمە دەبێت بەیانیان زوو بچین بۆ حەماڵی بە جووتێک پێڵاوی دڕاو و شەڕواڵێکی پینە کراو و سەر و چاوێکی شێواو....
کچان خۆیان جوان دەکەن و دەچن بۆ بازاڕ حەزییان لە چی بێت لە حسابی باوکیان دەیکڕن...
خەمی سەرەکی ئەوان کوالێتی سوراو و سپی ئایا مارکەیە یا نا؟
ئێمە دڵخۆش نین
ئێمە وەک کچان بووکەڵەمان نییە تا یاری لەگەڵ بکەین
ئێمە کەس دەست ناهێنێ بە سەرمانا
ماچمان بکەن
و پێمان بڵێن کوڕە گوڵەکەم
ئێمە ناتوانین لای هەموو کەس دەردە دڵ بکەین
ئێمە کاتێک دڵمان پڕ دەبێت ناتوانین بگرین ئێمە ناز ناکەین
ئێمە تەکلیفی پارە و جل و ڕۆشتن بۆ ئەملا و لا لای دایک و باوکمان ناکەین
ئەسڵەن ئێمە لە دایک و باوکمان تێر نابین چونکە ئیش ناهێڵێت ئێمە دایم لە ماڵەوە ئیسراحەت نین بەلکوو...
ئێمە سەیارەکانمان دەشکێنین دەعم دەعمێنەی پێدەکەین..
ئێمە شەڕ دەکەین
ئێمە زلەمان لێ ئەدرێ تا بیرمان بمێنێت پیاوین به ناوی سووک و جنێو بانگ دەکرێین
ئێمە دەبێت بە لایەنی کەمەوە سێ ساڵ لەگەڵ برادرێکدا بگەڕێین تا بتوانین دەردە دڵی لا بکەین
دەبێت سێ ساڵ خەم و خەفەت لە دڵمانا هەڵ بگرین تا بتوانین به ئاسودەی دەردە دڵ بکەین ناوێرین بگرین چونکە دەترسین پێمان بڵێن پیاو نین
بۆیە ناچار دەست دەکەین بە گیرفانماندا پاکەتە جگەرەکە دەر دەهێنین لەگەڵ دووکەڵی جگەرەکە ئاخ هەڵ دەکێشین
ئێمە ناز کردنمان نییە
دەبێت دایم هاوار بکەین و تووڕە ببین و مۆڕە بکەین
ئێمە لەدوای تەمەنی پانزدە ساڵیەوە دەبین بە ئاوارە هەر چەند خۆم پێش ئەو تەمەنە ئاوارە بووم
مەبەستم لە ئاوارەی ئەوەیە دەبێت لەدوای تەمەنی پانزدە ساڵی ئیش بکەین
تا دەست لە دایک و باوکمان پان نەکەینەوە ...
ئێمە ڕەنج دەدەین کار ئەکەین تا پێمان نەڵێن بە عەمەلی ئەوە نایەیت ببیتە پیاوی ماڵ ....
ئەها
ئێمە بۆ پیاو بوون خۆمان دەخینە ناو ئاو و ئاگر چونکە ئێمە بەو وشەیە حیسابمان بۆ دەکرێت..
بەڵام کچان ئێوە چی ؟
ئێوە هەر شتێک بکەن هەر ئافرەتن
ئەسڵەن ئێوە ئازادن نەک ئێمە...
ئێستا حەز دەکەم بگریم تا بزانن دەردەکەم چەند گرانە ...
بەڵام ناوێرم بە ئاواتەوم چوار پیاو بە بەر چاومەوە بگرین بەڵام ناگرین
بەلای منەوە گریان لەبەر دەم سەد کەس ئازادییە نەک چوونە دەرەوە
گریان یەکێکە لەو هەزار شتەی پیاوەکان ناوێرن بیکەن و نیانە
بڵام ئافرەتەکان هەیانە....
کچان دەزانم زۆر جار لەلای کوڕانەوە دڵتان شکاوە
بەڵام ئەمە ژیانی کوڕە پڕە لە جنێو و لێدان و ئیش کردن و هەوڵدان.
@aren_baneh@aren_baneh