•خەبات مەولوودی
•جێژنی نەورۆز
|شێعر : هێدی
| جێژنی کۆن وساڵی تازەی کوردەواری هاتەوە
هاتەوە ئاگری خەباتی ئەو گەلە خۆش کاتەوە
| تا شنەی هێدیی بەیان هات و هەناسەی کردەوە
بەفری لاپاڵ و ترۆپکی شاخەکانی بردەوە
| تا لە نەورۆزدا خەڵاتی ساڵی تازە وەرگرێ
ژەنگی داماوی و هەژاری و مەینەتی خۆی لابەرێ
| من بەڵێنت پێ ئەدەم ئەوڕۆ لە دەنگی کوردەوە
ئەو کوڕەی زنجیری یەخسیری لە ئەستۆ کردەوە
| دڵنیا بە جێژنە پیرۆزەی دوای نەورۆزی من
جێژنی ئازادی گەلە و سەرکەوتنی پیرۆزی من...
🌤