ملوانکەی شین


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


?جگه له چیاکان کەس دۆستی کورد نییه✌️
? وتەی ناوداران
?شیعر
?کلیپ
?وێنە
?گۆرانی

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


@mlwankay_shin

من پشکۆیەک لەو ئاگرەم که ئاسنیش ئه تاوێنێ

من دڵۆپێک لەو بارانەم که دەریایەک به دی دێنێ

من شەماڵم ئەو شەماڵەی پڕ له شنەی بەسوزو تاو

دەمەو بەهار بەفری داگیر کەری وڵات ئەکەم به ئاو

من ژیلەمۆم ئەو ژیلەمۆی دوای هەزاران ئاولێ پڕژان

دیسانەوه گەر ده حاویم دەیڵێمەوە گۆرانی ژیان

کاتێ ساوای باوک کوژراو فرمێسک ئه ڕژێن بەتاسه

من بەسۆزتر لەو ئەسرینەم ، به قینترم لەو هەناسە

من باوەڕم بوومه لەرزەم دڵی زەوی دەلەرزینم

کێو و تەڵان له بن دێنم هەمو جیهان ده هاژێنم

من رووناکی ئاسۆی ژینم وەک تاو هەڵدێم بۆ ژیر دەستان

من شۆڕشم ئاگره سورەم ئاگره سورە کەی کوردستان

ناردنی ئەسرین خـــــــان لە شاره جوانەکەی سنە

‎ Tel⇔ @mlwankay_shin


😔

تۆ
بە ڕۆشتنت..
منت تێگەیاند..
یەک کەس دەتوانێ..
شارێک چۆڵ بکا...

‎ Tel⇔ @mlwankay_shin


Репост из: مامۆستا قانع
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🍃🍃

خۆشترین گۆرانـی دووقۆڵـی بەزمـی چەپڵە بەیادی جـاران

زۆر خۆش

خۆم کورە کاروانی ☺️👏👏👏👏

🌾🌾@mamosta_qani🌾🌾


چەترەکەت لەبیر نەچێ

باران

ماچت بکات
شێت ئەبم..

‎ Tel⇔ @mlwankay_shin


@mlwankay_shin

شاعر:مامۆستا شەریف
شێعر:زرێبـــــــار

لەو پەڕ شاری مەریـــــــــوان
دوو چین كێوی سەوز و جوان
راوەستاون بەران بەر
بەرزو دارستان لە سەر
لە داوێن ئەو كێوانا
لە ژێر تاقی ئاسمانا
گومێكی جوان وەستاوە
كە )زرێبار(ی ناوە
كێوان سەوز و دڵنشین
ئاسمان و ئاو هەردوو شین
زرێبــــــــار و بەهاری
بەهەشتی كوردەواری..
لە نێو دارستان قەراخ
باڵندەكان شاخ بە شاخ
كۆ دەبنوە یەک دەگرن
ئاسمانی سەر ئاو دەبڕن
لە ژێر تیشكی هەتاوا
لەسەر ئاوێنەی ئاوا
وێنەی خۆیان دەبینن
مەست دەبنو ئەخوێنن:
زرێبار و بەهاری
بەهەشتی كوردەواری
شنەی بەیانی بەهار
ئەدا لەسەر زرێبار
كاتێ كە بووكی هەتاو
تیشكی ئەخاتە سەر ئاو
وێنەی كراسی كیژی كورد
كە شەماڵ لێ دا ورد ورد،
شەپۆلی جوان و زێڕین
دەڕژێنە سەر ئاوی شین
بەرەو چیمەن و گوڵزار
رێدەكەون بۆ لێوار
بەرانبەر بووكی هەتاو
كیژی زێڕینی ڕازاو
لەو كاتی بەر بەیانە
شادی و سەمایانە
ئەڵێن شەپۆلی قەراخ
دەنگیان ئەڕوا شاخ بە شاخ:
زرێبار و بەهاری
بەهەشتی كوردەواری

Tel⇔ @mlwankay_shin


🌺🌺

مانگی یەک شەو بۆیە دایم زیاد ئەکا و ئەشنێتەوە
تا جەماڵی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە

هەر کە گەیشتە چواردەمین شەو تێدەگا ناگا بە ڕووت
بۆیە وردە وردە کز ئەبێ و ئەتوێتەوە

Tel⇔ @mlwankay_shin


@mlwankay_shin

شێخ ڕەزای تاڵەبانی جارێک تەنگاو ئەبێ ، بە پەلەپەل خۆی ئەکا بە مزگەوتێکی سلێمانیدا، ئەڕوانێ هەموو سەر ئاوەکان گیراون ، خۆی پێ ناگیرێ و دەمی ماریفەتی ئەکاتەوەو ئەفەرمێت :

نەمدیوە وەکوو خەڵکی ئەم شارە دژی تاعەت
نوێژ بە تاک ئەکەن و گوو بە جەماعەت

Tel⇔ @mlwankay_shin


🌾🌾

جـەزای چـاکه، بـه چـاکه چـاکه، کاکــه

بەدیش بێ چاکی چاکه کاکی سەروەر

قانــع

‎ Tel⇔ @mlwankay_shin


ئەگەر کتێب
ئافرەتێکی ڕووت بایە
کورد تا کۆتا لاپەڕەی ئەیخوێندەوە


فەرهاد پیرباڵ

Tel⇔ @mlwankay_shin


@mlwankay_shin

🌼پێکەنینی گوڵ🌼


کاتی کازیوه پێش گزنگ بولبول
له شەقەی باڵی دا هەتا کن گوڵ

گوتی: ئەی نازەنینی عیشوه فرۆش !
کەم کەمه دیاره بێ وەفایی تۆش

بۆ شنەبا هەیەتی لێره رێ ؟
بۆ پەپووله به دەورەتا دەگەرێ ؟

چەپکی تۆ باخەوان دەکەن دەسگێڕ
له خەیابان و کووچه وو باژێڕ

دەتفرۆشن به قیمەتی هەرزان
دەتدەنه دەستی ناکەس و هەرزان

بۆیه سووک و چرووکی ناو چەمەنی
لەوەتی بووی هەمیشه پێدەکەنی

هەڵگەڕاوه به ناز و گوڵ پێی گوت
شێت و شووری که شرت و شۆمت شوت

وەکوو تۆ ئاشقه پەپوولەیی زار
بۆ به خۆڕایی ئەو بدەم ئازار

شنەبا ڕێ نەدەم که بۆ لای خۆم
کێ دەبا بۆ هەموو وڵاتێ بۆم ؟

گوڵ له کن کەس نیه عەزیزم سووک
سەری زاوایه جێی و باوەشی بووک

من که ناگاته هەفتەیەک تەمەنم
بۆچی بگریم و بۆچ پێنەکەنم


✍ مامۆستا هێمن"

Tel⇔ @mlwankay_shin


‌‌‌‌‌‌‌‌‌💝💫مامۆستا شەریف💫💝


ئێواره یەو ..
دڵ پڕ خەمە کۆساری مەریوان

هەرگیز وەکوو ئەمڕۆ نەبوە شاری مەریوان😔


Tel⇔ @mlwankay_shin


هەرکەس کە نەمامێکی بە خوێنی دڵی ناوە..

دارێکی لەبۆ ژینی کوڕی ناوەتە لاوە

بەم چەشنەیە ئاواتی بەدەم باوە دراوە...

ئێستاکە هەر ئەو دارە بە سێدارە کراوە

مامۆستا شەریف

Tel⇔ @mlwankay_shin


@mlwankay_shin

شاعر:مامۆستا شەریف
شێعر: تەنیایی

خانووی سەردم، کش وو مات
بۆنی بێدەنگی ئەدات
لە شوێنی رێی رێبوار
چاوم بڕیوە دیوار
جارێ هەتا ماوەی دێر
گۆی دەگرم بۆ کاتژمێر
هاتووچۆی عەقرەبەکان
وەک رێبوارانی زەمان
یەکێ گورج وو یەک هێمن
رێگای عومرم دەپێون
بە ناوەدڵ ئەمەوێ
بەڵکوو دەردێ بسرەوێ
پەنا بەمە پێنووسم
بیرەکانم بنووسم
من کێم وو له کوێم وو چیم؟
تاکەی وو بۆچی دەژیم
جارێ قاقای پێکەنین
بە دنیا وو ئینسان وو ژین
جارێکیش بوغزی گریان
بۆ ماوەی خۆخەڵەتان
خەمبار وو بێدەنگ وو باس
خەیاڵاوی وو زۆر کەساس
هیچ ئاهەنگێ نایێتە گوێ
بەحری بێدەنگی بشکێ
خانووی سەردم، کش وو مات
بۆنی تەنیایی ئەدات

Tel⇔ @mlwankay_shin


@mlwankay_shin

دەنگی گریان دێت 😢

گریانی ئافرەتێڪ 😔

ئافرەتێڪ کە لەماڵی باوکیشی دوو پاروو نان هەبوو بیخوات ،
کە لە ماڵی باوکیشی نازی هەڵئەگیرا ،خۆشەویست بوو لە لایان ، لە کاتی ماڵئاوایی کردن لە ماڵی باوکی بۆی ئەگریان ..

ئافرەتێڪ ماڵێڪ جێ بهێڵێت لەبەر خاتری تۆ کە ژیانێکی دوورو درێژو خۆشی تیا بەسەربرد ، بۆ ئەوەی ژیان لەگەڵ تۆ بکا ، خێزانێکی جوان دروست بکا

تۆش😒 ، کە نازانم بە پیاو بانگت بکەم یان نا!!

ڕۆژانە حیسابی مرۆڤی بۆ ناکەی و لێی ئەدەی و منەتی دوو دیناری بەسەرا ئەکەی !!

جێگای داخە😑
ڕێزم بۆ هەندێڪ

Tel⇔ @mlwankay_shin


شاعر: مامۆستا شەریف
شێعر:جار

لـــــه داخی مەینەتی دەوران، دڵـــــــم پــڕ ئاوره ساقـــی
لــــــه ژاری تاڵی ژین، دیسان پیاڵەی دڵ پـــــــڕه ساقـــی
وەره ئەمشەو وەكوو هەرشەو، وەره ساقی، دڵــم خوێنه!
هـــــەتـاكـوو دێتـه چـاوم خـەو، حـەرامـەشـەربـەتان بێـنه!
دڵم زووخاوی لێ دەڕژێ، دەسا هەسته! بكه مـــەسـتم!
شـەرابی كۆن له جامی نوێ، بەخوڕ تێكه، بده دەســـتم!
كـەوا كون‌كون بـووه جـەرگم، لـــــه جـەوری ماتەمی دونیـا
هـــەتاكوو سەردەمی مــەرگم، وەره هەر تۆم دەوێ تەنیا
هـــەناسەی ســــەردی پـڕداخم دەمێـكه گرتوویه نــــاخم
شــــەرابی تۆیه دەیشۆرێ؛ پــــــــەژارەی ژینی پـڕئــــاخم

Tel⇔ @mlwankay_shin


بەیانیت باش دڵم سۆمای چاوم
نه‌سیمی بەر بەیانی پێش هەتاوم

به فێنکایی هەناسەت باوه شێنی
با فێنک کا هەموو جەرگ و هەناوم

🔆بەیانی باش

Tel⇔ @mlwankay_shin


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🍃🍃

کورتە ویدۆیەکی زۆر خۆش لە سەعدوڵا نەسیری لە شاری پاریس😍

شێتان شێت ئەبن( ئەرێ باوانم) ئەچنە ماڵ مەڵا
خۆمن شێتی تۆم (ئەرێ باوانم) بە کەلامەڵا

🎼🎼🎼🎼🎬🎬🎬🎼🎼🎼🎼🎻🎻🎻🎻

Tel⇔ @mlwankay_shin


@mlwankay_shin

نامەیەک بۆ کۆڕی شاعیران👇👇👇


کورد ئەگەر چی زۆرە دەردی، بەردی مەینەت وا لەڕێی
دەس لە ئەژنۆگرتن ئەو بەردانە لا نا با لە ڕێی
شیعری خاوێنم دەوێ، خوێنی دڵ وو زاری نەبێ
رەنگی فرمێسکی دەروون وو بۆنی خەمباری نەبێ
بۆچی ''قانع'' بم لە ژینا، بۆ ئەبی هەوڵێ نەدەم؟
بۆ ئەبی دەس هەڵگرم، تاکوو بە ئامانجم نەگەم؟
هێمنی هەڵناگرێ ئەم چەرخە بۆ کوردی کوڵوڵ
تابە کەی ''هیمن'' بژین وو تێنەکۆشین گورج وو گۆڵ
گەر هەموو پەرداخی ژینم هەروەها پڕ بێ لە ژار
ناگرم دەستم لە ئەژنۆ، قەت بەخۆم ناڵێم: "هەژار"
هەر وەکوو "بێکەس" ئەگەر چی دەردەدار وو بێکەسم
من کەسم کوردە، بە کەس ناڵێم: هەژار وو بێ کەسم
شیعری خاوێنم دەوێ، خوێنی دڵ وو زاری نەبێ
رەنگی فرمێسکی دەروون وو بۆنی خەمباری نەبێ
تا پەریی شیعرم نەدی، هەر ساتە بیری وام هەبوو
داخەکەم چاوی پەریش، غەیری خەمی تێدا نەبوو
بۆ گوڵی شادی گەڕام ماوەی، هەتا بیدۆزمەوە
تاکوو بەرگی بووکی شیعری پێ بڕازێنێمەوە
شار وو کوێستانی وڵاتی کوردەواریم گرتە بەر
پێکەنینێکم نەدی هەرگیز، لە دڵ هاتبێتە دەر
بۆ نەگریم کە من پەروەردەی هەوای شاری خەمم
چی بنووسم، غەیری ئەو فرمێسکە چی بی بەرهەمم
کوردەواری هەر بەشی زووخاو وو دەردە وو زەللەتە
تاکوو داهاتووی بە چی بێ، زەحمەتی ئەم میللەتە
لێم ببوورن ئەی هەژار وو بێکەس وو هێمن، ئەمن
ئیستە ئەیزانم کە ئێوە بۆ چی ئالوودەی خەمن
ئەو خەمانەی نەمدەناسین وا ئەسیری کردووم
چی بڵێم، چۆنی بڵێم، چەشنێ کە پیری کردووم

مامۆستا شەریف

Tel⇔ @mlwankay_shin


سۆزانێک....
لە سەر شەقامی گشتی
کراسەکەی هەڵدایەوەو هاواری کرد:
من جەستەی خۆم ئەفرۆشم ، هەر خۆم و بەس!
بەڵام لە سەر ئەم شەقامە ئەیانبینم تێایان دایە جەستەی شاخ و جەستەی دەشت و جەستەی باغچەو جەستەی هەتاو و بارانی فرۆشتوەو
بێدەربەستیش لە سەر کورسی شەرافەتی ئەم وڵاتە
دانیشتووە.

شێرکۆ بێکەس

Tel⇔ @mlwankay_shin


خۆشم ئەوێیت دایەگیان سەدجار ببم بە قوربانت😍
حەز ئەکەم سەر دانەوێنم لە ئاست پێڵاوە کانت
شەو و ڕۆژت کرد بە یەک لە پێناوە
کۆرپەکانت
من😔ڕۆژگارت سپی کرد پرچی ڕەش و قەترانت
نەتویست نانی سەر شۆڕی بدەی بە منداڵەکانت
تۆ لە پێناو ئێمە سەرفت کرد ھەمووژیانت
زۆر جار کە دانیشتین ئەڕوانم لە چاوانت
کە ئەبینم ڕووی پیری ھاتوە بوە بە میوانت
ئەڵێم خوایە بۆ من بێ خەم و ئازاری گیانت
خوایە تەمنی منی بخاتە سەر تاڵە سپیەکانت


Tel⇔ @mlwankay_shin

Показано 20 последних публикаций.

786

подписчиков
Статистика канала