شهاب أحمد


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


کەناڵێك بۆ گەیاندنی حەق
سبحان الله وبحمده، سبحان الله العظيم
اللهم صل وسلم على سيدنا محمد

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


ئاگاداری :

بەڕێزان إن شاءالله ئەمشەو کاتژمێر ٩:١٥ بەکاتی هەولێر لەشاشەی کەناڵی ئامۆژگاری ەوە بەرنامەی #وەڵامی_گومانەکان دەبێتە میوانی ماڵەکانتان، ئێوەی بەڕێزیش ئەگەر پرسیار یان هەر سەرنج و تێبینییەکتان هەیە دەتوانن لە رێگەی ئەم تلیگرامەوە بۆم بنێرن @shehab30
میوانی بەرنامە دکتۆر عبداللطیف أحمد

براتان : شهاب أحمد


لە کاتی خیلاف و ناکۆکیدا چی بکەین؟

خوای بەرز فەرموویەتی: (( فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا)).
النساء (65).

واتا:
نه‌خێر، سوێند به‌ په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له‌ هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که‌ ڕووده‌دا له‌ نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به‌ دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له‌ دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه‌ و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن.

برای موسڵمان ئەگەر ڕازی نەبیت بە گەرانەوە بۆ قورئان و سوننەت لە کاتی خیلاف و ناکۆکیدا، ئەوا باش بزانە کە تۆ کەسێکی ئیماندار نیت و بێباوەڕیت.


(خوایه‌ له‌دنیادا چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌، له‌قیامه‌تیشدا هه‌ر چاكه‌مان پێ ببه‌خشه‌و له‌ئاگری دۆزه‌خیش بمانپارێزه‌).

ئیمامی ئەنەسی کوری مالك - ڕەزای خوای لێ بێت - ئەفەرمووێت ئەم دوعایە یەکێك بوو لەو دوعایانەی کە رسول الله - صلى الله علیه وسلم - زۆر زۆر دەیکرد.

ئیمامی بوخاری و مسلم ریوایەتیان کردووە.

(ربنا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً، وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ).

--------------------
براتان : شهاب أحمد


ئەگەر ئەم نامەیە نەنێریت بۆ ١٠ کەس ئەوا...
=========================
بسم الله الرحمن الرحیم

بەرێزان و خۆشەویستان، لە ناو خەڵکیدا و بە تایبەتی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان نامەیەك بڵاو دەکرێتەوەو لە کۆتایی نامەکە نوسراوە ئەگەر بۆ (١٠) کەسی نەنێریت ئەوا تووشی بەڵاو موسیبەت و ناخۆشی ئەبیت...!، وە ئەگەر بۆ دە کەسی بینێریت ئەوا تووشی دڵخۆشی و خێرو بەرەکەت ئەبیت...!

حوکمی ئەم کارە لە شەرعدا :

ئەم کارە کارێكی ناشەرعییە و بیدعەیەو داهێنراوە وەکو بیدعەکانی تر، وە بیدعە کردنیش لە دیندا ڕەت دەکرێتەوە و قبوڵ نیە، هەر وەك پێغەمبەری خوا - صلى الله علیه وسلم - فەرموویەتی: ( مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ). رواه مسلم.
واتا: (هه‌ر كه‌سێ كارێ بكات كه‌ فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێ ئه‌وا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌).

بەڵکو ڕەنگە ئەم کارە بچێتە قاڵبی کوفریشەوە پەنا بەخوا؛ چونکە هەواڵی داهاتوو ئەدەیت بە خەڵکی کە ئەمە تەنها پەروەردگار ئەیزانێت، هەر وەك خوای گەورە فەرموویەتی: (( قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ )). النمل 65.
واتا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر- صلی الله علیه وسلم- پێیان بڵێ: جگه له خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادارینین له په‌نهان و شاراوه‌کان.
کەوابووعلمی غەیب تەنها خوای گەورە دەیزانێت، نەك ئەو کەسانەی کە ئەو نامەیەیان هەڵبەستووە!

وە بە دووری مەزانن کە دوژمنانی ئیسلام بەم کارە هەستابێتن و ئەم نامەیەیان نوسیبێتەوە بۆ ناشرین کردنی ئیسلام و دروست کردنی گومان لە دڵی موسڵماناندا، چونکە کەسی واهەیە بە نەزانی هەڵدەستێت بە ناردنی ئەو نامەیە بۆ (١٠) کەس، کەچی هیچ خۆشی نایاتە رێگای، بەڵکو ڕەنگە تووشی ناڕەحەتی و بەڵاو موسیبەتیش بووبێت، وە دوواتر گومانی بۆ دروست دەبێت لە ئیسلام وا دەزانێت ئەو نامەیە لە ئیسلامدایە!!

بۆیە پێویستە هەموومان ئاگادار بین و فێڵمان لێ نەکرێت و باوەر بەو جۆرە خورافیاتانە نەکەین، وە ئەگەر کەسێك ئەو نامەیەی بۆ ناردین با ئامۆژگاری بکەین و حەقی بۆ روون بکەینەوە، بۆ ئەوەی دەست هەڵبگرێت لە بەشداری کردن لەو تاوانە.

والله أعلى وأعلم والحمدلله رب العالمین.
----------------------------
براتان: شهاب أحمد


اللهم صل وسلم على نبينا محمد


🔼🔼🔼🔼🔼🔼

مولحیدێکى زۆر بە توانا - زۆر بە قوەتە هههههه تەنها یەکجار سەیرى بکەن😁


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram




وینەی دایکی گرتووە لە سعات ٤ بەیانی کە دایکی چاودێری دەکات کاتیک لە ماڵەوە دەردەچێت بۆ سەر کارەکەی ..

بەردەوام دەبێت لەچاودێرییەکەی هەتا ئاسەواری لە چاوی وون دەبێت ..

ئایا کەسێک هەیە لە دایکت خۆشتری بوێی؟؟

وە ئایا ئەزانی بۆچی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی بەو کەسە کە پرسیاری کرد کێ لە هەموو کەس ئەولاترە چاکەی لەگەل بکەم ئەویش فەرمووی دایکت پاشان دایکت پاشان دایکت ..

خودایە پاداشتی خێری دایکمان بدەیتەوەو ئاخیر خێریان بکەیت و ووامان لێ بکەیت سوپاسیان بکەین بە ووتە و کردەوەکانمان لەگەڵەیاندا.

رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ,


عربي / كوردى

السؤال: ما حكم الذين يلزمون الناس بتبديع بعض الدعاة وبناء الولاء والبراء على ذلك وهجر من لم يبدع ؟

جواب الشيخ الفوازن:


لا تلتزم بهذا ولا تطيعهم في هذا ، قل أنا بريء من هذا ومعافيني الله من هذا ولا أدخل فيه ولا أعرف عنه شيء ، نعم .
من درس التفسير بالحرم 14 رجب 1433 هجري



پرسیار کرا لە شێخ صالح الفوزان : حوکمی ئەو کەسانە چییە کە خەڵکی پەیوەست ئەکەن بە تەبدیع کردنی هەندێک لە بانگخوازانەوە و دۆستایەتی و دژایەتی لەسەر دروست ئەکەن و ئەوەی ئەو کەسە تەبدیع نەکات هەجری ئەکەن؟



لە وەڵامدا فەرمووی: پەیوەست مەبە بەمەوە، وە بە قسەیان مەکە لەمەدا، بڵێ من بەریم لەم کارە و خوا سەلامەتی کردووم لەم کارەیە و خۆم ناخەمە ناوێوە و هیچی دەربارە نازانم، بەڵێ.


وەرگێڕانی براتان شهاب أحمد

Https://t.me/shahabahmad1987


خوشکان ئاگادار بن بەکار هێنانی ( بۆیەی سەر نینۆک )پێش دەست نوێژ شۆرین و غوسڵ دەر کردن جائز نیە، جائز نیە دەست نوێژی پێوە بشۆریت.

واتا ئەگەر نینۆکت درناغی لەسەر بوو وە ویستت غوسڵ دەر بکەیت یان دەست نوێژ بشۆریت ئەوا پێویستە بەتەواوی ئەو درناغەی لێ بکەیتەوە.

-پوختەی فەتوای ابن عثیمین و ابن باز- ڕەحمەتی خوایان لێ بێت.

براتان : شهاب أحمد


لەگەڵ قورئاندا

(وَقُلْ رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ)

واتە: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار! تۆ) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: له گوناهـ و هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت.

[قورئانی پیرۆز, سوڕەتی المؤمنون, ئایەتی 118]


بۆ مامۆستا عبدالکریم ى سلێمانی :

بسم الله الرحمن الرحیم

م.عبدالکریم بەڕێزتان لەو نوسراوەی کە بەرواری ( 15 12 1439 )كۆچی بڵاوتان کە باسی جاسوس ئەکەیت، لە خاڵی ١٣ ئەفەرموون : ((-كه‌سی جاسوس خۆی ڕوبه‌ڕوی توڕه‌ی-الله‌عزوجل- پاشان توڕه‌ی په‌یامبه‌ره‌كه‌ی و -صلی الله علیه وسلم-... ئه‌كاته‌وه‌ ...))


لە ڕاستیدا ئەم خاڵە زۆر سەرنجی ڕاکشێم - هیوادارم ئەم سەرنجەم بە دڵێکی فراوانەوە وەر بگرن - :
١- ئایە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئاگای لە ئێمە هەیە تاوەکو لەو ( جاسوسە) توڕە ببێت کە دێت بۆ وتاری بەرێزتان و قسەکانت نەقڵ ئەکات؟!

ئەوەی کە عەقیدەی ئەهلی سوننەیە وەکو مەعلومی جەنابتە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە دووای وەفاتی ئاگای لێی نیە کە خەڵکی چی ئەکەن و چی ئەڵێن.

قال الشیخ عبدالعزیز بن باز رحمه الله : أما ما يقع في كتب بعض أهل العلم من قولهم: "الله ورسوله أعلم" فهذا فيما يتعلق بأمور الشرع وأحكام الشرع ومرادهم في حياته، يعلم هذه الأشياء عليه الصلاة والسلام.
أما بعد وفاته فلا يعلم ما يكون في العالم ولا يدري عما يحدث في العالم؛ لأنه بموته انقطع علمه بأحوالنا عليه الصلاة والسلام، إنما تعرض عليه من أمته الصلاة والسلام عليه؛ حيث قال: صلوا علي؛ فإن صلاتكم تبلغني حيث كنتم.
حديث صحيح.
أما أمور الناس وحوادث الناس وما يقع منهم من أغلاط وظلم أو حسنات، كل هذا لا يعلمه الرسول ولا غيره ممن مضى ممن مات، ولا يعلمه من يأتي، وقد يعلمه من حوله من الناس لمطالعتهم إياه ولمشاهدتهم أعمالهم من جلسائهم وأهل بلادهم.
والمقصود أن علم الغيب لا يعلمه إلا الله ، وما أوحاه الله إلى الرسل هو من علم الغيب الذي أطلعهم عليه  في حياتهم، وهم أطلعوا الناس عليه وعلموه للناس، وقد صح عن رسول الله أنه قال: يذاد أناس عن حوضي يوم القيامة، فأقول: يا رب أمتي وفي لفظ يقول: أصحابي أصحابي! فيقال: إنك لا تدري ما أحدثوا بعدك، إنهم لم يزالوا مرتدين على أعقابهم منذ فارقتهم، فأقول: سحقًا سحقًا لمن بدل بعدي.
فبين ﷺ أنه لا يعلم ما أحدث الناس بعده، وفي لفظ آخر: يذاد أناس عن حوضي فأقول: يا رب أمتي! فيقال: إنك لا تدري ما أحدثوا بعدك، فأقول كما قال عيسى ابن مريم: وَكُنْتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَا دُمْتُ فِيهِمْ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كُنْتَ أَنْتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ [المائدة:117].
فهو ﷺ يعلم ما أوحاه الله إليه، وما كان عند الله من الغيب لا يعلمه سواه ، وبعد موته لا يعلم حوادث الناس عليه الصلاة والسلام.
(مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 28/326).


هیوادارم ئەم خاڵە ڕوون بکەیتەوەو بە دڵێکی فراوانەوە وەری بگریت، زۆر سەرنجی ترم هەبوو لەسەر نوسینەکەی بەڕێزتان، بەڵام ئەمە لە هەمووی گرنگ تر بوو لام.
والسلام علیکم ورحمة الله.
برات : شهاب أحمد




Репост из: كه‌ناڵی د.عبداللطيف احمد
🔼🔼🔼🔼🔼🔼🔼
وەڵامی دکتۆر عبداللطیف بۆ چەند گومانێک سەبارەت بە بومەلەرزە.


Репост из: كه‌ناڵی د.عبداللطيف احمد
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram


لە کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و بەغداد بومەلەرزەبوو.
يا رب سترك.


خوا بتانپارێزێت، سەلامەتن؟
هزة أرضية تضرب مدينتي سليمانية وأربيل وکرکوك.


Репост из: شهاب أحمد
ئەمڕۆ هەینییە با سەڵاواتمان لەبیر نەچێت

پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) دەفەرموێت: هەركەسێك یەك صلاواتم لەسەر بدات خوا دە صلاواتی لەسەر دەدات.

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ *


‏اللهــ(ﷺ)ـمَّ🌹


‏✨ﷺ✨


‏صَــ(ﷺ)ــلِّ🌹


‏✨ﷺ✨


‏وسَـ(ﷺ)ــلِّمْ🌹


‏✨ﷺ✨


‏وبَـ(ﷺ)ـارِك🌹


‏✨ﷺ✨


‏عـــ(ﷺ)ــلى🌹


‏✨ﷺ✨


‏نَبِيِنــ(ﷺ)ــا🌹


‏✨ﷺ✨


‏محـ(ﷺ)ـمَّد🌹


✨ﷺ✨

T.me/shahabahmad1987

Показано 20 последних публикаций.

734

подписчиков
Статистика канала