بەکورتى


Гео и язык канала: не указан, Арабский
Категория: Религия


بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, Арабский
Категория
Религия
Статистика
Фильтр публикаций


داواکارى
خوشک و برایانی بەڕێز :
گەر سوودت لە کەناڵى (بەکورتى) بینیوە تکایە لینکی کەناڵەکە بنێرە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەى زۆرترین کەس سوود لە بابەتەکانى ببینێ و ببێتە سەدەقەیەکی نەبڕاوە بۆ بەڕێزتیش .
👇👇👇
https://t.me/ba_kurty


حوکمی خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتێک کە لە حەیز دایە
پرسیار:
ئایا دروستە ئافرەتى حەیزدار قورئان بـخوێنێت؟
وەڵام :
حەیزدار بۆ پێویستى دروستە قورئان بخوێنێت، وەكو ئەوەى مامۆستا بێت قورئان دەخوێنێت بۆ فێركردن، یان فێرخواز و قوتابی بێت و قورئان بخوێنێت بۆ فێربوون، یان قورئان فێرى منداڵى بچووك یان گەورەى خۆى بكات و خۆى قورئانەكە بخوێنێتەوە وئەوانیش لە دوایەوە بیخوێنن. بەهەرحاڵ ئەگەر پێویستى كرد ئافرەتى حەیزدار قورئان دەتوانێت بخوێنێت و هیچی تێدا نییە و دروستە، بەهەمان شێوە ئەگەر ترسا لەوەى بیرى بچێتەوە دروستە پێداچوونەوەى بكات و بیخوێنێت ئەگەر لە حەیزیشدا بێت، هەرچەندە هەندێك لە زانایان وتوویانە: دروستە بۆ ئافرەتى حەیزدار قورئان بخوێنێت بەڕەهایی و لەهەموو حاڵەتێكدا بابۆ پێویستیش نەبێت.

بەڵام هەندێكى تر وتویانە: حەرامە لەسەرى قورئان بخوێنێت با بۆ پێویسیش بێت. بۆیە سێ وتەى زانایان هەیە لەوبارەیەوە بەڵام ئەوەى پێویستە بووترێت لەنێویاندا ئەوەیە: ئەگەر پێویستى كرد بۆ قورئان خوێندن بۆ فێربوون یان فێركردن یان ترسی بیرچوونەوە ئەوا ئاساییە و هیچی تێدا نییە.
-------------------
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
---------------------
#بەکورتى (٤٢٣)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Besh-51


سود و چاكه‌كانی داوای لێخۆشبوون (إستغفار) کردن
١ ـ داوای لێخۆشبوون گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای گه‌وره‌یه‌ .
٢ ـ هۆكارێكه‌ بۆ لێخۆشبوونی تاوانه‌كان : {فقُلْتُ اسْتغْفِرُوا ربّكُمْ إِنّهُ كان غفّارا (١٠) } [نوح] .
٣ ـ بۆ دابەزينی باران : يُرْسِلِ السّماء عليْكُمْ مِدْرارا (١١) [نوح] .
٤ ـ بەردەوام پێدانی ماڵ و منداڵ : ويُمْدِدْكُمْ بِأمْوالٍ وبنِين (١٢) [نوح] .
٥ ـ ڕۆشتنە نێو چەندین باخ : ويجْعلْ لكُمْ جنّاتٍ (١٢) [نوح] .
٦ ـ زیادبوونی توانا و هێز به‌هه‌موو واتاكانیه‌وه‌ : وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ (٥٢) [هود] .
٧ ـ سوودی باش و خۆشگوزرانی : يُمَتِّعْكُم مَّتَاعًا حَسَنًا إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى (٣) [هود] .
٨ ـ لادانی بەڵا و ناهەمواری : وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (٣٣) [الأنفال] .
٩ ـ وه‌هۆكارێكه‌ بۆ پێدانی چاكه‌به‌هه‌موو خاوه‌ن چاكه‌یه‌ك : وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ (٣) [هود] .
١٠ ـ به‌نده‌كان له‌هه‌موو شتێك زیاتر پێویستیان به‌داوای لێخۆشبوونه‌ چونكه‌به‌شه‌و و به‌ڕۆژ هه‌ڵه‌ و تاوان ده‌كه‌ن ، جا ئه‌گه‌ر داوای لێخۆشبوونیان كرد له‌خوا ئه‌وا خوا لێیان خۆشده‌بێت .
١١ ـ داوای لێخۆشبوون هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌زینی ڕه‌حمه‌ت : لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٤٦) [النمل] .
١٢ ـ وه‌ده‌بێته‌ مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و تاوانه‌كانی نێو مه‌جلیس .
١٣ ـ وه‌چاولێكردنه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ، چونكه‌ئه‌و ته‌نها له‌یه‌ك مه‌جلیسدا (٧٠) حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوونی كردووه‌له‌خوا ، وه‌له‌ریوایه‌تێكدا : (١٠٠) سه‌د جار .
----------------------
#بەکورتى (٤٢٢)
بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/988


جێگەی نوستنى منداڵان لە تەمەنى چەند ساڵیەوە دەبێ لە یەک جیا بکرێتەوە؟
وەڵام :
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتی:
((مُرُوا أولادَكم بالصلاةِ و هم أبناءُ سبعِ سِنِينَ ، واضرِبوهم عليها وهم أبناءُ عشرِ سِنِينَ ، وفَرِّقُوا بينهم في المضاجعِ)). رواه أبوداود (حديث حسن ، صحيح الجامع ٥٨٦٨)
واتە: لە تەمەنی حەوت ساڵی دا فەرمانى نوێژ كردن بە منداڵەكانتان بدەن، لە تەمەنی (دە) ساڵی گەر نوێژیان نەكرد لێ یان بدەن و، جێگەی نوستنیان جیا بكەنەوە.
جیا كردنەوەی جێگەى نوستنی منداڵ لە تەمەنی (دە) ساڵی، ئەدەبێكی ئیسلامی گرنگە، كە بەداخەوە زۆر كەس فەرامۆشیان كردوە .
ئەوەی دەبێتە بەڵگەی گەورەیی ئیسلام و پێشكەوتنی مەبدەئەكانی ئەوەیە، كە تیۆری جیاكردنەوەی نوستنی منداڵ، پێغەمبەر ﷺ پێش چواردە سەدە فەرمانی پێ كردوین، ئەمڕۆ زانایان لە كتێبە پزیشكی و جنسى یەكاندا هانی لەسەر دەدەن و لایەنە باشەكانی ئاشكرا دەكەن و حەزەر دەدەن بە فەرامۆش نەكردنی..
لە كتێبی (صرح طفلك عن الجنس) لە دانراوی (كۆمەڵەی لێكۆڵینەوەی منداڵ لە ئەمریكا)دا هاتوە:
(منداڵەكان نابێ لە یەك پێخەفدا بخەون، هەروەها باشتر وایە لەیەك ژور نەخەوێنرێن، ئەو منداڵانەی لە یەك پێخەفدا دەخەون، بەشێوەیەكی رێكخراو توشی لێك خشاندن و پێكەوە نوسانی جەستەیی دەبن، كە لەوانەیە بە هۆیەوە گەمە پێ كردن ڕو بدات...
خەوتنی منداڵیش لەگەڵ دایك و باوكی لەیەك ژوردا، كارێكە هەرگیز پێی ناگوترێ حیكمەت و دانایی. منداڵ كە دەخەوێ وا پێدەچێ خەوتوە، بەڵام ئاواش نى یە، تەنانەت ئەوانەی لە تەمەنی دو ساڵى یان سێ ساڵی دان، لە كاتی هەست كردن بە دیاردەی كرداری جنسی دایك و باوك لەسەرجێ دا، دەترسن.. تەنانەت تاریكیش نابێتە پەردە لەبەردەمیان دا، چونكە منداڵی بچوك لە دەنگە دەنگدا توشی دڵەڕاوكێ دەبێت!!
دەتوانین بڵێین زۆربەی حاڵەتەكانی كزى جنسی، كە لە منداڵان ڕو دەدات، هۆیەكەی فەرامۆش كردنی جیاكردنەوەی شوێنی نوستنیانە و، نوستنیانە لە ژوری دایك و باوك، هەمو ئەمانەش بە شەرعی خوا و عەقڵیش قەدەغەیە، كەواتە با دایك و باوكان ئاگاداربن.
---------------------
#بەکورتى (٤٢١)
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پەروەردەى منداڵ ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-99


پەیامێك بۆ تاجر و بازرگانان ( ئایا هیچ وەقفت هەیە) ؟

زۆر ئاساییە ئەگەر هەوڵ بدەیت خۆت زیاتر دەوڵەمەندتر بكەیت و سەرچاوەكانی داهاتت زۆرتر بكەیت، داوا لە خوا دەكەین كە فەڕ و بەرەكەت بڕێژێت بەسەر ماڵ و سامانتدا.

بەڵام ئەوەت بیرنەچێت كە تۆ لە گەشتێكی كورتخایەندایت لەم ژیانەدا، ئیتر تەمەنت درێژ بێـت یان كورت.

بۆیە پێشنیارت بۆ دەكەن كە وەقفێك بكڕیت یان دروست بكەیت بۆ ئەوەی لەهەموو لایەكەوە خێر و سوود و قازانجت بۆ بێت.
با وای دابنێین تۆ 90 ساڵ دەژیت و پاشان دەمریت، و بە ملیۆنانت لەدوای خۆت بەجێ هێشتووە، چەندێك لەو پارەیە دێتە ناو گۆڕەكەت؟ هیچ، تەنها ئەو پارانە نەبێـت كە لە خێر و چاكەدا سەرفت كردووە. چونكە دوای تۆ ئەو ماڵە میراتگرانت هەریەكە و بەش و پشكی خۆی دەبات، و كەمێك بۆت دڵتەنگ دەبن و دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان....

جا بۆیە بیربكەرەوە ئەگەر دینارێك یان هەزار دینارت كردبێتە وەقف بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی هەژاران و نەداران، دەبینی ئەو پارەیە هەر بەردەوام پاداشتەكەی بۆت دێت لەدوای مردنتیش بەبێ وەستان، سەدان ساڵت بەسەردا تێپەڕ دەبێت و تۆ بوویت بە خۆڵ لەناو گۆڕدا، بەڵام تۆ هەر هەژمارەكەت لەزیاد بووندایە بەهۆی ئەو صەدەقانەوە كە كردووتە.
سوێند بە خوا ئەمە ئەو ڕێز و شەرەفەیە كە پێویستە خەڵكی لەسەر كێبڕكێ بكەن.

تێبینی:
مەبەست لە (وەقف) بریتییە لە دەرکردنی شتێک لەموڵکی خۆت و تەرخان کردنی لەپێناو خزمەتکردنی ئیسلام و موسڵمانان وەکو تەرخان کردنی پارچە زەوییەک بۆ دروست کردنی مزگەوتێک ، یان تەرخان کردنی قازانج و کرێی دوکانێک لەپێناو دینی ئیسلام ، یان بیرێک بۆ خزمەتی خەڵکی .
----------------------
بەکورتی (٤٢٠)
https://t.me/ba_kurty


ئەمەت دەوێت؟
ئەمە ئەنجام بدە
1. تەندروستی
* بەڕۆژووبونی دووشەم و پێنج شەم
2. نوری دەموچاو
* شەونوێژ ئەگەر دوو ڕكاتیش بێت
3. پشوودان و حەسانەوە
* خوێندنی قورئان هەموو ڕۆژێك
4. بەختەوەری
* نوێژكردن لەكاتی خۆیدا
5. دڵئارامی
* زۆر زیكری خوا كردن
6. ماڵ و منداڵ
* زۆر وتنی أستغفرالله
7. لاچوونی خەم و پەژارە
* دوعای زۆر
8. لادانی بەڵا و كارەسات
* صەدەقەكردن ئەگەر كەمیش بێت
------------------------
#بەکورتى (٤١٩)
https://t.me/ba_kurty


جۆر و جیاوازی کتێبەکانى فەرموودە
1. الجامع – الصحیح
2. السنن
3. المسند
4. المعجم
5. المستدرک
6. المستخرج

یەکەم : الجامع – الصحیح
مەبەست لە (الجامع – الصحیح ) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی فەرموودەکانى لەبارەى هەموو لقەکانى دینەوە بە گشتى داناوە کە پێک دێن لە هەشت بابەت کە ئەمانەن :
(العقیدة ، الأحکام ، التفسیر ، التأریخ والسیرة ، الزهد والرقائق ، المناقب والمثالب ، الآداب والأخلاق ، الفتن وأشراط الساعة)

دووەم : السنن
مەبەست لە (السنن) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی تەنها فەرموودەکانى بوارى ئەحکامی فیقهی هێناوە و کتێبەکەى بەگوێرەى بابەتە فیقهیەکان ڕێکخستووە .

سێیەم : (المسند)
مەبەست لە (المسند) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی فەرموودەکانى بەگوێرەى گێڕانەوەى هاوەڵان ڕەزای خوایان لێ بێ هێناوە بۆ نموونە ئیمامی ئەبو بەکر چەند فەرمودەى گێڕاوەتەوە هەمووی لە ژێر ناوی ئەبو بکر داناوە ، پاشان ئیمامی عمر پاشان ئیمامی عثمان .... بەم شێوەیە .

چوارەم : المعجم
مەبەست لە (المعجم) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی فەرموودەکانى بەگوێرەى گێڕانەوەى شێخەکانى هێناوە ، واتە چەند فەرموودەى لە شێخی یەکەمیەوە گێڕاوەتەوە هەمووی داناوە لەژێر ناوی ئەو شێخە ، پاشان شێخی دووەم و بەم شێوەیە .

پێنجەم : المستدرک
مەبەست لە (المستدرک) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی ئەو فەرموودانەى هێناوە کە لە صەحیحی بوخاری و مسلیمدا نین و بەڵام هەر بەسەنەدی بخاری یان موسلیم هێناوێتی .

شەشەم : المستخرج
مەبەست لە (المستخرج) ئەو کتێبەى فەرموودەیە کە دانەرەکەی فەرموودەکانى بوخاری یان مسلیم ى هێناوە بە سەنەدی تری جگە لەوان .
----------------------
#بەکورتى (٤١٨)
https://t.me/ba_kurty


(١٠) ڕێگاى ئاسان بۆ فێر بوونی زمانی عەرەبی
پرسیار:
باشترین و ئاسانترین ڕێگا چیە بۆ فێربوونى زمانى عەرەبی؟ چۆن بتوانم فێربم بە زمانى عەرەبی قسە و گفتوگۆ بکەم؟
وەڵام :
بێگومان زمانی عەرەبی یەکێکە لەو زمانە دەوڵەمەندانەی کە لەجیهاندا گرنگیەکی زۆری پێ دەدرێت سەرەڕای ئەوەش بۆ کەسی موسوڵمان زۆر گرنگە بۆ جوان تێگەیشتن لە قورئان و فەرموودە و باقی سەرچاوەکانی تری شەریعەتی ئیسلام ، جا لێرەدا چەند ڕێگایەک دەخەینە ڕوو بۆ فێر بوونی زمانی عەرەبی بەشێوەیەکی ئاسان و گونجاو:

ڕێگاى یەکەم : خوێندنەوە
حەتمەن خوێندنەوە بەسەرچاوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ فێر بوونی زمانی عەرەبی ؛ چونکە مرۆڤ کاتێ شتێک دەخوێنێتەوە حەز دەکات لێی تێ بگات و دواتر هەوڵی لێ تێگەیشتنی دەدات.

ڕێگاى دووەم : گوێگرتن
گوێگرتن لەو کەسانەی کە بەزمانی عەرەبی قسە دەکەن: بێگومان گوێگرتن یەکێکی ترە بۆ فێر بوونی زمانی عەرەبی بەتایبەت گوێگرتن لەو کەسانەی کە بەعەرەبی قەواعیدی قسە دەکەن .

ڕێگاى سێیەم : خوێندن و دیراسه کردن:
ئەم خاڵەیان هیچ مەجالێکی تێدا نی یه و پێویستە کەسی فێرخواز بیگرێتە بەر ئەمەش بەوە دەبێت بچێتە لای کەسێکی شارەزا و قەواعیدی لە لا بخوێنێت.

ڕێگاى چوارەم : کتێبە قەواعیدیەکان
گرنگی دان بە کتێبە قەواعیدیەکان (نحو و صرف) کە تەرکیزیان لەسەر قەواعیدە و بەوردی شەرحی دەکەن .

ڕێگاى پێنجەم : مومارەسەیەکی زۆر لەڕێگای نوسینەوە:
لەم ڕێگایەوە کەسی فێر خواز دەتوانێت ڕستەی کورت دروست بکات و بینووسێتەوە و دواتر پیشانی کەسانی شارەزای بدات بۆ ڕاست کردنەوەی هەڵەکان وپێداچوونەوەی.

ڕێگاى شەشەم : بەکارهێنانى قاموس
گرنگە بۆ ئەو کەسەى کە دەیەوێ فێرى عەرەبی بێ بەشێک لە کاتەکانى تەرخان بکات بۆ خوێندنەوە و گەڕان لە قاموسدا ، و ماناى وشە عەرەبییەکان بە کوردی فێر ببێ .

ڕێگاى حەوتەم : تەماشا کردنى فلیم و چیرۆکی بەسوود و شەرعی
بێگومان ڕێگایەکی تر تەماشا کردنی ئەو فلیم وچیرۆکە بەسوود و شەرعیانەیە کە بەعەرەبی قەواعیدی قسە دەکەن.
تێبینى : بە بیانوی فێربونى عەرەبی دروست نیە سەیرى فلیم و چیرۆکێک بکرێ کە ناشەرعى تێدا بێ وەکو ئافرەت و مۆسیقا و ئەو جۆرە شتانە .

ڕێگاى هەشتەم : گفتو گۆ کردن لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە بەزمانی عەرەبی قسە دەکەن

ڕێگاى نۆیەم : سوور بوون و بەردەوام بوون و ئارام گرتن و پەلە نەکردن
ئەم خاڵەیان زۆر گرنگە ، چونکە هیچ کارێک بەبێ بەردەوامی وئارام گرتن وسوور بوون بەدەست نایات.

ڕێگاى دەیەم: تەتبیق کردن
تەتبیق کردنی ئەو وشە و قاعیدانەی کە ڕۆژانە فێری دەبیت زۆر گرنکە ؛ چونکە مەبەست لە خوێندنی قەواعید تەتبیق کردنە و لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت بەماوەیەکی کورت فێری زمان عەرەبی ببێت.
-------------------------------
#بەکورتى (٤١٧)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2870


چۆن مرۆڤ بەختەوەر دەبێ وە دڵ تەنگی نامێنێ؟
هه‌ركاتێك دڵ پشتی به‌ خوا به‌ست و متمانه‌ی له‌سه‌ر خوا بوو ، وه‌ ملی دانـه‌نواند بۆ خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌كان و خه‌یاڵ و داڵغه‌لێدانه‌ خراپه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ریدانه‌گرت ، وه‌ متمانه‌ی هه‌بوو به‌ خوا و ته‌ماحی فه‌زڵی خوای هه‌بوو ، ئه‌و كاته‌ به‌وه‌ خه‌م و خه‌فه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لاده‌چێت و زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌ جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌كانی نامێنێت ، وه‌ هه‌نده‌ له‌ به‌هێزبوون و سینگفراوانی و خۆشی و شادی به‌دیدێن بۆ دڵ كه‌ ناتوانرێت ده‌رببڕێن و ته‌عبیریان لـێبكرێت ، ئایا چه‌ند له‌ نه‌خۆشخانه‌كان پڕكراون له‌ نه‌خۆشكه‌وتوانی خه‌یاڵ و داڵغه‌ و ئه‌ندێشه‌ خراپه‌كان ؟ وه‌ ئایا ئه‌م شتانه‌ چه‌ند كاریگه‌ریان كردووه‌ته‌ سه‌ر زۆرێك له‌ كه‌سانی به‌هێز و به‌ توانا چ جای كه‌سانی لاواز ؟ وه‌ ئایا چه‌ند بوونه‌ته‌ هۆی بێعه‌قڵی و شێتبوون ؟ وه‌ كه‌سی ساغ و سه‌لامه‌ت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ خوا بێوه‌یی كردووه‌ و یارمه‌تیداوه‌ بۆ جیهاد كردنی ده‌روونی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هۆكاره‌ به‌سووده‌ به‌هێزكه‌ره‌كانی دڵ كه‌ ده‌بنه‌ لابه‌ر و پاڵنه‌ری دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قبوونی ، خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : [وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ] [ الطلاق:٣]
واته‌ : هه‌ركه‌سێك پشت به‌خواببه‌ستێ ئه‌وا خوا به‌سه‌ بۆی ، واتا خوا به‌سه‌ بۆی له‌ به‌ده‌ستهێنـانــی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ جێی بایه‌خپێــدانی ئه‌ون له‌ كاروباری دین و دونیای .
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پشت به‌ خوا ده‌به‌ستێت دڵی به‌هێزه‌ و خه‌یاڵ و بیرۆكه‌ خراپه‌كان كاریگه‌ری تێناكه‌ن و رووداوه‌كان بێزاری ناكه‌ن ، چونكه‌ ئه‌و ده‌زانێت كه‌ ئه‌مه‌ له‌ ده‌روون لاوازی و بێهێزی و داڕوخان و ترسێكه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌قیقه‌تی نیه‌ ، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌زانێت كه‌ خوا ئه‌و كـه‌سه‌ی كه‌ پشتی پێده‌به‌ستێت له‌ئه‌ستۆی خۆی گرتووه‌ له‌ئه‌ستۆگرتنێكی ته‌واو ، بۆیه‌ متمانه‌ی به‌ خوا هه‌یه‌ و دڵی ئارامه‌ به‌ وه‌عد و په‌یمانی ، به‌ هۆی ئه‌مه‌وه‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قبوونه‌كه‌ی نامێنێت و ته‌نگیه‌كه‌شی ده‌گۆڕێته‌وه‌ به‌ خۆشی و بێتاقه‌تبوونه‌كه‌شی به‌ شادی و ترسه‌كه‌شی به‌ ئارامی ، داوای بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی له‌ خوا ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌شی لـێده‌كه‌ین كه‌ بمانخاته‌ به‌ر فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی به‌وه‌ی كه‌ دڵه‌كانمان به‌هێز و دامه‌زراو بكات و پشت پێبه‌ستنی كامڵیش بكاته‌ نسیبمان كه‌ خوا ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو خێرێك و لادانی هه‌موو ناخۆشی و زه‌ره‌رێكیشی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وابن .
-----------------------
#بەکورتى (٤١٦) https://walamakan.com/1217


بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇👇
https://walamakan.com/Polen-11


لەبەر ئەم هۆکارانە دەڵێین یادکردنەوەی مەلود بیدعەیە:

یەکەم: چونکە تەنانەت یەک ئایەتیش لەقورئانی پیرۆز و یەک فەرموودەش نەصەحیح و نەزەعیف لەو بارەیەوە نەهاتووە ولەهاوەڵانیشەوە نەهاتووە کاری وایان کردبێت  .
دووەم : پێغەمبەری خوا صلى الله علیە وسلم بۆ خۆی ئەو یادەی نەکردۆتەوە ، و هیچ یەکێک لەهاوەڵان وخانەوادەکەشی کاری وایان نەکردووە .
سێیەم : پێشەوا ئەبو بەکر ڕەزاى خواى لێ بێ دوو ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە .
چوارەم : پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب ڕەزاى خواى لێ بێ دە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە .
پێنجەم : پێشەوا عوسمانی کوڕی عەفان ڕەزاى خواى لێ بێ سیازدە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە.
شەشەم : پێشەوا عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب ڕەزاى خواى لێ بێ چوار ساڵ حوکمی کردو و ئەو یادەی نەکردەوە .
حەوتەم : پێشەوا موعاویە ڕەزاى خواى لێ بێ کەنوسەری وەحی بوو و باشترین مەلیک بوو ئەو یادەی نەکردەوە .
هەشتەم : حەسەن وحوسەین ڕەزاى خوایان لێ بێ یادی لەدایک بوونی باپیریان نەکردەوە لەکاتێکدا سەرداری گەنجانی بەهەشتن !
نۆیەم : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم وەفاتی کرد ، و ژمارەی هاوەڵان زیاتر بوو لەدوو سەد هەزار و کەسیان ئەو یادەیان نەکردەوە !
دەیەم : تابیعیەکانیش ڕەحمەتى خوایان لێ بێ لەدوای ئەوان ئەو یادەیان نەکردەوە !
یانزەیەم : چوار ئیمامە بەڕێزەکە: (أبو حنيفة ومالك والشافعي وأحمد ڕەحمەتى خوایان لێ بێ)  ئەو یادەیان نەکردەوە !
خۆ ئەگەر کارێکی باش وخێر بوایە بەدڵنیاییەوە ئەوان پێش ئێمە دەکەوتن وئەنجامیان دەدا .
وە باش بزانە کە باشترین سەدە سێ سەدە زێڕینەکەیە ، هەروەک لەفەرموودەی صەحیح دا هاتووە : ((خيرُ الناس قَرْنِي، ثم الذين يَلُونَهُم، ثم الذين يَلُونَهُم)، .
واتە: باشترین سەردەم وسەدە سەردەم وسەدەی منە ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان .
جا لەو سێ سەدەیەدا کەس یادی مەولودی نەکردۆتەوە دەی کەواتە ئێمە بۆ کارێک بکەین کەئەوان نەیان کردووە .
-----------------------------
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2517


حوکمی پۆشینی جلی کورت و تەنک بۆ کچانی بچوک
پرسیار:
زۆرجار دەبینین لە کچانی بچوک کە تەمەنیان حەوت بەرەو سەرەوەیە پۆشاکی کورت و تەنک دەپۆشن، یان فەتحە دەخەنە نێو خواروی پۆشکاکەکانیان یان قژیان هاوشێوەی کوڕان لێدەکەن، کاتێکیش لەگەڵ دایکیان قسە بکەیت دەڵێ جارێ منداڵن، جا ئايا حوکمی ئەو پۆشاکانە بۆ منداڵ چیە ، بارک الله فیکم.
وەڵام :
زانراوە کە مرۆڤ لە منداڵیدا بە هەندێک شت کاریگەر دەبێت ،لەکاتی گەورەبونیشدا هەر کاریگەرییەکەی لەسەر دەمێنێت، هەر بۆیە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی کردووە بە نوێژکردنی منداڵان لە حەوت ساڵیدا وە لێدانیان لەسەر نەکردی لە دە ساڵیدا، ئەمەش بۆ ئەوەی لەسەری ڕابێن، منداڵیش لەسەر ئەوەیە کە پێی ڕاهاتوە، جا ئەگەر پۆشاکی کورتی پۆشی کە تاوەکو ئەژنۆ بێت یان خوارتر ئەوە شەرمی لا نامێنێت، وە ئەو پۆشاکەشی کاریگەری لەسەر دەبێت لە دوای گەورەبونیشی، هەروەها بۆ قژیش بەهەمان شێوە ئافرەت دەبێت قژێکی درێژی پێوە بێت کە پێی جیابکرێتەوە لە پیاوان، ئەگەر قژی وەکو قژی پیاوان لێ کرد ئەوە خۆی شوبهاندە بەوانەوە وە پێغەمبەریش ﷺ لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی کە خۆیان بە پیاوان دەشوبهێنن، وە با بزانرێ کە کەسوکاری ئەو منداڵانە بەرپرسن لە پەروەردە و ڕێنمونی ئەو منداڵانە وەکو چۆن پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی: « الرجل راعٍ في أهل بيته ومسئول عن رعيته». واتە : پیاو بەرپرسیارە لە ناو ماڵ ومنداڵی خۆیدا و پرسیاری لێ دەکرێت سەبارەت بەو بەرپرسیارێتییە.
جا با ئاگاداربن لە پێشتگوێ خستنیان، مرۆڤ دەبێ وەکو ڕێگایەک بێ بۆ ڕێنمونیی کچ و کوڕەکانی، تاوەکو خوای گەورە ساڵحانیان بکات و بیانکات بە بیلبیلەی چاوی.
---------------------
زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-
سەرچاوە: سلسلة اللقاء الشهري- اللقاء الشهري(٦٦).
------------------------------------
#بەکورتى (٤١٥)
بۆ زانیارى زیاتر سەبارەت بە پەروەردەى منداڵ ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-99


بە چ سوێندێک دەوترێت سوێندی (لەغو) ئەو سوێندەی کە کەفارەتی نیە کامەیە؟
سوێندی (لەغو) ئەو سوێندەیە کە مەبەست لێی سوێند نی یە ، وەک : نە والله ، بەرە والله ، وجگە لەمانەش کەمەبەست لێی سوێند نی یە ، بەڵکو شتێکە زمان لەسەری ڕاهاتووە ، لەعائشەوە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ هاتووە کە گوتوویەتی : « أنزلت هذه الآية ( لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ) ، في قول الرجل : لا والله ، بلى والله » أخرجه البخاري .
واتە :
ئەم ئایەتە ( خودا سوێندی لەغوتان لێ ناگرێ ) دابەزی دەربارەی قسەی ئەو کەسانەی کە دەڵێن : نە والله ، بەرە والله .
ئەم ئایتە پیرۆزە ڕوونی کردۆتەوە کە سوێندی (لەغو)هیچی لەسەر نی یە ، بەڵکو بەسوێندێک کەفارەت واجب دەبێت کە کەسەکە مەبەستی سوێند بێت ، هەروەک خوای تەعالی فەرموویەتی : ( لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ ) [المائدة: 89] .
واتە :
خودا سوێندی لەغوتان لێ ناگرێت ، بەڵکو ئەو سوێندانەتان لێ دەگرێ و کەفارەت پێی واجب دەبێ کەلەدڵەوە مەبەستان لێی سوێند خواردنە ، والله أعلم .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل - رحمه الله تعالى -
--------------------------
#بەکورتى (٤١٤)
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە سوێند و حوکم و جۆرەکانى ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-132


ئادابەكانی سەردانی گۆڕستان
یەکەم : سوننەتە لە كاتی سەردانی گۆڕستاندا سەلامیان لێ‌ بكرێت و ئەم زیكر و دوعایەیان بۆ بخوێنرێتەوە چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ : ئەگەر بڕۆشتایەتە سەر گۆڕستان ئەیفەرموو :
" السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الدِّيَارِ, مِنَ الْمُؤْمِنِيْنَ وَالْمُسْلِمِيْنَ, وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللهُ بِكُمْ لاَحِقُونَ [وَيَرْحَمُ اللهُ الْمُسْتَقْدِمِيْنَ مِنَّا وَالْمُسْتَأْخِرِيْنَ] أَسْأَلُ اللهَ لَنَا وَلَكُمُ الْعَافِيَةَ " ( مسلم ) ،
واته‌: (سڵاوتان لێ بێت ئه‌ی خه‌ڵكی گۆڕستان له‌ باوه‌ڕداران و موسوڵمانان، ئێمه‌ش (ان شاءالله) پێتان ده‌گه‌ین، خودای گه‌وره‌ ڕه‌حم به‌وانه‌مان بكات، كه‌ له‌ پێشمانه‌وه‌ ڕۆیشتوون و ئه‌وانه‌ش، كه‌ له‌ دوامانه‌وه‌ ده‌ڕۆن، داوا له‌ خودا ده‌كه‌م، كه‌ له‌ ئێمه‌ش و ئێوه‌ش خۆش ببێت).

دووەم : دروستە لە كاتی دوعا بۆ كردنیان دەستەكان بەرز بكرێنەوە .

سێیەم : لە كاتی دوعا و پاڕانەوەدا نابێت ڕوو لە گۆڕەكان بكرێت ، بەڵكو ڕوو لە قیبلە دەكرێت .
----------------------------
#بەکورتى (٤١٣)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-11


گۆڕینى جل و به‌رگى ئافره‌تان له‌دواى پاك بوونه‌وه‌ له‌حه‌یزدا
پرسیار:
ئایا پێویسته‌ له‌سه‌ر ئافره‌تان جل و به‌رگیان بگۆڕن له‌دواى پاك بوونه‌وه‌ له‌حه‌یز، له‌كاتێكدا ئه‌و جل و به‌رگه‌ هیچ خوێن و پیسیه‌كى پێوه‌ نیه‌؟
وەڵام :
نه‌خێر، پێویست به‌ گۆڕینى جل و به‌رگ ناكات، چونكه‌ حه‌یز لاشه‌ پیس ناكات، ته‌نها ئه‌و شوێنه‌و شوێنى ئه‌و جل و به‌رگه‌ پیسه‌ كه‌خوێنه‌كه‌ى پێوه‌ لكاوه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - فه‌رمانى كرد به‌ئافره‌تان كه‌ ئه‌گه‌ر جله‌كانیان بووه‌ خوێنى حه‌یزه‌وه‌ شوێنى خوێنه‌كه‌ بشۆرن و نوێژى پێوه‌ بكه‌ن .
٥٢ سؤالاً عَن أَحكام الحيض، سؤال: ١٥. لِلشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله.
-----------------------
#بەکورتى (٤١٢)
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ئەحکامەکانى خوێنی ئافرەتان ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-51


زەواجی مسیار و شێواندنی پێگەی ئەهلی عیلم
--------------------------------------------
نوسینى : مامۆستا محمد عبدالرحمن کەلاری
لینکی داگرتن و خوێندنەوە
👇👇👇👇
https://walamakan.com/Kteb-157


لە مل کردنى زنجیر و ملوانکە بۆ پیاو
پرسیار:
ئایا حوکمی لە مال کردنى زنجیر و ملوانكەى زێڕ یان زیو بۆ پیاوان چیە ؟
وەڵام :
لە مل کردنى زنجیر و ملوانەکە بۆ جوانی و ڕازاوەیی دروست نییە بۆ پیاوان چونکە ئەوە تایبەتە بە ئافرەتانەوە هەر بۆیە خۆ شوبهاندنە بە ئافرەتان وە پێغەمبەریش ﷺ لەعنەتی کردوە لەو پیاو و ئافرەتانەی کە خۆیان بە یەکدی دەشوبهێنن.

وە ئەگەر زنجیرەکە زێڕ بوو ئەوە گوناهەکە گەورەترە چونکە ئەو کاتە لە دوو ڕوەوە حەڕام دەبێت:

یەکەم : لە ڕوی ئەوەی ئاڵتون و زێڕە .

دووەم : وە لە ڕوی ئەوەی کە خۆشوبهاندنە بە ئافرەتانەوە.

وە ناشرینتر دەبێت ئەگەر زنجیرەکە وێنەی مرۆڤ یان حەیوان یان باڵندە یان پادشایەکی لەسەر بێت، وە ناشرینتر و نادروست تر دەبێت ئەگەر لەسەر شێوەی خاچ و سەلیب بێت.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثيمين رحمه الله
(مجموع الفتاوی / المجلد ۱۱ - باب الآنیة)
-------------------------
#بەکورتى (٤١١)
بۆ خوێندنەوەى زیاتر لە (٣٥٠٠) پرسیار و وەڵامی شەرعی ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Sereta


چۆنێتى خۆپاراستن لە کەسانى چاوپیس
خۆپاراستن لە چاو پیسی
پەیامبەری خوا ﷺ دەفەرموێ: (العين حق) رواه مسلم
واته : چاوپیسی حەق و ڕاستیە و بوونی هەیە .
شێخ ابن عثیمین بەڕەحمەت بێ دەفەرموێ:
(...چاوپیسی ڕاستە و بوونی هەیە و واقیع وژیانی ڕۆژانە شایەتی بوونی دەدا. چاوپیسی ئاماژەیە بۆ دەرچوونی شتێک لە کەسێکی حەسودەوە کە حەسودی بە کەسانێک دەبات بەو نیعمەت و بەخششەی کە خواى گەورە بەفەزڵ و بەخشندەیی خۆی پێی بەخشیون ـ چاوپیس ـ کەسێکی خراپە و نایەوێ کەسەکان چێژ ببینن لە بەخششەکانی خوداـ کە هەرکات نیعمەت و بەخششێکی لە نیعمەتەکانی بینی کە لەلایەن خواى گەورەوە دراوە بەکەسێ ئەوا ئەو حەسودیەی کەلەناخیدایە دەریدەکات هەتا کاردەکاتە کەسی چاولێدراو .
چۆنێتى خۆپاراستن لە چاوپیس
یەکەم : بۆ کەسى چاوپیس
ڕێگەی ڕزگاربوون لە چاوپیسی لەلایەن کەسی چاوپیسەوە ئەوەیە کە کەسێکی بینی نیعمەت و بەخششێکی خوای پێدراوە دوعای بەرەکەتی بۆ بکات و بڵێ خوایە بەرەکەت بڕژێنی بەسەر فڵان کەسدا یاخود هەر ووتەیەکی تر کەنفس و ڕۆحی پێی دڵنیا و ئارام بکاتەوە و حەسودیەکەی بنبڕ بکات و حەسودی پێ نەبات ـ
دووەم : بۆ کەسێ کە بترسێ چاوى لێ بدرێ
چارەسەرەکەی ئەوەیە کە زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران زۆر بخوێنێ کەهاتوون لەو بارەوە وەک (آیۃ الکرسی و سورەتی الاخلاص و قل اعوذ برب الفلق و قل اعوذ برب الناس ) یان هەر دوعا و زیکرێ کە له سونەتدا لەو بارەوە هاتبێ کە ئەمەش چارەسەرە بۆ خۆپاراستن لە چاوپیسی پێش تووش بوون بە حەسودی و چاوپیسی ـ
----------------------
#بەکورتى (٤١٠)
https://t.me/ba_kurty


مافی هاوەڵانى پێغەمبەر ﷺ لەسەر موسوڵمانان
بەهۆی ئەوەی هاوەڵان جیلێک بوون، خودا هەڵیبژاردبوون بۆ سەرخستنی شەریعەتی ئیسلام و پاڵپشتی پێغەمبەر (ﷺ)، بۆیە مافیان لەسەرمان ئەوەیە كە:
1. هەموویانمان خۆشبووێت و ڕێزیان لێبگرین، چونكە خۆشویستنیان باوەڕو دین و چاكەكارییە.
2. هەمیشە نزای خێرو لێخۆشبوون و ڕەزابوونی خودایان بۆ بكەین.
3. منداڵ و نەوەكانمان فێری ئاكارو ژیان و خۆشەویستی هاوەڵان بكەین.
4. بەرگرییان لێبكەین و نەهێڵین بەهیچ شێوەیەك بەخراپە باس بكرێن.
5. نابێت تانەیان لێبدەین، چونكە تانەدان لەهاوەڵان وا دەكات، بەر نەفرەتی خوداو فریشتەكان و هەموو خەڵكی بكەوین.
6. لەشوێنكەوتنی سوننەتە كە باسی چاكەو فەزڵ و پلەوپایەیان بكەین، و زمانمان بگرین لەباسكردنیان بەشێوازێك شیاویان نەبێت.
7. هاوەڵان بكەین بەسەرمەشق، لاساییان بكەینەوە لەڕووی (ڕەفتار، كردار، جیهادو تیكۆشان، فێربوونی زانستی شەرعی، قورئان خوێندن، ماڵبەخشین، وەفاداری، تەقواو لەخواترسان، شوێنكەوتنی سوننەت، ملكەچبوون بە شەریعەت...هتد).
-------------------------------
#بەکورتى (٤٠٩)
https://t.me/ba_kurty


جۆرەكانی ڕیا
جۆرەكانی ڕیا زۆرن (خوا پەنامان بدات لێی)، ڕوون كردنەوەی جۆرەكانی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
یەكەم جۆری ڕیا ئەوەیە: بەندەیەك كاتێك كردەوەیەكی چاكە دەكات مەبەستی ڕازی بوونی خوا نییە، بەڵكو مەبەستی ئەوەیە و حەز دەكات خەڵكی بزانن ئەو كردەوە چاكەیەی كردووە، ئەمە جۆرێكە لە دووڕوویی و نیشانەیەكە لە نیشانەكانی دووڕووە بێ‌باوەڕەكان.
دووەم: نییەت و مەبەستی ئەو بەندە موسڵمانە بۆ خوای پەروەردگارە، بەڵام كاتێك هەست دەكات خەڵكی سەیری دەكەن و دەیبینن یەكسەر خۆی گورجوگۆڵ دەكات و عیبادەتەكەی دەڕازێنێتەوە، ئەم كارە شیركی شاراوەو نهێنیە.
سێ‌یەم: بەندەیەكی موسڵمان دەست دەكات بە كردنی عیبادەتێك وە تەواوی دەكات هەر نییەتی بۆ خوای پەروەردگارە، بەڵام كاتێك دەزانرێت ئەو عیبادەتەی كردووە بە باشە باس دەكرێت دڵی پێی خۆش دەبێت، وە حەز دەكات خەڵكی بە باشە باسی بكەن و بە چاوی ڕێزەوە سەیری بكەن و بە گەورەی بزانن، بۆیە ئەم دڵخۆش بوونە بە باش باس كردنی خەڵك و زیاتر حەز بوون بەڕێز لێگرتن و بەدەست هێنانی مەبەستی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو كەسە شیركی شاراوەو نهێنی تێدایە (ڕیا).
چوارەم: ڕیاكردن بە لاشە: بۆ نمونە كەسێك بێ‌تاقەتی و ڕەنگ زەردی دەردەبڕێت بۆ ئەوەی پیشانی خەڵكی بدات كە عیبادەتی زۆرە و زۆر ترسی قیامەتی هەیە.
پێنجەم: ڕیا كردن لە ڕووی جل و بەرگەوە: وەكو كەسێك جلی كۆن و دڕاو لەبەر بكات بۆ ئەوەی پێی بڵێن بەڕاستی كەسێكی دونیا نەویستە.
شەشەم: ڕیا كردن بە ووتە: ئەم جۆرە زیاتر كەسانی دیندارترو ئەو كەسانەی كە ڕێنمونی و ئامۆژگاری خەڵك دەكەن، یان شارەزا بوون و لەبەر كردنی شوێنەوارو بەسەرهات بۆ موناقەشەو دەمە دەمێ‌ كردن و دەربڕینی عیلم و شارەزایی.
حەوتەم: ڕیا كردن بە كردەوە: وەكو ڕیا كردنی نوێژكەرێك بە درێژكردنەوەی ڕكوع و سوجدەو دەبڕینی خشوع، یان ڕیا كردن لە ڕۆژوو گرتن و حەج كردن و خێركردندا.
هەشتەم: ڕیا كردن بە هاوڕێیان و سەردان كەران: وەكو كەسێك داوا لە زاناو پیاوچاكان بكات تا سەردانی بكەن بۆ ئەوەی بوترێت فڵانە كەس سەردانی ماڵی فڵانە كەسی كرد (وەكو دەربڕینی ڕێزو گەورەییەك)، یان دەعوەتی خەڵك دەكات بۆ ئەوەی بوترێت: بە خوا فڵانە كەس پیاو چاكە دیوتە چۆن كەسانی دیندار هاتوو چۆی دەكەن و سەردانی دەكەن؟
نۆیەم: شكاندنەوەی نەفسی خۆت لەناو خەڵكیدا، دەتەوێت لەناو خەڵكیدا وا خۆت پیشان بدەیت كە تۆ كەسێكی بێ‌فیز و بێ‌ ئارەزویت، بە هۆی ئەو خۆ شكاندنەوەیەتەوە دەتەوەێت خۆت بەرز بكەیتەوە و خەڵكی بە باشە و بێ‌فیز باست بكەن كە ئەم كارە لە شاراوەترین جۆرەكانی ڕیایە.
دەیەم: لە وردترین و شاراوەترین جۆرەكانی ڕیا ئەوەیە: موسڵمانێك عیبادەت و كردەوەی چاكە تەنها بۆ ڕازی بوونی خوا دەكات، بە شێوەیەكی وا نایەوێت كەس پێی بزانێت، وە حەز ناكات ئەو عیبادەتەی ئاشكرا بێت و دەربكەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا كاتێك دەچێتە ناو خەڵكی حەزدەكات خەڵكی ڕێزی لێبگرن و سەلامی لێبكەن و بە گەورەی بزانن.
--------------------------
#بەکورتى (٤٠٨)
https://t.me/ba_kurty

Показано 20 последних публикаций.