Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
ڕۆژێک دەگەڕێیتەوە لەبەر ئەوە نا کە بیرم دەکەی لەبەر ئەوەی لەبیرم دەچیتەوە، دێیت خۆتم پیشان دەدەی، یەک یەک وێنەکانی کە جاران دەتشاردەوە تا وەڵامت بەمەوە لەبەر پێمدا فڕێی دەدەی!بەناو شتە کۆنەکانتا دەگەڕێت و دیاریەکی کۆن دەدۆزیتەوە کە لەناو ژوورەکەتا ڕۆژێک بۆم بەجێهێشتبووی تا بیسەلمێنی کە وەفاداری!دێڕی نامە کۆنەکانمم بۆ دەخوێنیتەوە بۆ ئەوەی شەرمەزارم بکەی بڵێی 'من ئەوەم کە شەوانێک بۆ دیداری ئەگریای'،بەڵام من هەر سەیریشت ناکەم! ئەوەی پێت وایە منم لەگەڵتا زۆر دەمێکە وەک هەڵم چووە بە ئاسماندا! ڕۆژێک دەگەڕێیەوە بە بیانووی ئەوەی ئەو کتێبانەی کە نەتدەخوێندەوەو لێرە جێتهێشتوون بیبەیتەوە بەڵام من دەرگات لێناکەمەوە!شەوێک درەنگ بەدەنگێکی پڕ حەسرەتەوە زەنگ بۆ تەلەفونەکەم لێئەدەیت و دەڵێی ببورە بە هەڵەبوو ،دواتر دەڵێی بیرت دەکەم منیش هێڵەکە ناپچڕێنم و دەخەومەوە تۆ وەک جارانی من بەدڵتەنگی قسە دەکەیت و من وەک جارانی تۆ بە ئارامی دەنووم! ڕۆژێک بە گریانەوە دەگەڕێیتەوە پێم دەڵێی ئەوە منت چۆن لەبیر کرد لەم ئازارە ڕزگارم بکە با منیش ئەوم بیرچێتەوە! ڕۆژێک دێت، نامەکانی تۆم لە نامەکانی ئاسیاسێڵ زیاتر بۆیەت💙!
#ZhiZhi
#ZhiZhi