#ڕاستكردنەوەی_هەڵەیەكی_هەستپێنەكراو... #ئاگادار_بن!!!
بسم الله الرحمن الرحیم
#پرسیار: یەكێك پرسیار دەكات و دەڵێت بیستوومە لە كۆمەڵێك قسەكەر و #وتاربێژەكان ئەوانەی لە بابەتە شەرعییەكان دەدوێن، یەكێك لەوان لە كاتی بەڵگە هێنانەوە بۆ قسەكەی خۆی دەڵێت: الله تعالى دەفەرمووێ: (أعوذ بالله من الشیطن الرجیم، بسم الله الرحمن الرحیم)، پاشان باسی ئەو ئایەتە دەكات كە دەیكاتە بەڵگە، جا ئایا ئەم قسەیە تێبینی لەسەر هەیە؟
#وەڵام: سوپاس و ستایش بۆ الله، بەڵێ ئەم قسەیە تێبینی لەسەر هەیە، پەیوەستە بە پەناگرتن به الله لە شەیتانی دەركراو لە ڕەحمەتی الله، خوای پاك و بێگەرد و بەرز زۆر لەوە گەورەتر و بەرزترە كە پەنا بگرێ لە شەیتان، وە شەیتانیش زۆر لەوە بچوكتر و سووك و ڕیسوا و كەمترە كە الله پەنای لێ بگرێ، چونكە پەناگرتن بریتییە لە داواكردنى پەناگرتن لە كەسێك كە لە پلەی هێز و دەستەڵات و زاڵ بوونە، وە شەیتانیش زۆر لەوە سووك و ڕیسوا و بچوكترە، كەواتە نە لە ڕووی شەرع و نە لە ڕووی عەقڵ و نە لە ڕووی بیرلێكردنیشەوە دروست نییە پەناگرتن لە شەیتان بدرێتە پاڵ الله ى پەروەردگار، خۆ الله ى پەروەردگار نەیفەرمووە:أعوذ بالله من الشیطان الرجیم، بەڵكو ئەم وشەیە لەلایەن بەندەكانی الله وه دەردەچێ و پەنا دەگرن بە پەروەردگاریان لەشەیتانی دەركراو لە ڕحمەتی الله(مەبەستی شێخ ئەویە هیچ كاتێك الله تعالى پەنای نەگرتووە لە شەیتان، بەڵكو داوای لە ئێمە كردووە پەنا بگرین به الله لە شەیتان، وەكو دەفەرمووێ: (فإذا قرأت القران فاستعذ بالله من الشیطان الرجیم) النحل:٩٦.-وەرگێڕ-.
بەڵام بڵێی الله دەفەرمووێ: بسم الله الرحمن الرحیم، ئا ئەوە دروستە، چونكە هەموو ئەوەی لە پەرتووكەكەی الله دا هاتووە لە سەرەتاوە تا كۆتاییەكەی قسەی الله تعالى يه و، بەشێكیش لەوە(بسم الله الرحمن الرحیم)ە، چونكە بەشە ئایەتێكە لە سوڕەتی (النمل)-والله المستعان-.
(مجموع فتاوی وبحوث للشیخ، عبدالله بن سلیمان المنیع١/٢٦٦-٢٦٧).
(فتاوی العلماء حول القرآن الكریم،جمع وترتیب:صلاح الدین محمود السعید).
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور