ئەو پێنج شتەى کە پیاو هەمیشە ڕقی لێیەتی لە خێزانەكەیدا هەبێت
ئەگەر ئەتەوێت پارێزگاری بكەیت لە ئارامی و ئۆقرەیی ماڵەكەت و ژیانی هاوسەرێتیت ئەوا دەبێت ئەم پێنج خاڵە هەرە گرنگە بزانیت كە پیاو هەمیشە ڕقی لێیەتی لە خێزانەكەیدا هەبێت:
یەكەم: دەنگی بەرز: ئیتر لەگەڵ مێردەكەتدا بێت یان منداڵەكانی و بە ئامادەیی ئەو، چونكە مێرد ڕقی لەوەیە كە خێزانەكەی دەنگی بەرز بێت و بەرزی بکاتەوە بەتایبەت لە ماڵدا.
دووەم: زاڵبوون: پێكهاتەی سروشتی پیاو وا دەخوازێت كە ئەو زاڵ و دەسەڵاتدار بێت بەسەر ماڵدا چونكە بەكورتی ئەو پیاوە نەوەك جەنابت.
سێیەم: كەللەڕەقی: یەكێكە لە خراپترین ئەو خو و سروشتانەی كە بەربڵاوە لە زۆربەی ئافرەتانی ئەم ڕۆژگارە ، چونكە پیاو عاشقی هاوسەرە گوێڕایەڵەكەیەتی كە كاتێك فەرمانێكی پێ دەدات ئەویش بە بەڵێ و بەسەرچاوەوە وەڵامی دەداتەوە و دڵی مێردەكەی كەمەندكێش دەكات ، بەڵام ئافرەتی كەللەڕەق ئەوانەن كە لەكۆتاییدا زۆرجار مێردەكانیان لەدەست دەدەن بەتێپەڕبوونی كات، چونكە چەندین كێشەی تەڵاق و جیابوونەوە هەیە كە تاكە هۆكاری كەللەڕەقی بووە لەلایەن ئافرەتەكەوە.
چوارەم : خەمۆك و دڵتەنگ: ئەوەش لەبەر ئەوەی پیاوان بۆ ئەوە هاوسەرگیری دەكەن بۆ ئەوەی ژیانێكی ئاسوودە و پڕ دڵخۆشی و كامەرانی بەدی بێت كە ئۆقرەیی و ئارامی باڵی بەسەردا كێشابێت نەوەك خەمۆكی و بێتاقەتی و پەژارە و كێشە.
پێنجەم : خۆبەپیاو زانین: ئەمەش ئەو سیفەتە خراپەیە كە بووەتە هۆكاری داڕمانی زۆرێك لە ماڵەكان، چونكە پیاو حەز ناكات لەگەڵ كەسێكدا بژیت كە هاوشانی خۆی بێت و كێبڕكێی لەگەڵدا بكات و لە ململانێدا بێت بەرامبەری و بەدرێژایی ژیانی توڕەیی و هەڵچوون ئامادەیی هەبێت.
-------------------
#بەکورتى (٤٣٢)
https://t.me/ba_kurty