@mlwankay_shin
نامەیەک بۆ کۆڕی شاعیران👇👇👇
کورد ئەگەر چی زۆرە دەردی، بەردی مەینەت وا لەڕێی
دەس لە ئەژنۆگرتن ئەو بەردانە لا نا با لە ڕێی
شیعری خاوێنم دەوێ، خوێنی دڵ وو زاری نەبێ
رەنگی فرمێسکی دەروون وو بۆنی خەمباری نەبێ
بۆچی ''قانع'' بم لە ژینا، بۆ ئەبی هەوڵێ نەدەم؟
بۆ ئەبی دەس هەڵگرم، تاکوو بە ئامانجم نەگەم؟
هێمنی هەڵناگرێ ئەم چەرخە بۆ کوردی کوڵوڵ
تابە کەی ''هیمن'' بژین وو تێنەکۆشین گورج وو گۆڵ
گەر هەموو پەرداخی ژینم هەروەها پڕ بێ لە ژار
ناگرم دەستم لە ئەژنۆ، قەت بەخۆم ناڵێم: "هەژار"
هەر وەکوو "بێکەس" ئەگەر چی دەردەدار وو بێکەسم
من کەسم کوردە، بە کەس ناڵێم: هەژار وو بێ کەسم

تا پەریی شیعرم نەدی، هەر ساتە بیری وام هەبوو
داخەکەم چاوی پەریش، غەیری خەمی تێدا نەبوو
بۆ گوڵی شادی گەڕام ماوەی، هەتا بیدۆزمەوە
تاکوو بەرگی بووکی شیعری پێ بڕازێنێمەوە
شار وو کوێستانی وڵاتی کوردەواریم گرتە بەر
پێکەنینێکم نەدی هەرگیز، لە دڵ هاتبێتە دەر
بۆ نەگریم کە من پەروەردەی هەوای شاری خەمم
چی بنووسم، غەیری ئەو فرمێسکە چی بی بەرهەمم
کوردەواری هەر بەشی زووخاو وو دەردە وو زەللەتە
تاکوو داهاتووی بە چی بێ، زەحمەتی ئەم میللەتە
لێم ببوورن ئەی هەژار وو بێکەس وو هێمن، ئەمن
ئیستە ئەیزانم کە ئێوە بۆ چی ئالوودەی خەمن
ئەو خەمانەی نەمدەناسین وا ئەسیری کردووم
چی بڵێم، چۆنی بڵێم، چەشنێ کە پیری کردووم
مامۆستا شەریف
Tel⇔ @mlwankay_shin