{ مـــــانـگى شــەعبـان }
لە دایکە عائیشەوە –رضى الله عنها- فەرموى : " پێغەمبەری الله (ﷺ) بەڕۆژووە بوو تا ئەمان وت: ڕۆژوو ناشکێنێ، وە ڕۆژووەکەی ئەشکاند ئەمان وت: بە ڕۆژوو نابێتەوە ، من هەرگیز پێغەمبەری الله (ﷺ)م نەبینیوە ڕۆژووی مانگێک تەواو بکات جگە لە ڕەمەزان، وە هەرگیز نەمبینیوە لە مانگێک زیاتر بەڕۆژوو بێت وەک لە شەعبان " [ متفق علیه ].
ئەوە مەبەست لێی زیاتر بەڕۆژووبوونە نەک هەمووی، وەک ئیبن موبارەک فەرموویەتی: " دروستە بە قسەی عەرەب ئەگەر زۆربەی مانگەکەی بەڕۆژوو بووبێت بڵێت هەموو مانگەکەی بەڕۆژوو بووە " [ السنن الترمذىِ ] .
ئامادەکارى بۆ ڕەمەزان :
ئیبن ڕەجەب –رحمە الله- فەرموویەتى : " لەبارەی ڕۆژووی شەعبانەوە وتراوە: ڕۆژووەکەی وەک ڕاهێنان وایە بۆ ڕۆژووی ڕەمەزان ، بۆ ئەوەی بە سەختی وتێچووى نەچێتە ڕۆژووی ڕەمەزانەوە ، بەڵکو ڕاهێنانى کردووە لەسەر ڕۆژوو و ڕاهاتووە لەگەڵى و بە ڕۆژووبوونى شەعبان لە پێشى دا شیرینی و چێژی ڕۆژووى دۆزیوەتەوە بۆیە بە هێز و چالاکییەوە ئەچێتە ڕۆژووی ڕەمەزانەوە " [ لطائف المعارف] .
چاک کەرەوە و تەواوکەرى واجبەکانە :
ئیبن ڕەجەب –رحمە الله- فەرموویەتى : " باشترین کاری خۆبەخشی ئەوەیە کە پێش ڕەمەزان و دوای ڕەمەزان نزیک بووە , وە پێگەی لە ڕۆژوودا وەک سوننەتە ئاساییەکان وایە لەگەڵ ئەرکە فەرزەکانی پێش و دوای, کە تەواوکەری کەمی واجبەکانە، وە هەروەها بەڕۆژووبوونی پێش ڕەمەزان و دوای ڕەمەزان " [ لطائف المعارف] .
مانگى قورئان خوێندنە :
ئیبن ڕەجەب –رحمە الله- فەرموویەتى : " وە بەو پێیەی شەعبان وەک پێشەکییەک بوو بۆ ڕەمەزان؛ ڕێگەى پێدراوە ئەوەی لە ڕەمەزاندا دیاری کراوەو ڕێگەى پێدراوە بۆ ڕۆژووگرتن و قورئان خوێندن، بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن و بە ڕەمەزان بگەن ، و ڕۆحەکان بەوە ڕازی ئەبن بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی بەخشندە بن... سەلەمەى کوڕى کەهیل فەرموویەتى: ئەوترا: مانگی شەعبان مانگی قورئان خوێندنە " [ لطائف المعارف] .
بۆبەرزڕاگرتنى ڕەمەزان :
ئیمامی ئیبن قەیم -رحمە الله – فەرموویەتی: لە ڕۆژووەکە یدا (ﷺ) زیاتر لەوانی تر، سێ مانای هەیە:
لەوانە : ئەو کارەی کردوە لەبەر ڕێزگرتنى لە ڕەمەزان بوە ، وە ئەم ڕۆژووە هاوشێوەی سوننەتی واجب کراوى نوێژە لە پێش دا لەبەر ڕێزگرتن لە مافەکەی, و لەوانە: مانگێکە کە کردەوەکان تیایا بەرزئەبنەوە ؛ بۆیە پێغەمبەرى الله (ﷺ) حەزی ئەکرد لە کاتی بەڕۆژووبووندا کردەوەکانى بەرز بکرێنەوە " [ تهذيب السنن ].
⚠️ ئاگادارى :
لە ئەبی هوڕەیرەوە –رضى الله عنه- کە پێغەمبەری الله (ﷺ) فەرمویەتى: « پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووان بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی ئەگرت؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت» [بوخارى] .
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور
#أيَّــامٍ