بیخوێننەوە تا کۆتایی
کچێک دەڵێ
باوکم ڕازی نەدەبوو ھاوسەرگیری بکەم!
ماوەی شەش ساڵە داخوازیم بۆ دێت،
بەڵام باوکم ھەموویان ڕەتدەکردەوە
من تێنەدەگەیشتم و ئەویش ڕەتی دەکردەوە موناقەشەم لەسەر ئەو بابەت بکات .باوکم بەخۆی پێشوازی لەو کەسانە دەکرد کە دەھاتنە داخوازیم، بەتەنیا لەگەڵیان دادەنیشت.ھەندێک جار دانیشتنەکە نیو کاتژمێری دەخایاند و ھەندێک جاریش کوڕەکەی بە خێرایی لەمال دەچووە دەر..!پاشان دایکم پرسیاری لە باوکم دەکرد : چی بوو ؟ باوکیشم دەیگووت : ڕام لە مارەییەکەی نەبوو .!!
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێئومێدە دەبووم لەوەی ڕوویدەدا، لەناخی خۆم خەریک بوو ڕقم لە باوکم ببێتەوە، چونکە ببووە بەربەست لەبەردەم ھاوسەرگیریم، چونکە وام مەزەندە دەکرد چاوی لە مارەیی منە، چۆن دەبێت باوکم چاوی لە مارەیی من بێت !!تا ڕۆژێکیان گەنجێک ھاتە داخوازیم و دوای ئەوەی باوکم لەگەڵی دانیشت و ڕازی بووە لەسەر داخوازییە، منیش دوای ئەوەی کوڕەکەم بینی بەھەمان شێوەی ڕازی بووم .بێ ئەوەی باوکم بەھیچ شێوەیەک باسی مارەییەکە بکات ڕۆژی ھاوسەرگیری دیاری کرا .دوای ئەوەی ھاوسەرگیریمان کرد سەیرم کرد ئەو کوڕە حاڵی مادی بەبەراورد بە داخوازییەکانی دیکەم باشتر نییە، بەڵکو لە ھەندێکیان خراپتریشە ..!بەلام ئەویش ئامادەنەبوو باسی مارەییەکەم بۆ بکات .دوای ئەوەی ماوەی ١٠ ساڵ لەگەڵ ھاوسەرەکەم ژیانم بەسەر برد، ڕۆژێک لەڕۆژان بەھیچ شێوەیەک کردەوەیەکی خراپم لێ نەبینی، بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر مرۆڤێکی نەرم و نیان و لەسەر خۆ بوو، ھەروەھا نازێکی زۆری پێدەدام و ڕێزێکی زۆری لێ دەگرتم ..!!تا ڕۆژە ڕەشە ھات و باوکم کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی پرسەی باوکم تەواو بوو، ھاوسەرەکەم ھاتە لام و سەرمی خستە سەر سینەی و پێی گووتم : بچکۆڵەکەم مەگریی..!!سەرم سوڕما لە وشەی بچۆکەڵەکەم .. ئەویش سەیرێکی کردم و گووتی : بەڵێ بچکۆڵەکەم، ئینجا گووتی، دوای ئەوەی ھاتمە داخوازیت باوکت پرسیاری لێکردم، چیت ھەیە پێشکەشی کچەکەمی بکەیت . منیش گووتم : مامە گیان پارەی زۆرم نییە بەڵام سوێند بەخوا گەر تۆش لە ژیان نەمێنی نایەڵم ھەست بە نەبوونی تۆ بکات، ھەروەھا وەک ھاوسەر و منداڵێکی بچوکی خۆم سەیری دەکەم لەوکاتە باوکت پێکەنی و گوتی : کچەکەی خۆم دەدەم بەتۆ'
ئەوەیەوەیە'خۆشەویستی'باوک'بۆ کچەکەی.
@aren_baneh