یادی پەروەرێنم📿🤍


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


دوور لەباسی ھەموو کەسێ دوور لەیادی ھەموو عەبدێ من باس و یادی تۆ ئەكەم ئیلاھیم🥺🤍
𝐎𝐰𝐧𝐞𝐫;@Honya0

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


▫️پایەکانی لا إلە إلا اللە؟

بەشی یەکەمی شایەتمان شایەتیدانە بە لا إلە إلا الله، بەڵام لا الە الا اللە چی لە خۆ دەگرێ؟ دوو پایە و ھەشت مەرج لە خۆ دەگرێ، جا ھەر کەس خۆی بە موسڵمان دەزانێ واجبە ئەو دوو پایە و ھەشت مەرجە لە خۆیدا جێ بە جێ بکات.

ئەگەر بێین جارێ باسی پایەکانی بکەین؛ تەفسیری لا إلە إلا الله بریتیە لەوەی ھیچ پەرستراوێك نییە بە حەق شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ھەموو ئەو شتانەی لە غەیری الله دەپەرسترێن دەبێ ڕەدد بکرێنەوە و نەفی بکرێن و نابێت بە پەرستراو دابنرێن کە ئەمەش پایەی یەکەمە، وە پایەی دووەم ئەوەیە کە الله وەڪو تاکە پەرستراوی ڕاستەقینە و حەق جێگیر بکەین.

بەڵگە بۆ ئەم قسانەش بەم ئایەتە دێنینەوە ڪە الله تعالی دەفەرمووێت :

| ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ هُوَ ٱلْبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ | (سورة الحج : ٦٢)
واتە : وه‌ به‌م شێوازه‌ الله‌ په‌رستراوی ڕاستەقینەیە‌ وه‌ به‌ڵێنه‌کانی ڕاستەقینەیە، وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ جگه‌ له‌ الله‌ ده‌په‌رسترێن ئه‌و په‌رستراوانه‌ هه‌موویان پووچه‌ڵ و به‌تاڵ و بێ بنه‌مان وه‌ به‌ دڵنیایى الله‌ زۆر به‌رز و بڵنده‌ له‌ زاتی پیرۆزیدا وه‌ له‌ کرده‌وه‌ڪانیدا، وه‌ الله‌ زۆر گه‌وره‌یه‌.

کافران لە غەیری اللە چەندەھا شتیان کردووە بە پەرستراو و دەیپەرستن، جا تۆی موسڵمان پێویستە لەسەرت ھەموو ئەوەی کە جگە لە الله دەپەرسترێ بە پووچەڵ و ناڕەوای بزانیت، وە شوێنکەوتەکانیشیانت لا کافر بێت، لەگەڵ ئەمەشدا زاتی الله بە پەرستراوی ڕاستەقینە بزانی و شوێنکەوتەکانی ئیسلامت لەلا موسڵمان بێت.

ئینجا ڕەحمەتت لێبێت مەڵێ من حەقم بەسەر پەرستراوی باتڵ و شوێنکەوتوانیان چییە؟!، ئەم قسەیە ھەڵەیە؛ چونکە تۆ کە ئیسلامت قبوڵ کردووە دەبێت خۆت لە ھەموو غەیرە ئیسلامێك داڕنیت و لێیان بەری بیت، ھەر ئەمە ڕێبازی ھەموو پێغەمبەران بووە کە پێشەواکەیان پێغەمبەر ابراھیم علیە السلام بووە، جا الله تعالی فەرمانی بە پێغەمبەری ئێمە و ئوممەتەکەشی کردووە شوێنی بکەوین، بڕوانە ئایەتی ٤ لە سوڕەتی الممتحنة.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
لە 2018/2/18 کۆچی دوای کردووە ئەمرۆ 2023/2/18 پێنج ساڵ بەسەر کۆچت تێپەری مامۆستاکەم😭هێشتا دەنگی لەهەموو شوێنێک ماوە و بۆتە سەبەبی هیدایەتی چەندان گەنج الله تعالى بەشەهیدت قبووڵ بکات مامۆستا گیانن☝🏻😔

پیاوە مەردەکەی ناو کورد…💔!


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
لێم خۆشبە پەروەرێنمــ…☝🏻💔!


سیفەتەکانی ئیماندار لە سەرەتاکانی سورەتی الأنفال :

1️⃣ الوجل= ترسان لە خوای گەورە، ترسانێک ڕێگریان لێدەکات لە تاوان.
2️⃣ زیادبوونی ئیمانیان بە تەدەبورکردن و گوێبیستبوونی قورئان.
3️⃣ تەوەکول و پشتبەستن تەنها بە خالق، نەوەک مخلوق.
4️⃣ ئەنجامدانی نوێژەکان(لە واجب و سوننەتەکان).
5️⃣ بەخشین لەپێناو خودا(لە زەکات و سەدەقە).

حوکمیان:
﴿أولئك هم المؤمنين حقا﴾
بەڕاستی ئائەوانە ئیماندارانی ڕاستەقینەن و ئیمانیان پتەو و دامەزراوە.

پاداشتیان:
➊ پێدانی پلەی بەرزی بەهەشت پێیان.
❷ لێخۆشبوونی تاوانەکانیان.
❸ رزق و ڕۆزی بەردەوام و پەسندیان بۆ هەیە لەبەهەشتدا، بەشێوازێک هیچ چاوێک نەیبینیوە، هیچ گوێیەک نەیبیستووە، بەدڵی هیچ بەشەرێکدا نەهاتووە...


السلام علیکم باشترین و نایابترین ئەپلیکەیشنم بۆهێناون😍ئەپلیکەیشنێک تایبەتە بە گەوهەرەکانی بوخاری پێنج سەد فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ بەکوردی و بەدەنگەوە🫶🏻🥹




داگرتن بۆ ئایفۆن👇🏻

https://apps.apple.com/us/app/%DA%AF%DB%95%D9%88%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D9%88%D8%AE%D8%A7%D8%B1%DB%8C/id1670880916

داگرتن بۆ ئەندرۆید👇🏻

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eyetmax.peet500&fbclid=PAAaanU5RGdABGegE0rjR9UFo-ZJU0lruj3WkL2LYa_-_zi0hI4s2jt1vEjEg

داگرتن بۆهەواوی👇🏻

https://appgallery.huawei.com/Featured?fbclid=PAAaZdEsGIVPJ7IFa1h1tdpjiaVVDjhzXoruO4lKf4TxC1-x3_pTTDxfplYI0%23%2Fapp%2FC107690395


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
سورة الكهف لەبیرمەکەن🤍!


▫️ئەوانەی کافرەکان جگە لە اللە دەیپەرستن چین؟

لە قوڕئاندا چوار شت باسکراوە کە کافران جگە لە الله پەرستویانە، ئەوانیش :

▪️آلھة : كۆی وشەی - إلە - كە بریتیە لەو شتەی دەپەرسترێ لە پێناو سوود یان زیان گەیاندن، بەڵگەش بریتییە لە فەرمایشتی الله : «أَمْ لَهُمْ ءَالِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ» الأنبیاء (٤٣)

واتە : ئاخۆ ئەوانە - جگە لە الله - چەند خوایەكیان ھەیە دەتوانن لە سزای ئێمە بیانپارێزن؟ كەچی ئەو خوا ناحەقانە خۆیان ناتوانن یارمەتی خۆیان بدەن و لە لایەن - الله - ـوە ھیچ یارمەتیشیان بۆ نییە.

▪️أنداد : بریتییە لەوەی مەیل و خۆشەویستی زیاد لە حەددی پێ ئەدرێ بە وێنەی ئەو خۆشەویستیەی کە بە الله دەدرێ، بۆ نمونە دەبینی لای ھەندێ کەس جنێو بە الله بدرێ دەڵێ کەیفی خۆیەتی ھەر کەس بۆ قەبری خۆی، بەڵام وەرە جنێو بە ئاڵا و خاك و عەشرەتی بدە، والله لە دەستی بێت لەوانەیە بتکوژێ.

جا بۆیە الله دەفەرمووێت : «وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَشَدُّ حُبًّا لِّلَّهِ . . » (البقرة : ١٦٥)

واتە : هەندێ لەم خەڵکە هەیە لەگەڵ ئەوەشدا تێنافکرێ الله بە تەنها بپەرستێ، هێشتا چەند هاوتا و چەند هاوبەشێكى بۆ دادەنێ خۆشیان دەوێن وەك خۆشەویستى الله، وە ئەوانەی ئیمانیان هێناوە الله ـیان خۆشتر دەوێت.

▪️أرباب : بریتییە لەوانەی شەرع بۆ خەڵك دادەنێن و یاسایان بۆ دادەڕێژن و یاساکان و دەدەنەوە پاڵ شەریعەتی اللە و بە ناوی دینەوە دەیڵێن، حەڵاڵی اللە حەرام دەکەن و حەرامی اللە حەڵاڵ دەکەن، جا الله لە قوڕئاندا باسی زاناكانی ناو گاور و جولەكە دەكا كە ئاوا دینیان بۆ خەڵك داڕشتووە و وتویانە ئەمە شەریعەتی الله ـیە، ھەر وەك دەفەرمووێت : «ٱتَّخَذُوٓاْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَٰنَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ ٱللَّهِ . . » (التوبة : ٣١)

واتە : گاور و جولەکە حاخام و قه‌شەکانی خۆیان کردووەته‌ په‌روه‌ردگاری خۆیان له‌ جیاتی الله (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن)

▪️الطاغوت : بریتییە لەو کەسەی کە سنووری بەندایەتی بەزاندووە بۆ خوایەتی، جا دەکرێ ببێتە یەکێك لەو سێیەی سەرەوە بە ڕەزامەندی یان داواکاری خۆی، الله دەفەرمووێت : «أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يُؤْمِنُونَ بِٱلْجِبْتِ وَٱلطَّٰغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَٰٓؤُلَآءِ أَهْدَىٰ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ سَبِيلًا»

واتە : ئەرێ ئەوانەت نەدیوە کە بەشێ لە تەوراتیان پێ دراوە و بڕوایان بە بت و طاغوت ھەیە و بە کافرەکان دەڵێن ڕێبازی ئەمان باشترە لە ھی ئیمانداران.

جا ئینسانی موسڵمان دەبێت لە ھەر چواریان و شوێنکەوتەڪانیشیان خۆی بەری بکات و بە کافریان بزانێت، وە بە تەنیا الله بپەرستێ، ئەگەر وای کرد و تەنھا اللە ـی پەرست ئەوا پایەکانی لا الە الا الله ـی جێ بەجێکردووە ان شاء اللە.




ژمارەۍ ١٣ لاۍ خەڵکۍ جاهیل "

لاۍ زۆرینەۍ خەڵکۍ ژمارە ١٣ بەختێکۍ خراپە وە ڪە شتێڪۍ بۆ نابێت یان بە دڵۍ نابێت ئەلێین نێوچەوان ١٣ ـیە ئەمـ دەستە واژە ناڕێك و جاهیلانە واز لێ بێنن . ژمارەۍ ١٣ لاۍ جولەڪە خراپە ... هتد ئەزانن بۆ چونکە ئەو ساڵە رسول اللە ﷺ لە دایک بوو ٥٧١ میلادۍ ٥+٧+١ = ١٣ ، جولەڪەۍ بۆگەنـ واۍ له خەڵکۍ کردووە بە تایبەت کورد لەگەل ژیانۍ رۆژانەۍ تێکەل بووە ١٣ بە بە ختێڪۍ خراپ ئەبینێت ...!!؛


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
پۆستی گۆرانی و بێ سوود و بێمانا بەهەزارەها بینەری هەیە پۆستەکانی من و ئەوانەی پۆستی ئاینی ئەکەن نەک هەر بینەری نییە ریپۆرتمان لێ ئەدەن..!! ئەوەش میلەتی بەناو موسڵمان گۆرانی سەر ئەخەن دینەکەیان سەرناخەن بەداخەوەم بۆتان💔!!

تاکەشتیش کەبەردەوامم لەپۆستی ئاینی لەپێناو خودایە نەک بۆ ئەکتیڤ و لایکم بێت..!!


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
التوحيد☝️
یەکەم بانگەوازی پێغەمبەرانە... یەکەم هەنگاوی ڕێگایە...یەکەم فەرمانی خوا و واجبی سەرشانی بەندەکانە...تاکە دەرگای هاتنە ناو ئیسلام وموسوڵمانێتیە...بناغەی دیندارێتی وعیبادەتە...ئامانج وحیکمەتی گەورەی دروست بوونی خەلقە...هۆکاری سەرەکی صیڕاع ودژایەتی پێغەمبەران ونەیارەکانیان بوو...هۆکاری سەرەکی دژایەتی نێوان ئەهلی ئیمانە بەرامبەر ئەهلی کوفر...
بۆیە تەوحید لە پێش ترین وگرنگ ترین باس وبابەتێکە کە ئەهلی عەقڵ وتەکلیف گرنگی پێ بدەن.. لێی تێبگەن... تەحقیقی بکەن... بانگەوازی بۆ بکەن☺️🤍


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
یارب کارم بۆئاسان بکە☝🏻😔!!

الحمدلله على كل حال💔


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🫧🤍!


بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا☺️🤍
🌱به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌ چاودێره‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌.🌱

تکایە بیخوێنەوە من بۆتۆمە😕!

#ئامۆژگاریم_بۆخوشکه_ئازیزەکانم🥺

خۆشکان تکایە خۆتان مەدۆڕێنن بۆ کوڕانێک کە تەنها و تەنها بۆتێرکردنی حەزو ئارەزووەکانی خۆیان قسەتان لەگەڵ دەکەن و بەبیانووی هاوسەرگیری داوای وێنەو ناونیشان و هەرچی بیانەوێت داوادەکەن ولەڕێگا جیاجیاکان بۆتان دێن چۆن بتگرن ئاوابۆتان دێن ..دوایش کەئەوەی ویستیان لەئێوە کەبەدەستیان هێنا ڕێک جێتان دەهێڵن ئاوڕیشتان لێ نادەنەوە..‼
#لە_خوا_بترسنن
چونکە
🌹يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَٰحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَآءً ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِى تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا 🌹[1]
ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ خۆتان بپارێزن له‌(سزای) په‌روه‌ردگارتان ئه‌وه‌ی که‌ دروستی کردوون له‌یه‌ک که‌سه‌وه‌(که‌ ئاده‌مه‌) وه‌ هه‌ر له‌ ئه‌ویش هاوسه‌ره‌که‌ی درووست کردووه‌ و بڵاوی کردۆته‌وه‌ له‌و دووانه‌ پیاوانی زۆر هه‌روه‌ها ئافره‌تان خۆتان بپارێزن له‌و خوایه‌ی که‌ به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ داوا ده‌که‌ن له‌ یه‌کتر وه‌(خۆتان بپارێزن له‌ بچڕاندنی) خزمایه‌تی به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌ چاودێره‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌.

من پێتان دەڵێم تخوا چۆن دڵتان دێت خیانەت لەدایک وباوکێک بکەن کەچەندان ساڵ ڕەنج و ماندووبوون و هیلاکیان لەگەڵ کێشاون ئێوەیان ناردۆتەبەرخوێندن وهەمیشە دەستەکانیان بۆئاسمان بەرزکردۆتەوە نزای سەرکەووتنیان بۆ ئێوە کردووە هەمیشە حەزیان کردووە ئێوە لە وان باشتربن
ئاخر تۆ چۆن دڵت دێت خیانەت لەم دایک وباوکە ئازیزەت بکەیت ⁉

خوشکە گوڵەکەم کارێک مەکە دایک وباوکت لەکۆتایی تەمەنیان سەریان شۆڕبێت بەهۆی تۆوە ..‼
تکایە یەکەم ترسی خوا دووهەم وەفات بۆدایک و باوکت هەبێت تخوا خیانەتیان لێ مەکەن تخوا متمانەیان لەدەست مەدەن ..
بەخوا خواچی بۆت نوسیی بێت هەرئەوە نەکەیت خۆت بخەیتە چاڵەوە دواتر توانی دەرچوونت نەبێت پەنجەی پەشیمانی بگەزیت‼
چونکە مەڵێن بۆ ڕاستی یەتی
ئاخر کام ڕاستی ⁉
کەست بینوە بەئاشکرا لە پەنجەرەی ماڵەکەت بێتە ژوورێ جگە لە دز⁉
خۆشکە ئازیزەکەم بەخوا مەڵێ فڵانە کوڕە دیندارەو بەڕاستی یەتی‼
کوڕی بەڕەوشت و دیندار کچێکی بەدڵ بێت مەردانەو سەربەرزانە لەدەرگای ماڵ بەئاشکرا دێتە ماڵتان و دەستی تۆ لەباوکت داوا دەکات و دەستی باوکیشت ماچ دەکات ..گەر وانەبێت خۆت مەخەڵەتێنە و خیانەت لەدایک وباوکت مەکە
کوڕی ئاقڵ و ژیریش ئەو کچانەیان دەوێت کەچاتت وپەیوەندی حەرامیان نیە چونکە ئەگەر چاتکردن و پەیوەندی حەرام هەبوو لەنێوانتان دەڵێت بۆمن وایە دەبێ بۆچەندانی تر وابێت ولەگەڵیان بێت‼
من لەبەرخوا #ئامۆژگاریتانم کرد ئێوەش بەدەست خۆتانە ئایا بە دڵ گوێی بۆ دەگرن یان نا🙂

بیرت بێت خوای گەورە هەرچی بیلێت تۆمار دەکات

مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ [18]
هه‌ر وته‌یه‌ك له‌ ده‌می ده‌رچێ
چاودێرێکی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و ده‌ینوسێ
☺️🤍


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ئەی کچ وەرەوە هۆش خۆت⚠️بەگوڵێک هەڵمەخەڵەتێ بەقسە رازاوەکانی کورێک هەڵمەخەڵەتێ ئەگەر کورێک بەراستی تۆی بووێ ناڵێ بەدزی دایک و باوکتەوە بایەکتری ببینین🤚ئەگەر کورێک تۆی بووێ لەدەرگای ماڵتان ئەدات و دێت بۆلای باوکت نەک لەپەنجەرە بێتە ژوورەوە🚫تۆش ئەی کور کچێک باوەری پێت کردووە و متمانی پێکردوویتە هەڵی مەخەڵەتێنە تۆش خوشکت هەیە سبەی ئەبیتە باوکی کچێک🖐

کچی موسڵمانی راستەقینە بەگوڵێک هەڵ ناخەڵەتێت بەدزی دایک و باوکیەوە ناچێتە دەرەوە لەگەڵ کورێکی نامەحرەم🚷

كوڕی ئاقڵ و ژیریش ئەو کچانەیان دەوێت کە پەیوەندی حەرامیان نیە چونکە ئەگەر پەیوەندی حەرام هەبوو لەنێوانتان دەڵێت بۆمن وایە دەبێ بۆچەندانی تر وابێت ولەگەڵیان بێت😃!!


⛔حوکمی ڕۆژی ڤالانتاین🌹🚫
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

شێخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله دەفەرموێت:
ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی جەژنی خۆشەویستی (ڤالانتاين) دروست نییە لە چەند ڕوویەكەوە :

⛔️یەكەم : ئەوە جەژنێكی داهێنراوە و هیچ بنەمایەکی نییە لە شەرعدا.

🚷دووەم : ئەوە سەردەكێشێت بۆ عەشق و دڵداری .

🥀سێیەم : سەردەكێشێت بۆ سەرقاڵ بوونی دڵ بە هاوشێوەی ئەو شتە بێنرخانە كە پێچەوانەی ڕێبازی پێشينە چاكەكانە ـ رضي اللّه عنهم ـ

جا حەڵاڵ نییە کە لەو ڕۆژەدا هیچ شتێك لە ڕێوڕەسمی جەژنەكە ئەنجام بدرێت چ لە خواردن یان خواردنەوە یان لە جلوبەرگ یان دیاری بەخشين وە جگە لەوانەش.
وە پێویستە لەسەر موسوڵمان كە سەربەرز بێت بە دینەکەیەوە وە ساویلکە نەبێت كە شوێنی هەموو قسەكەرێك نەكەوێت .

سەرچاوە:"مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين" (16/199).


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
جوانترین خۆشەویستۍ🥹
هاندانۍ ئازیزانتە لەسەر گوێرایەلۍ کردنی اللە😌
ئەوەۍ گرینگۍ بە قیامەتت نادات "
گرینگیت پێ نادات ..
کە هاورێیەکت لەسەر تاوانێک دەبینیت

دواتر ئامۆژگارۍ ناکەیت .
ئەوە بزانە لە خۆشەویستیەکەتدا کەمتەرخەمۍ هەیە "
لەوە دەترسیت هەستۍ بریندار بێت .
لەوە ناترسیت بچێتە دۆزەخەوە .؟!!

عومەرۍ کورۍ عبدولعەزیز بە هاوڕیەکۍ فەرموو :

گەر منت بینۍ رێگام ون کردووە و لامداوە ، پۆشاکەکەمــ بگرەو توند توند رام بوەشێنە ، و پێم بلێ : ئەۍ عومەࢪ لە اللە تعالۍ بترسە تۆ
دەمریت ...!!"🖤🫧


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
تکایە ڤیدیۆکە لامەدە تاکۆتای سەیری بکە بەڵکو ببێتە هۆی هیدایەت دانی تۆ...☝️🥺


▫️ئایا دینی پێغەمبەران علیهم السلام چ دینێك بووە؟

ھەموو پێغەمبەران بە پێغەمبەر محمد ـیشەوە علیھم الصلاة و السلام؛ یەك دینیان ھەبووە، ڕاستە شەریعەتی دینەڪانیان جیاوازی تێدا ھەبووە بەڵام اللّٰە ھەموویانی لە پێناو تاڪە مەبەستێك ناردووە ڪە ئەویش بریتییە لە (تەوحید) واتە (یەڪخواپەرستی), واتە بۆ ئەوە نێردراون ڪە بە خەڵكی ڕابگەیەنن ئێوە تەنیا یەك خواتان ھەیە ڪە بە حەق شایستەی پەرستن بێ دەی ڪەواتە ھەر ئەو بپەرستن و واز لە پەرستنی خوا باتڵەکانتان بھێنن، ھەر وەڪو اللّٰە دەفەرمووێت :

«وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلاَّ نوحي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إله إِلاَّ أَنَاْ فاعبدون» (الأنبیاء : ٢٥)

واتە : ئەی محمد ﷺ ھەر پێغەمبەرێڪمان لە پێش تۆوە ناردبێت، وەحیمان بۆ ڪردووە ڪە ھیچ خوایەك نییە بە حەق جگە لە خۆم - واتە اللّٰە - دە ڪەواتە ھەر من بپەرستن.

بەڵگە زۆر ھەیە بەڵام ئەم ئایەتە بەسە، ڪەواتە بزانە ڪە دینی ھەموو پێغەمبەران ھەمان شت بووە لە ئەساسدا، دەی باشە ئەگەر تەوحید ئەو ھەموو پێغەمبەرەی لە پێناودا ڕەوانە ڪرابێ ئایا شتێڪی گرنگ نییە؟ دەڪرێ ئیھمال بیت بەرامبەری و فێری نەبیت؟

تۆ ئەگەر نەزان بیت بە تەوحید مانای وایە نازانیت دینی پێغەمبەران چی بووە، جا ئەگەر لە شتێك نەزانیت چۆن ئەتوانی بڵێی من ئەھلی ئەو شتەم؟ دەی تێبگە ڕەحمەتت لێبێ چونڪە ئەمە پەیوەندی بە عاقیبەتی تۆوە ھەیە لە قیامەت، ئەگەر تەوحیدت نەبێ تیادەچی بۆیە ڕەحمەتت لێبێ تەوحید فێربە🥺🤍


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
لێرە مرۆڤەکان دەست هەڵناگرن لە ئازاردانت تاوەکو دەنگی شکانی دڵت ئەبیستن💔🙂!

Показано 20 последних публикаций.

394

подписчиков
Статистика канала