کوردی🔹 بەپێی ڕاپۆرتی ڕووداو وەزارەتى ناوخۆى عێراق پاسپۆرتى مستەفا هیجرى، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی #حیزبی_دێموکراتی_کوردستانی_ئێران پووچەڵ دەکاتەوە و داوا دەکات لە هەر شوێنێک بینرا، لەو کەسە وەربگیرێت کە پێیەتی و بە هەر کەسێکیش بوو، رادەستى پۆلیس بکرێت.
🔹ڕووداو ئاماژەی بەوەشکرد بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە واژۆی لیوا ماجید عەدنان ئەحمەد، بەڕێوەبەرى کاروبارى پاسپۆرتی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیى پاسپۆرتى بەغدا و بەشەکانى کردووە، رەزامەندیی بەڕێوەبەرى گشتى پاسپۆرتى عێراق وەرگیراوە بۆ ئەوەى پاسپۆرتى مستەفا محەممەد ئەمین پووچەڵ بکرێتەوە.
🔹سەرچاوەیەک لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق کە نەیویست ناوى بڵاوبکرێتەوە، بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، “ئەو نووسراوە راستە”.
🔹نووسراوەکە لە 26ى شوبات دەرکراوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، پاسپۆرتەکەى مستەفا هیجرى لە 2ى تشرینى دووەمى 2023 دەرکراوە.
🔹سەرچاوەیەک لەنێو هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان کە نەیویست ناوى بڵاوبکرێتەوە دروستى نووسراوەکەى بۆ تۆڕى میدیایی رووداو پشتراستکردەوە، بەڵام زانیارى لەبارەى هۆکارەکەى نەدا.
🔹لە بەشێکى دیکەى نووسراوەکەى بەڕێوەبەرى کاروبارى پاسپۆرتى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراقدا هاتووە کە ئەگەر ئەو پاسپۆرتە بەکارهات، دەبێت بکشێندرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکیان و بە هەر کەسیش بێت پێویستە بنێردرێتە نزیکترین بنکەى پۆلیس.
#حدکا | #کورد | #کوردستان | #حزب_دموکرات_کردستان_ایران
📰
KONews💬
KO-Agency💬
KO-Info