🦋🕯
تۆ ئەم شیعرەی :
زۆر ئەترسم ئەم بارانە
هەر نەبارێ
ئەم پایزە لە بەختی من
بێ هەور بێ
لەسەر بەڵێنی پەمەیی ناو نامەکەت
چاوەڕێی بارانێک ئەکەم
تۆی لەگەڵ بێ ،
بۆچی هاوڕێیەتی باران
ئەوەندە لەلات شیرینە ؟
ئەو هاوڕێی تەم و غوبار و
هەورە گرمە و ڕاچڵەکینە ،
تۆ هاوڕێی تەنیایی منی
هاوڕێگەی ئازارەکانمی
تۆ ئازیزی ناو عەشقێکی پارچە سەدەی
تۆ گریانی شەوەکانی ،
تۆ ئازاری بێ برینی
تۆ لێدانی دڵێکی شەقار شەقاری
تۆ وشەیەکی ناسکی جێژوانی
دوو دڵداری ،
لەباران گەڕێ و خۆت وەرە
ئەبێ ئەو دوای تۆ بکەوێ
ئەو ئاوازێکی جێماوە
ئەو دوو نۆتەی بەجێماوی
ناو دەفتەرێکی دڕاوە
تۆش جوانترین شیعری لای من
ئیتر چیت لە هاوڕێیەتی باران داوە
" نەوژین سۆران "
#HᎯᶰᎧᗰ
تۆ ئەم شیعرەی :
زۆر ئەترسم ئەم بارانە
هەر نەبارێ
ئەم پایزە لە بەختی من
بێ هەور بێ
لەسەر بەڵێنی پەمەیی ناو نامەکەت
چاوەڕێی بارانێک ئەکەم
تۆی لەگەڵ بێ ،
بۆچی هاوڕێیەتی باران
ئەوەندە لەلات شیرینە ؟
ئەو هاوڕێی تەم و غوبار و
هەورە گرمە و ڕاچڵەکینە ،
تۆ هاوڕێی تەنیایی منی
هاوڕێگەی ئازارەکانمی
تۆ ئازیزی ناو عەشقێکی پارچە سەدەی
تۆ گریانی شەوەکانی ،
تۆ ئازاری بێ برینی
تۆ لێدانی دڵێکی شەقار شەقاری
تۆ وشەیەکی ناسکی جێژوانی
دوو دڵداری ،
لەباران گەڕێ و خۆت وەرە
ئەبێ ئەو دوای تۆ بکەوێ
ئەو ئاوازێکی جێماوە
ئەو دوو نۆتەی بەجێماوی
ناو دەفتەرێکی دڕاوە
تۆش جوانترین شیعری لای من
ئیتر چیت لە هاوڕێیەتی باران داوە
" نەوژین سۆران "
#HᎯᶰᎧᗰ