بــــۆ هــــــــاوســـەرەڪـــــان


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


بۆ خزمە ت کردنی دین و خێزان و هاوسەرانی موسوڵمان
بە ڕێنمایی قورئان و سوننە ت
ئێوەش هاوکاربن لەبڵاوکردنەوەی دینی خوای پەروەردگار

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций






🗝کلیلی هاوسەرەکەت بەدەست بێنە

📌کۆمەڵێک ڕێگای کرداری بۆ بەدەستهێنانی ڕازی بوونی هاوسەرەکەت.......

❾برای بەڕێزم هەوڵبدە هەمیشە بەدیاریەوە بگەڕێوە بۆ ماڵەوە بەتایبەتی ئەو کاتانەی کە لەسەفەرێک دەگەڕێیتەوە یاخود بۆ ماوەیەک لێی دوربویتە با دیاریەکی بچوکیش بێت گرنگ ئەوەیە هاوسەرەکەت ئەو دڵنیاییەی بۆ دروست بێت کە تۆ هەمیشە ئەوت لەیادە وهەرگیز لەبیرت نەکردووە.

❿برای دیندارم ئەگەر هاوسەرەکەت شتێکی لێ داواکردی کە بۆی بکڕی هەتاوەکوو لەتواناتدایە دڵی مەشکێنه وبۆی بکڕە ئەگەر لەتواناشتدا نەبوو دەتوانیت بە جوانترین شێوە ڕازی بکەیت وقایلی بکەیت نەکەیت ڕەزیلی بکەیت چونکە ئافرەت دوژمنی پیاوی ڕەزیلە.

❶❶ برای خۆم وریابە کارێکی وەها نەکەیت بەرامبەر هاوسەرەکەت کە گومانی خراپت لێ بکات ودڵی لێت پیس بکات، بۆنموونە کە پەیوەندیەکەت پێوە دەکرێ زۆر ئاسایە کە لەبەرچاوی ئەو وەڵام بدەیتەوە یاخود لە تەنیشتی زیاد خەریکی مەسج وچاتکردن مەبە وە ئەگەر ئەنجامیشت دا با هاوسەرەکەت ئاگاداربێت ومەسجەکانت ببینێت.


12برام ئامان وریابە هەرگیز سوکایەتی بەکەس و کاری هاوسەرەکەت نەکەیت وتانە لەبنەماڵەکەی نەدەیت چونکە دەرگای ڕق وکینە دەکرێتەوە لەبەینتان دا.


🗞سَاهِمُوا بِنَشْرِهَا فَالدّالُّ علَى الخَيرِ كَفَاعِلِه
@Bu_Hawsarakan












بــــەشی ڪتێیب
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــــ•❀✿❁✾❁✿❀•ــ
گــەنــجــنــە گــەورەکــان لــە چــاکــەوپــاداشــتــەکــان { الکنوز العضیمة}
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــ.

#واتای_شایەتیدان_بە: { لَآ ٳِلَـ'ـەَ ٳِلَّا ٱللَّەُ}

🌷واتە: هیچ پەرستراوێک نی یە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا ، وەئەم وتەیش دووشت لەخۆدەگیرێت :
💡ڕەتکردنەوە و سەلماندن):
( لَآ ٳِلَـ'ـەَ): ڕەتکردنەوەیە بۆ هەموو ئەو پەرستراوانەی کەوا جگە لە (اللە) دەپەرسترێن و ناڕەوازانینی ئەوەیە.
🔻( ٳِلَّاٱللەُ): سەلماندنی پەرستنە بۆ خوا بەتەنها کەشەریک و هاوبەشی نی یە.
👈وەبرای موسڵمانم بزانە کەوا پێویستە بەپاک وپوختی عیبادەت بکرێت بۆخوا بەتەنها ودەشبێت بەپێی سووننەتی پێغەمبەری خوا بێت(ﷺ) .
▪️وە(عیبادەت: پەرستن): ناوێکی گشگیر وکۆکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوەی کەخوا خۆشی دەوێت وپێی ڕازیە لەوتەو کردەوە دیار ونادیارەکانیش، لەوانەش: دوعا وپاڕانەوە وداوای فریاکەوتن وهانا بۆلابردن وداوای یارمەتی کردن وسەربڕین وشت لەسەر خۆپێویست کردن ولێ ترسان وهیوا وئومێد پێ بوون و خوازیاری کردن وڕاچەڵەکاندن وسوجدەبردن وتەواف کردن.
〽️هەرکەسێک شتێک لەو پەرستنانە بۆ جگە لەخوا ئەنجام بدات چ بۆ [ وەلی وپیاوچاکێک بێت یان پێغەمبەرێک بێت یان فریشتەیەک یان جگە لەوانەش....] ئەوا ئەو کەسە لەپاش ساغ کردنەوەی بەڵگە بەسەریدا موشریک وهاوەڵ بڕیاردەرە بۆ خوا وئەگەر بمرێت،وتەوبە نەکات ئەوا بەهەتاهەتایی لەناو ئاگری دۆزەخدا دەمێنێتەوە وبۆنی بەهەشتی لێ حەرام وقەدەغەیە، ئەمیش لەبەر فەرمایشتی خوای گەورە:
🔹ۖ(إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ)
[سورەتی المائدة 72].
♦️بەڕاستی هەرکەسێک شەریک بۆخوا دابنێت ئەوا بەدڵنیایی خوا بەهەشتی لێ حەرام وقەدەغە دەکات وجێگای حەوانەوەی ئاگاری دۆزەخە، وەموشریکەکان هیچ کەسێک پشتیوان وتکاکاریان نی یە.
🔦هەروەها فهرمایشتی خوای گەورە:
(وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ(٦)وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاءً وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ)
[سورەتی اﻷحقاف ٦-٥
🖋واتە: کێ هەیە لەوکەسە گومڕاتربێت کەهاواردەکاتە کەسانێک جگە لەخوا کەتاوەکو ڕۆژی قیامەت وەڵامی ناداتەوە وئەوانیش بێ ئاگان وغافڵن لەپاڕانەوە وهاوارتێکردنەکانیان (٥) وەکاتێک کە خەڵک حەشەر دەکرێت وکۆدەکرێنەوە لەقیامەتدا دەبنە دوژمنیان وبێ باوەڕن بەپەرستنەکانیان بۆیان.
💧وەپێغەمبەریش(ﷺ)فەرموویەتی :
من لقي الله لا یشرك به شیئا دخل الجنة ، ومن لقي الله یشرك به شیئا دخل النار. مسلم ؍۱٥۲.
🌷واتە: هەرکەسێک بگات بەخوا وهیچ شتێک شیرکی ئەنجام نەدابێت بۆ خوا ئەوا دەچێتە #بەهەشتەوە ، وەهەرکەسێکیش بگات بەخوا وشتێک شیرکی ئەنجام دابێت بۆخوا ئەوا دەچێتە #ئاگرەوە.
ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــ

📚کتێبی: #گەنجینە گەورەکان لە چاکە و پاداشتەکان { کنوز العظیمة}
📘ئامادەکردنی : الشیخ: ناصر بن عبداللە بن دخیل الفهید
📝پێشەکی بۆ نوسینی : الشیخ: صلاح بن محمد البدیر
📖وەرگێڕانی: مامۆستایی بەڕێز:
محمد عبد الرحمن ڪەلارۍ
@Bu_Hawsarakan


یەکی٘ک لەقوتابیەکان بەمامۆستاکەی ووت :
بۆچـی ئی٘ـمه ئەم هەموو تاوانەدەکەین خوداش سزامان نادات ؟

مامۆستاکەی ووتی :
چەندی٘ـک سزای داویت و تۆ هەستت پی٘ـنەکـردووە

🌴هەسـت ناکەیت چی٘ژ نابینی لە عیبادەت کردنت
🌴ئەوە نیـه دڵ ڕەق بـووە چ سزایەک لەمه گەورەتـرە
🌴ئەوەنیه عیبادەتت بەگرانی بۆ دەکری٘ـت
🌴ئەوەنیه کاری چاکت کەم بۆ دەکری٘ـت
🌴ئەوەنیه چەند ڕۆژ بووە قورئانت نەخوی٘ـندووە
🌴ئەوەنیه چەند شەو تادرەنگانی٘ـک نەخووتوتیت و نەتوانیوە دووڕکات شەو نوی٘ـژ بـکەیـت
🌴چەند جار ڕەمەزان بووە بەلا٘م بەجوانی بەڕی٘ـت نەکردووە
🌴ئەوەنیه زیکری خودا بەکەمـی دەکەیـت
🌴هەست ناکەیت بەرامبەر نەفست زۆر لاوازیت
🌴هەست ناکەیت پارەت لەزۆرشت خۆشتر دەوێ
🌴هەست ناکەیت غەیبەت ئاسایی بووە لەلات
🌴هەست ناکەیت خەریکی شتی٘کی سوودی نییه بۆت.

ئەمانە هەموو جۆری٘کن لەسزا بەلا٘م تۆ هەستت پی٘نەکردووە
ئەم جۆرە سزایانە زۆر لەو سزایە قوورستە کەبەچاوی خۆت بیبینیت
خوايه ليمان خوش به.








پیاوێک دوو کچی ھەبوو ھەردووکیانى بەیەک ساڵ دا بە شوو

ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـیەکێکیان ھاوسەرەکەی جوتیار بوئەوی دیکەشیان ھاوسەرەکەی گۆزە و شتی دروست دەکرد..دوای ساڵێک باوکەکە بڕیاریدا سەردانی کچەکانی بکات...جاری یەکەم رووی لەو کچەی کرد کە ھاوسەرەکەی جووتیار بوو، کچەکەی زۆر بەخۆشحاڵی پێشوازی لە باوکی کرد و زۆر رێزی لێنا ..باوکەکە گووتی : کچم ئەحواڵتان چۆنە ؟کچەکە گووتی : باوکە زۆرباشین، پیاوەکەم زەوییەکی بە کرێ گرتووە و بۆ کڕینی دانەوێلە ھەندێک پارەی قەرز کردووە و ئێستا چاندوویەتی ...ئەگەر باران ببارێت ئەوا ئێمە لە باشترین کاتمان دەبین، ئەگەر بارانیش نەبارێت، ئەوا تووشی نەھامەتیەکی زۆر دەبین و زەرەرێکی زۆر دەکەین ..پیاوەکە کچی یەکەمی جێھێشت و بەرەو لای کچەی دووەمی بەڕێ کەوت ..کچی دووەم کە ھاوسەرەکەی کاری دروست کردنی گۆزەی دەکرد زۆر بەرێکی پێشوازی لە باوکی کرد بەھەمان شێوەی خوشکەکەی رێزێکی زۆری لە باوکی گرت و شاگەشکەی گرت بە بینینی باوکی .دوای پشوودان باوکەکە لە کچەکەی پرسی، ئەحواڵتان چۆنە؟ کچەکە گووتی : پیاوەکەم خۆڵێکی زۆری بە قەرز کڕیووە بۆ ئەوەی بیکاتە گۆزەی جۆراوجۆر ..ئێستا گۆزەکانی دروست کردووە، و خستوویەتیە بەر ھەتاو بۆ ئەوەی ووشک ببێتەوە ..ئەگەر باران نەبارێت ئەوا گوزەرانمان زۆر باش دەبێت ..بەڵام ئەگەر باران ببارێت ئەوا تووشی زەرەرێکی زۆر دەبێن و دەکەوینە ژێر قەرز و ھەموو گۆزەکان لەناو دەچن ..کاتێک پیاوەکە گەڕایەوە ماڵەوە، خێزانەکەی لێی پرسی، کچەکانمان چۆن بوون .؟ئەویش گووتی: ئەگەر باران باری .... ئەوا سوپاسی خوای بکە ..!!ئەگەر بارانیش نەباری .... ھەر سوپاسی خوای بکە ..!!کەواتە ژیان بەو جۆرەیە لەوانەیە ئەوەی بۆ تۆ قازانج بێت، بۆ کەسانی دیکە زەرەر بێت، بە پێچەوانەوەش، لەوانەیە ئەوەی تۆ بە چاوی زەرەر سەیری دەکەی، قازانجی بۆ خەڵکانێکی دیکە ھەبێت .. لەبەر ئەمە ھەموو کات بڵێ سوپاس بۆ تۆ خودایە (الحمد للە).ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــ

وەرگیراوە


چیــــــــــــــرۆڪـــــــــــــ

🔹بەشی چیرۆک هەموو هەفتیەک بەچیرۆکێکی کاریگەرەوە دێتە خزمەتتان هیوادارم سوودی لێ ببینن .

🌿ٳن شاءاللە سەرنجتان ڕادەکێشم بەچیرۆکێک بەناونیشانی{ #پیاوێک دووکچی هەبوو هەردووکیانی دابەشوو بەیەک ساڵ } ⁉️

ـ
چـــــــاوەڕوان بن ـ ٳن شاءاللە




لە شەو ڕۆژی هەینیدا صلاوات لە بیر مەڪەن

🍃اللهـم صـل وسـلم علـی نبینـا محمد🌸







Показано 20 последних публикаций.

1 001

подписчиков
Статистика канала