وریاکردنەوەى موسڵمانان لە ترسناکی نێربازی و کارى هاوڕەگەزبازانپرسیار:
پێناسەى نێربازی و هاوڕەگەزبازی چیە؟ وە حوکم و ترسناکی ئەم کارە قێزەونە چیە؟ وە لە ئیسلامدا چ سزایەک بۆ ئەو جۆرە کەسانە دانراوە کە ئەم کارەیە دەکەن؟ وە ئایا ڕۆشتنە لاى خێزان لە دواوە هەمان تاوانە؟ وە لە ڕووی تەندروستیەوە چ زیانێکی هەیە؟
وەڵام :
یەکەم : پێناسەکەى نێربازی نێربازی : واتە جوت بوون لەدواوە لەگەڵ پیاواندا (نێر لەگەڵ نێر).
دووەم : حوکمی نێربازی لە ئیسلامداتاوانى نێربازی لەزینا گەورەتر وقێزەونترە.
سێیەم : ترسناکی تاوانی نێربازینێربازی تاوانێکی گەوەرە وجەریمەیەکی بێ وێنەیە ، و زیانی بۆ دین و ژین هەیە ، و تێکدەری ڕەوشتە وڕوخێنەری پیاوەتی یە ، وکۆمەڵگا دادەڕوخێنێت ، ولەناو بەری خێر وبەرەکەتە ، وهێنەری شەڕ وبەڵایە ، وهۆکارە بۆ سەرشۆڕی و زەلیلی .
چوارەم : سزای نێربازان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا :لەشەریعەتی ئیسلامیش دا هەر كەسێك ئەو كارە ئەنجام بدات یان ئەو كارەی لەسەر بكرێ بەڕازی بوونی خۆیو زۆری لێ نەكرابێ ، ئەوا تۆڵەو سزاكەیان ئەوەیە كەدەبێ بكوژرێن لە لایەن فەرمانڕەوای موسڵماننەوە.
پێنجەم : حوکمی چونە لاى ئافرەت لە دواوە (کۆم) حەرامە جوت بوون لەگەڵ ئافرەتدا لەدواوە ، بەو مانایەیی زەکەری بخاتە کۆمی ئافرەتەوە.
شەشەم : زینانەکانى لە ڕووی تەندروستیەوە : لە ڕووی تەندروستیەوە نێربازی دەبێتە هۆی چەند نەخۆشیەكی ترسناك كە بە ئاسانی چارەسەر ناكرێن وەكو :
١. دەركەوتنی وەرەمێكی شانەیی لە ڕیشاڵەكانی بەشی ئەندامی زاوزێی كەسێكی تووشبوو كە بە شێوەی برینێك دەردەكەوێت لەسەر ئەندامی نێرینە و لەسەر كۆمەوە.
٢. تووشبوونی كۆم بە هەوكردنێكی (التهاب)ی زۆر توند و دەركەوتنی چڵكی خوێناوی .
٣. تووشبوون بە وەرەمێكی شێرپەنجەیی لە ئەندامی زاوزێی نێرینە.
٤. گواستنەوەی نەخۆشی ترسناك لە نێوان ئەندامی زاوزێی نێرینەی نێربازەكان.
٥. كردەوەی نێربازی دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی ترسناكی ئایدز.
٦. نێرباز تووشی تیچكچوون دەبێت لە مێشك و بیركردنەوەی ئاسایی و ڕاوبۆچوون و هەروەها لاوازی لە توانای قەراردانان.
٧. بە هۆی گەورە بوونی قەبارەی بۆشایی كۆمەوە وەكو دەرئەنجامێك بۆ فاحیشەی نێربازی دەبێتە هۆی دەرچوونی پیسایی لە ڕیخۆڵە بە شێوەیەكی زۆر خێرا و كۆنترۆڵنەكراو كە بە هیچ شێوەیەك تووشبووەكە ناتوانێت خۆی بگریت.
لەکۆتاییدا دەڵێین : پێویستە لەسەر باوكان و دایكان ئاگادار بن لە كردەوە و هەڵسوكەوتی کوڕ و کچەکانیان و لە ئەخلاقی هاورێكانیان و كات و شوێنی دەرچوونیان و دەبێت لەبەر چاویان بن بۆ ئەوەی تووشی ئەم كردەوە نەبن لە هەموو تەمەنەكان.
خواى گەورە نەوەکانمان لە هەمو خراپە و تاوانێکی وا قێزەون بپارێزێ .
-----------------------
#بەکورتى (٤٣٤)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/3284