▫️ئایا دینی پێغەمبەران علیهم السلام چ دینێك بووە؟
ھەموو پێغەمبەران بە پێغەمبەر محمد ـیشەوە علیھم الصلاة و السلام؛ یەك دینیان ھەبووە، ڕاستە شەریعەتی دینەڪانیان جیاوازی تێدا ھەبووە بەڵام اللّٰە ھەموویانی لە پێناو تاڪە مەبەستێك ناردووە ڪە ئەویش بریتییە لە (تەوحید) واتە (یەڪخواپەرستی), واتە بۆ ئەوە نێردراون ڪە بە خەڵكی ڕابگەیەنن ئێوە تەنیا یەك خواتان ھەیە ڪە بە حەق شایستەی پەرستن بێ دەی ڪەواتە ھەر ئەو بپەرستن و واز لە پەرستنی خوا باتڵەکانتان بھێنن، ھەر وەڪو اللّٰە دەفەرمووێت :
«وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلاَّ نوحي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إله إِلاَّ أَنَاْ فاعبدون» (الأنبیاء : ٢٥)
واتە : ئەی محمد ﷺ ھەر پێغەمبەرێڪمان لە پێش تۆوە ناردبێت، وەحیمان بۆ ڪردووە ڪە ھیچ خوایەك نییە بە حەق جگە لە خۆم - واتە اللّٰە - دە ڪەواتە ھەر من بپەرستن.
بەڵگە زۆر ھەیە بەڵام ئەم ئایەتە بەسە، ڪەواتە بزانە ڪە دینی ھەموو پێغەمبەران ھەمان شت بووە لە ئەساسدا، دەی باشە ئەگەر تەوحید ئەو ھەموو پێغەمبەرەی لە پێناودا ڕەوانە ڪرابێ ئایا شتێڪی گرنگ نییە؟ دەڪرێ ئیھمال بیت بەرامبەری و فێری نەبیت؟
تۆ ئەگەر نەزان بیت بە تەوحید مانای وایە نازانیت دینی پێغەمبەران چی بووە، جا ئەگەر لە شتێك نەزانیت چۆن ئەتوانی بڵێی من ئەھلی ئەو شتەم؟ دەی تێبگە ڕەحمەتت لێبێ چونڪە ئەمە پەیوەندی بە عاقیبەتی تۆوە ھەیە لە قیامەت، ئەگەر تەوحیدت نەبێ تیادەچی بۆیە ڕەحمەتت لێبێ تەوحید فێربە🥺🤍