✍ [سوره النساء آیه 78]
"أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِكْكُمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنْتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَةٍ ۗ وَإِنْ تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُوا هَٰذِهِ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ۖ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَٰذِهِ مِنْ عِنْدِكَ ۚ قُلْ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ۖ فَمَالِ هَٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا"
{ كەس لە مردن ڕزگاری نابێت }
ئێوه ئه‌گه‌ر خۆیشتان بشارنه‌وه له كوشتار و جیهادی كافران، كه ئه‌جه‌لتان بێ له هه‌ر شوێنێك بن مردن هه‌ر ئه‌تانگرێته‌وه‌و ده‌مرن ئه‌گه‌ر چى ئێوه له‌ناو قه‌ڵای زۆر پته‌و و به‌هێز و به‌رزدا بن.
{ باوەڕ بوون بە قەدەری خوا }
وه ئه‌گه‌ر مونافیقان تووشی چاكه‌یه‌ك ببوونایه له ڕزق و ڕۆزى و به‌روبووم ئه‌یانوت: ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه وه ئه‌گه‌ر تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێكیش ببوونایه له نه‌بوونى و كه‌مى به‌روبووم و مردنى منداڵ ئه‌یانوت: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه به‌هۆی تۆ‌و شوێنكه‌وتنى تۆوه بووه!
ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و به قه‌زاو قه‌ده‌ر و به‌ده‌ستى خوای گه‌وره‌یه، ئه‌وه ئه‌م كه‌سانه چیانه بۆ له قسه تێ ناگه‌ن.
📲
@Khazenay_Zanst888