ئەی "با" وا مەکە
تۆبەم پێ بکەیت،
ئیتر نەتدوێنم!
ئەو وەختەی دێم و شیعر ئەڕوێنم.
تۆ پەیدا ئەبی و
چنگێ خۆڵەمێش
ئەکەی بە سەریا
بۆیە هەموو جارێ منیش ناچارم
لەباتی باران
بگریم بەسەریا!
"شێرکۆ بێکەس"
تۆبەم پێ بکەیت،
ئیتر نەتدوێنم!
ئەو وەختەی دێم و شیعر ئەڕوێنم.
تۆ پەیدا ئەبی و
چنگێ خۆڵەمێش
ئەکەی بە سەریا
بۆیە هەموو جارێ منیش ناچارم
لەباتی باران
بگریم بەسەریا!
"شێرکۆ بێکەس"