گۆرانی بڵێ وەك ئەو گۆرانیانەی لەیاد ناچن ، بە دەنگە خەماویەكەتەوە بڵێ ” یادت میاد یە روز برات دوست دارم میخوندم ” چاوێك بگێرەو دەبینی كە ئیتر من نیم ، بەیانیەك لەخەو هەڵدەستی و دەبینی لە لەسەر مێزەكە نامەیەكم بەجێ هێشتووە كە دوای هەموو هێزێكم نوسیم ” ماڵ ئاوا ئازیزم ، ئیدی من و تۆ یادی یەكتر ناكەینەوە ” دوای ساڵانێكی زۆر بەدەم كۆتایی هاتنی چیرۆكەكەوە مەزەندەی ئەوەم دەكرد كە تۆ لێرە بیت ، دەمزانی هەر لە فكرم وەك مێژویەكی بێحورمەتی ڕەش دەمێنیتەوە بەڵام بەقوڵی بیرت لێدەكەمەوە ئازیزێ ، نامەم بۆ بنوسە لەهەركوێی دنیای ، لە كام كوچەی لە كام سەحرای ، لە كۆتایدا ئەو دێڕەی شیخەم بۆ بنوسە كە دەڵێ
« منت بمرێ ، ئەتۆش وەك من غەمگینی ؟ »
« منت بمرێ ، ئەتۆش وەك من غەمگینی ؟ »