ڕووناکی ژیان


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی : ( بَلِّغُواْ عَنّيِ وَلَوْ آيَة ) رواە البخارﻱ.
واتا : ( لە منه‌وە بێگە‌يه‌نن ئه‌گه‌ر ئايه‌تێكيش بێت ).

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


*بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ*
بە سوودترین کەنالەکانی تلیگرام

فێــرکاری خەیــاتی🍀
https://t.me/Drrwman

ئیســــلام🍁
https://t.me/Ainy_Islam

حوجرەی ئیمامی شافعی🌹
https://t.me/hojretalshafaee


مامۆستا هەژار حمید🌻
https://t.me/Mhazharhamid

ٲبرار🌿
https://t.me/abraarr1

ڕووناکی ژیان🌼
https://t.me/Rwnaki_zhyan

بەرەو خودا🌸
https://t.me/barauxuda

هەتوانی دەروون🌿
@Halgran3iQuran
https://t.me/Renwene_Dlan

حەقیقەت🌼
https://t.me/haqiqat0000



هەر کەسێک ئەیەوێت بەژداری لیست
بکات چـــات بۆ ئەمە بکات ٳن شاء اللە
@pjhuijy

یـاســـاکـان لیستــی ڕێــکلام 🌿،🌼
1\ هەر چەناڵێک پۆستی غەیری دینی بکات ریکلامی بۆ ناکرێت وەک گۆرانی و مۆسیقاو وێنەی ئافرەت

2\ کاتژمێر 8 ی شەو لیستەکە پۆست دەکرێت تا 12 شەو ٳن شاء اللە

3\هەر کەسێک لیست رەشبکاتەوە لەو ماوەیەی کە دیاری کراوە دەردەکرێت

4\هەر کەناڵێک لە دوای لیست پۆست بکات یەکسەر لە لیست لای دەبەین با سەعاتیک لە دوای لیست ئینجا پۆست بکات .
https://t.me/Drrwman


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
#کـاتـی_قـبـوڵ_بـوونـی_دوعـاء 🤲

خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی : ( إِنَّ فِي الجُمُعَةِ سَاعَةً لَا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللَّهَ فِيهَا شَيْئًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ، وَهِيَ بَعْدَ الْعَصر ) رواە أحمد(7631)، وصحیحه محققو المسند، وصحیحە الألباني في صحيح النسائي(1430).

واتا : ( ڕۆژی جومعە ساتێكی تێدایە هیچ موسڵمانێك نیە دوعاء و پاڕانەوەكەی بەر ئەو كاتە بكەوێت وە داوای هەرچی لە《ٱللَّە》بكات پێی دەبەخشێت، ئه‌و ساته‌ش له‌ دوای عه‌سره‌وه‌یه‌ ).


خــۆشــەویــســتــی...!!!


بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُوڕ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ...


● زیاتر لە ( 1400 ) ساڵ پێش ئێستا کەسێك هەبوو تۆی خۆش دەویست...؟؟؟

● هێشتا تۆ لە دایك نەبوویت ، ئەو بۆت دەگریا..!!

● ئەو لە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) دەپاڕایەوە بۆ ئەوەی ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) لێت خۆش بێت...

● ئەو له بەهەشت زیاتر بۆ تۆ هیچی تری نەدەویست...

● ئەو هاوسەری هەبوو ، منداڵی هەبوو ، خاوەنی خێزان و هاوڕێی خۆی بوو ، بەڵام ئەو ناوەی کە بەردەوام لەسەر زمانی بوو ناوی ئەوان نەبوو..؟!

● بەڵکو ئەوەی هەمیشە دووبارەی دەکردەوە بریتی بوو لە ( ئوممەتی ، ئوممەتی )...!!!

● ئەمە پێناسەی خۆشەویستی ڕاستەقینەیە...

● ئەمەیە خۆشەویستی خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) بۆ ئوممەتەکەی ، دەتۆش ببە بەو کەسەی شایەنی ئەو فرمێسکانە بێت کە ( 1400 ) ساڵ پێش ئێستا بۆت ڕژاوە لەلایەن سەروەری مرۆڤایەتیەوە...


● شانازی بکە کە لە ئوممەتی ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ )ـی.


⊙ کـەواتـە با هەموومان بە یەکەوە بە صه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) خۆشەویستی خۆمان بسەلمێنین...


( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ).


◉ له‌ کۆتایی دا ، داواکارم لە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) زیاتر شاره‌زامان بکات له‌ ئاینه‌ پیرۆزه‌که‌ی وە کۆمان بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) و هاوەڵەکانی له‌ بەهەشت.

آمین آمین آمین.

وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

اللهم اجعلها في سبيلك.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ )


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
#ئـێـمـە و #ئـێـوە جیاوازیمان زۆرە..!!


ئەو کەسە هەرگیز پەشیمان نابێتەوە کە لە ئەنجامدانی کارەکەی ( إستخارە ) بە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) بکات وە ڕاوێژ بە بەندە باوەڕدارەکانی《ٱللَّە》بکات ، لەم بارەیەوە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) لە قورئانی پیرۆز دا دەفەرمووێت : ( وَشَاوِرْهُمْ فِى ٱلْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ )-(آل عمران:159).

واتا : ( لە کارەکانت دا ڕاوێژ بە باوەڕداران بکە کاتێکیش کە دڵت چەسپا لەسەر کارەکەت ئەوە پشت بە《ٱللَّە》ببەستە ).


◉ له‌ کۆتایی دا ، داواکارم له ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) کە هیوا و ئاوات و نییەتی خێری هەموو لایەکتان بەدی بێنێت و هەموو کار و کردەوەکانی ژیانتان بۆ ئاسان بکات ، وە داواکارم لە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) زیاتر شاره‌زامان بکات له‌ ئاینه‌ پیرۆزه‌که‌ی وە کۆمان بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) و هاوەڵەکانی له‌ بەهەشت.

آمین آمین آمین.

وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

اللهم اجعلها في سبيلك.


هەروەك لە الموسوعة الفقهیة(3/245) دا هاتووە کە : ( حەنەفیەکان و مالكیەکان و شافعیەکان و حەنبەلیەکانیش ) دەڵێن : دوعاء کە لەپاش نوێژی ( إستخارە ) ئەنجام دەدرێت ، چونکە موافقه لەگەڵ فەرموودەی صەحیحی خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ).


◈ زانایان ابن باز و ابن عثيمين ( رَحِمَهُ اللَّه ) دەفەرموون : دوعاء ( إستخارە ) لەپاش سەلام دانەوە لە نوێژی ( إستخارە ) دەوترێت ، وە پێویستە کاتێك کە نوێژی ( إستخارە ) دەکەین ئەوە لەپاش سەلام دانەوە لە نوێژی ( إستخارە ) دوعاء ( إستخارە ) بخوێنیت ، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی : ( إذَا هَمَّ أحَدُكُمْ بالأمْرِ، فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ مِن غيرِ الفَرِيضَةِ، ثُمَّ لْيَقُل: اللَّهُمَّ إنِّي أسْتَخِيرُكَ بعِلْمِكَ،...) صحيح ابن حبان الصفحة أو الرقم(887)، وصحيح البخاري الصفحة أو الرقم(1162)

واتا : ( ھەر یەکێك لە ئێوە ویستی شتێك بکات و بەنیازی ئەنجامدانی کارێك بوو، با دوو ڕکعات نوێژی سوننەت بکات، پاشان کە نوێژەکەی تەواو کرد با دوعاء ( إستخارە ) بڵێت...).

ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دوعاء ( إستخارە ) پاش نوێژ دەخوێنرێت. مجموع الفتاوي(389/11).


● چ کاتێك نوێژی ( إستخارە ) دەکرێت..؟؟

هەرکاتێك نوێژی ( إستخارە ) بکرێت ئاساییە بەڵام وا باشترە شەوان پێش خەوتن بکرێت.


● چەند جار نوێژی ( إستخارە ) دەکرێت..؟؟

دەتوانی زیاتر لە جارێك نوێژی ( إستخارە ) دووبارەی بکەیتەوە.


● دەکرێت کەسێکی تر نوێژی ( إستخارە )ـت بۆ بکات..؟؟

◈ زانایان ابن باز و ابن عثیمین ( رَحِمَهُ اللَّه ) دەفەرموون : ( هیچ بەڵگەیەك نیە کە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کەسێکی تر ( إستخارە )ـت بۆ بکات ئەو فەرموودانەی دەربارەی ( إستخارە ) هاتوون ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت هەر کەسە و بۆ خۆی بیکات ).


● وەڵامەکەی چۆن وەردەگریت..؟؟

ئەوەی زۆر پرسیاری دەربارە دەکرێت ئەوەیە ، ئایا چۆن وەڵامی نوێژی ( إستخارە ) وەردەگرین..؟؟


■ بەڕێزان بە سێ ڕێگا وەڵامی نوێژی ( إستخارە ) وەردەگریت...


① بینینی خەون.

دوای ئەنجامدانی نوێژی ( إستخارە ) ، ئەگەر خەونت بینی پێویستە لای کەسێکی پسپۆڕ و شارەزا خەونەکەت باس بکەیت وە پێی بڵێ کە نوێژی ( إستخارە )ـم کردوە بە نییەتی ئەو کارە ( ....... ) وە ئەو خەونەم بینیوە.


② دڵخۆش بوون یان ڕەش بوونی کارەکە لەبەر چاوت.

دوای ئەنجامدانی نوێژی ( إستخارە ) ئەو کارەی بەنیازیت ئەگەر ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) فەرمانی لەسەر بێت بۆت ببێت و خێری دونیا و دواڕۆژی تێدابێت ئەوە لەبەر چاوت جوان دەبێت وە لەبەر دڵت شیرین دەبێت و دڵت زیاتر بۆ ئەنجامدانی دەچێت.

وە ئەگەر ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) فەرمانی لەسەر ئەوە بێت کە ئەم کارەت بۆ نەبێت لەبەر ئەوەی خێری دونیا و دواڕۆژی تێدانیە بۆت ئەوە لەبەر چاوت ڕەش دەکات وە لەبەر دڵت ناشرین دەکات و دڵت لەسەری نامێنێت.


③ کار ئاسانی یان قورس بوونی کارەکە.

ڕێگایەکی تر بۆ وەرگرتنی وەڵامی نوێژی ( إستخارە ) ئەوەیە دوای ئەنجامدانی نوێژەکە ئەگەر کارەکەت بۆ ببێت ئەوە کار ئاسانی زۆرت بۆ دەبێت.

وە ئەگەر ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) فەرمانی لەسەر نەبوونی کارەکە بێت ئەوە کارەکەت قورس و زەحمەت دەبێت و بۆت نابێت.


∅ تـێـبـیـنـی...

ئایە نوێژی ( إستخارە ) بۆ منداڵ بوون یان منداڵی کوڕ و کچ ، یان بۆ ئەوەی قسمەتیان هەڵسێت دەکرێت..؟؟

بێگۆمان نەخێر ، چونکە نوێژی ( إستخارە ) بۆ ئەوە ناکرێت ، ئێمە ووتمان نوێژی ( إستخارە ) بۆ هەلبژاردنە لە نێوان دوو شت دا ، ئایە بیکەم یان نەیکەم ، بۆیە مندڵ بوو یان منداڵی کوڕ و کچ یان قسمەت بۆ ئەمانە ناکرێت چونکە ئەمانە داواکردنە نەك هەلبژاردن.


✦ ئەوەی لێرەدا گرینگە ئەوەیە کە خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) سەحابەکانی وا فێری نوێژی ( إستخارە ) دەکرد هەر وەکو چۆن فێری سوڕەتێکی قورئانی پیرۆزی دەکردن.

جابری کوڕی عبدالله ( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ) دەفەرمووێت : ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ﷺ ) نوێژی ( الإستخارە )ـی فێر دەکردین ، لە ھەموو کارێکی دونیایی دا ئەنجامی بدەین ، ھەر وەکو چۆن سوڕەتێکی قورئانی پیرۆزی فێر دەکردین ، ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ﷺ ) پێی دەفەرمووین : ( إذَا هَمَّ أحَدُكُمْ بالأمْرِ، فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ مِن غيرِ الفَرِيضَةِ، ثُمَّ لْيَقُل: اللَّهُمَّ إنِّي أسْتَخِيرُكَ بعِلْمِكَ،...) صحيح ابن حبان الصفحة أو الرقم(887)، وصحيح البخاري الصفحة أو الرقم(1162).

واتا : ( ھەر یەکێك لە ئێوە ویستی شتێك بکات و بەنیازی ئەنجامدانی کارێك بوو، با دوو ڕکعات نوێژی سوننەت بکات، پاشان کە نوێژەکەی تەواو کرد با دوعاء ( إستخارە ) بڵێت...).


نوێژی ( إستخارة ) چییە و چۆن دەکرێت ، وە بۆچی ( إستخارة ) دەکرێت و چۆن وەڵامەکەی وەردەگریتەوە...؟؟؟


بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُوڕ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ...


● إستخارە ( الإستخارة ) چییە..؟؟

إستخارە واتا پرس کردن بە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) بۆ ئەنجام دان و کردنی کارێك یان نەکردنی کە نەزانی دەرئەنجامەکەی چییە وە باشی و خراپی کارەکە نەزانی پرس بە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) دەکەیت چونکە ئەو ( عالم الغیب ).


● نوێژی ( إستخارە ) چۆن دەکرێت..؟؟

شێوازى نوێژەكە ئەوەیە دوو ڕەکعەت نوێژ دەكەیت هەر وەك دوو ڕەکعەتی نوێژی سوننەت ، بەڵام بە نییەتی نوێژی ( إستخارە ) لە دڵەوە.

پاشان ( سُورَةُ الفَاتِحَةِ > ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ ) بخوێندرێت ، وە سوننەتە لە ڕەکعەتی یەکەم لە دوای سورة الفاتحة ، ( سُورَةُ الكَافِرُونَ > قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ ) بخوێندرێت ، وە لە ڕەکعەتی دووەم دوای سورة الفاتحة ، ( سُورَةُ الإِخۡلَاصِ > قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) بخوێندرێت.


● نوێژی ( إستخارە ) بۆچی دەکرێت..؟؟

هەر کارێك کە بتەوێت ئەنجامی بدەیت دەتوانی نوێژی ( إستخارە )ـی بۆ بکەیت ، وە نوێژی ( إستخارە ) بۆ هەموو کارێك گونجاوە بەتایبەتی هەر کارێك کە دوو دڵ بیت و نەتوانی بڕیاری دروست و یەکلاکەرەوە بدەیت یان نەزانی چۆن بڕیار بدەیت وە دڵنیا نەبیت لە دەرئەنجامەکەی.

⊙ کـەواتـە نوێژی ( إستخارە ) بۆ هەڵبژاردن و یەکلا کردنەوەی نێوان دوو شتە..


∅ بــۆ نـمـوونـە...

ئەم سەفەرە بکەم یان نەیکەم.
ئەم خانوە بکڕم یان نەیکڕم.
زەواج لەگەڵ ئەم کچە بکەم یان نەیکەم.
شوو بەو کوڕە بکەم یان نەیکەم.

وە ناکرێت کچێك یان کوڕێك نوێژی ( إستخارە ) بکات بە نییەتی ئەوەی ( ئایە ئەو کوڕە دێتە خوازبێنیم یان نا ، یان ئەو کچە بۆ من دەبێت یان نا ، یان ئەو کوڕە بۆ من دەبێت یان نا ، یان ( إستخارە ) بکات تا بێتە داوام ).


کاتێك کە نوێژی ( إستخارە )ـت کرد لەسەر بەرماڵەکە دادەنیشیت و دوعاء ( إستخارە ) دەخوێنیت وە پاشان بەردەوام دەبیت لەو کارەی کە نیازتە ئەنجامی بدەیت وە هەوڵی بۆ دەدەیت ، ئەگەر خێری دونیا و قیامەتی تێدابێت ئەوە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) بۆت ئاسان دەکات وە ئەگەر خێریشی تێدانەبێ ئەوا ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) دووری دەخاتەوە لێت.


● دوعاء ( إستخارە ) چۆنە..؟؟

پاش کردنی دوو ڕەکعات نوێژی ( إستخارە ) سەلام دەدەیتەوە ، لەسەر بەرماڵەکە یەك جار دوعاء ( إستخارە ) دەكەیت بەم شێوەیە ، دەڵێیت : ( اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِِلْمِكَ، وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيم، فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ، وَتَعْلَمُ وَلاَ أَعْلَمُ، وَأَنْتَ عَلاَّمُ الْغُيُوبِ، اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ (( ناوی ئەو کارە دەهێنی کە بەنیازیت بیکەیت )) خَيْرٌ لِي في دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي، یان فەرمووی: ( عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ )، فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَارِكْ لِي فِيهِ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِي في دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي، یان فەرمووی ( عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ )، فَاصْرِفْهُ عَنِّي وَاصْرِفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِيَ الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي بِهِ ) رواە البخاري(162/7)


● دوعاء ( إستخارە ) بە کوردی بەم شێوازە دەکرێت.

( یا《ٱللَّە》بە عیلم و زانیاری خۆت داوای خێر و چاکەت لێدەکەم و کاروباری خۆم بە تۆ دەسپێرم، وە داواى تواناییت لێدەكەم بە توانا و قودرەتی خۆت، وە لە فضل و گەورەییت داوات لێدەکەم، بەڕاستی تۆ دەتوانیت و من ناتوانم، وە تۆ دەزانیت و من نازانم، وە تۆ زۆر زانای بە نھێنیەکان و غەیبیەکان، یا《ٱللَّە》تۆ دەزانیت، ئەگەر ئەم کارە (( ناوی ئەو کارە دەهێنی کە بەنیازیت بیکەیت )) سوود و خێری تێدایە بۆ خۆم و دین و بژێوى ژیان و کۆتایی تەمەنم، یان ( ئێستا و کۆتایم )، ئەوە بەنسیبم بکە و ئاسانی بکە بۆم پاشان سوود و بەرەکەتی تێبکە بۆم، وە خۆت باش دەزانیت ئەگەر ئەم کارە شەڕ و خراپەی تێدایە بۆ خۆم و دین و بژێوى ژیان و کۆتایی تەمەنم، یان ( ئێستا و کۆتایم )، ئەوە لێم دوور بخەرەوە و منیش لەو دوور بخەرەوە و سوود و خێرم بەنسیب بکە لەھەر شوێنێکە پاشانیش ڕازیم بکە پێی ).


⊙ کـەواتـە سوننەت وایە دوعاء کە لەپاش سەلام دانەوە لە نوێژی ( إستخارە ) بکرێت وە زۆربەی زانایان لەسەر ئەوە متفقن.




Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ )
#ڕووی_ڕاستەقینەی_شەخسەکان دەردەخات درەنگ بێت یان زوو..!!


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
#چاوەڕێی_میوانێکی_بەڕێزین...

• اللَّهُمَّ سَلِّمْنِي لِرَمَضَانَ، وَسَلِّمْ رَمَضَانَ لِي، وَتَسَلَّمْهُ مِنِّي مُتَقَبَّلًا 🤲

• اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ 🤲


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
وە الله #مووقصیرین...


خــۆشــەویــســتــی...!!!


بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُوڕ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ...


● زیاتر لە ( 1400 ) ساڵ پێش ئێستا کەسێك هەبوو تۆی خۆش دەویست...؟؟؟

● هێشتا تۆ لە دایك نەبوویت ، ئەو بۆت دەگریا..!!

● ئەو لە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) دەپاڕایەوە بۆ ئەوەی ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) لێت خۆش بێت...

● ئەو له بەهەشت زیاتر بۆ تۆ هیچی تری نەدەویست...

● ئەو هاوسەری هەبوو ، منداڵی هەبوو ، خاوەنی خێزان و هاوڕێی خۆی بوو ، بەڵام ئەو ناوەی کە بەردەوام لەسەر زمانی بوو ناوی ئەوان نەبوو..؟!

● بەڵکو ئەوەی هەمیشە دووبارەی دەکردەوە بریتی بوو لە ( ئوممەتی ، ئوممەتی )...!!!

● ئەمە پێناسەی خۆشەویستی ڕاستەقینەیە...

● ئەمەیە خۆشەویستی خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) بۆ ئوممەتەکەی ، دەتۆش ببە بەو کەسەی شایەنی ئەو فرمێسکانە بێت کە ( 1400 ) ساڵ پێش ئێستا بۆت ڕژاوە لەلایەن سەروەری مرۆڤایەتیەوە...


● شانازی بکە کە لە ئوممەتی ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ )ـی.


⊙ کـەواتـە با هەموومان بە یەکەوە بە صه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) خۆشەویستی خۆمان بسەلمێنین...


( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ).


◉ له‌ کۆتایی دا ، داواکارم لە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) زیاتر شاره‌زامان بکات له‌ ئاینه‌ پیرۆزه‌که‌ی وە کۆمان بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) و هاوەڵەکانی له‌ بەهەشت.

آمین آمین آمین.

وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

اللهم اجعلها في سبيلك.


( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ )


ئەم #دوعاء یە زۆر بکەن پێش #رمضانی_پیرۆز.

• اللَّهُمَّ سَلِّمْنِي لِرَمَضَانَ، وَسَلِّمْ رَمَضَانَ لِي، وَتَسَلَّمْهُ مِنِّي مُتَقَبَّلًا 🤲

• اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ 🤲


بۆ ئەو بەڕێزانەی #دەترسن لە #بوومەلەرزە.

ھەر کەسێك ئەم ویردە بە یەقینەوە بخوێنێتەوە و بمرێت دەچێتە بەھەشت.

کەواتە با بیکەینە بەرنامەی ژیانمان هەموو شەوێك پێش خەوتن بە یەقینەوە بیخوێنین.


( اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ ) صحیح البخاري.

واتا : (خوایە تۆ پەروەردگارمیت ھیچ پەرستراوێکیش نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە تۆ، دروستت کردووم و منیش بەندەی تۆم، خوایە من لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی خۆمم کە بە تۆم داوە تا چەندە لە توانام دا بێت، خوایە پەنات پێدەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەوەی کە ئەنجامم داوە، خوایە دان بەوە دا دەنێم کە تۆ بەخشش و نیعمەتت بەسەر دا ڕشتووم، دانیش بە تاوانەکانم دا دەنێم داوای لێخۆش بوونت لێدەکەم ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نابێت جگە لە تۆ ).


• اللهم ٳني ٲسٲلك الجنة...
• اللهم ٳجعلنا من ٲهل الجنة...


جا هه‌ر كه‌سێك نكۆڵی لێ بكات یا نه‌یكات ئه‌وه‌ كوفری كردوه‌ و له‌ دینی ئیسلام هه‌ڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ، بە بەڵگەی ئەم فه‌رموودەیە ، خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی : ( العَهْدُ الَّذِي بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمُ الصَّلَاة ، فَمَنْ تَرَكَها فقد كفر ) أخرجه مسلم(134).

واتا : ( ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌ نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان دا هه‌یه‌ نوێژه ‌، جا هه‌ر كه‌س نه‌یكات ئه‌وه‌ كوفری كردوه‌ و پێی کافر دەبێت ).


◉ له‌ کۆتایی دا داواکارم له‌ دوعاءکانتان بێ به‌شمان مه‌که‌ن وە داواکارم لە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) زیاتر شاره‌زامان بکات له‌ ئاینه‌ پیرۆزه‌که‌ی وە کۆمان بکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) و یاوه‌ره‌کانی له‌ ڕۆژی قیامەت دا.

آمین آمین آمین.

وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

اللهم اجعلها في سبيلك.


گرینگی نوێژ و فه‌زڵه‌كه‌ى ، واجبێتی پێنج فه‌رزه‌كه‌...!!!


بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُوڕ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ...


● نوێژ ( الصَّلَاةَ ).

له‌ شه‌رع دا په‌رستشێكه‌ كۆمه‌ڵێك وته‌ و كرده‌وه‌ی تایبه‌تی له‌ خۆ گرتووه ‌، به‌ ( ٱللَّهِ أَكْبَرُ ) ده‌ست پێ ده‌كات، وە به‌ سه‌لام دانه‌وه‌ كۆتایی پێ دێت.


● فه‌زڵ و گەورەیی نوێژ ( الصَّلَاةَ ).

گرینگترین پایه‌كانی ئیسلامه‌ دوای شایه‌تومان، به‌ڵكو كۆڵه‌كه‌ی ئیسلامه‌، له‌ شه‌وی میعراج دا له‌ سه‌روی حه‌وت ئاسمانه‌كانه‌وه‌ ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) له‌سه‌ر خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) فه‌رزی كردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر گرنگیه‌كه‌ى له‌ ژیانی موسڵمان دا ، خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) ئه‌گه‌ر توشی ناڕه‌حه‌تیه‌ك ببوایه‌ هانای بۆ نوێژ ده‌برد. انظر: سنن أبي داود(1319)، ومسند أحمد(23773).


● چه‌ندین حدیث هاتووه‌ له‌ باره‌ی فه‌زڵی نوێژ و هاندان له‌سه‌ری.

خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی : ( الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمُعَةُ إِلَى الْجُمُعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ، مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ ) أخرجه مسلم (233)،(16).

واتا ( پێنج فه‌رزه‌كه‌، وە هه‌ینی بۆ هه‌ینی وە ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زان، سڕێنه‌ره‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌و به‌ینه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان دور بكه‌وێته‌وه‌ ).

هەروەها خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی : ( أَرَأَيْتُمْ لَوْ أَنَّ نَهَرًا بِبَابِ أَحَدِكُمْ يَغْتَسِلُ مِنْهُ كُلَّ يَوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ هَلْ يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَيْءٌ )

واتا ( ئه‌گه‌ر ڕوبارێك به‌ به‌ر ده‌رگاتان دا بڕوات، وە هه‌موو ڕۆژێك پێنج جار خۆی لێ بشوات، ئایا هیچ چڵكی پێوه‌ ده‌مێنێت؟ وتیان: نه‌خێر، هیچ چڵكی پێوه‌ نامێنێت ).

وە هەروەها خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی : ( فَذَلِكَ مَثَلُ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ يَمْحُو اللهُ بِهِنَّ الْخَطَايَا ) أخرجه البخاري(528)، ومسلم(667).

واتا ( ده‌ی ئه‌مه‌ وه‌كو پێنج فه‌رزه‌كه‌ وایه‌،《ٱللَّە》تاوانه‌كانی پێ ده‌سڕێته‌وه‌ ).


● واجب بوونی نوێژ بە ئایەتی قورئانی پیرۆز.

( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) لە قورئانی پیرۆز دا ده‌فه‌رمووێت : ( وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ )-(البقرة:43).

واتا : ( نوێژه‌كانتان ئەنجام بدەن ).

هه‌روه‌ها ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) لە قورئانی پیرۆز دا ده‌فه‌رمووێت : ( قُلْ لِعِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا يُقِيمُوا الصَّلَاةَ )-(إبراهيم:31).

واتا : ( به‌ به‌نده‌كانم كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ بلێ با ( نوێژەکانیان ئه‌نجام بده‌ن ).

( سُبْحَانَ ٱللَّهِ️ ) په‌روه‌ردگار ( 99 ) جار له‌ قورئانی پیرۆز دا باسی نوێژی كردووه‌، واتا‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ناوه‌ پیرۆزه‌كانی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا وه‌كو بایه‌خ و گرنگی و گه‌وره‌یی نوێژمان پێ بڵێت.


● واجب بوونی پێنج فەڕزەکە زانراوه‌ به‌ حدیث و سوننه‌تی خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ).

له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى میعراج دا هاتووه کە خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) فەرموویەتی ‌: ( هِي خَمْسٌ، وهِيَ خَمْسُون ) أخرجه البخاري(349).

والمعنى : ( هي خمس في العدد باعتبار الفعل، وهي خمسون في الأجر والثواب ) .

واتا : ( خۆی پێنجه‌ به‌ڵام سەرەتا په‌نجا بوو بۆیە پاداشتی پەنجا نوێژت بۆ دەنوسرێت ).

هه‌روه‌ها له‌ صه‌حیحه‌ین دا هاتووه‌ ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ﷺ ) به‌و كه‌سه‌ی پرسیاری شه‌ریعه‌ته‌كانی ئیسلامی لێكرد فه‌رموویه‌تی : ( خمْسُ صَلَواتٍ فِي اليَوْمِ وَاللَّيْلَة ) أخرجه البخاري(46)، ومسلم(11).

واتا : ( پێنج نوێژ له‌ شه‌و ، ڕۆژێك دا فه‌رزه‌ له‌ سه‌رت ).


* نزیکەی لە ( 100 ) ئایەت لە قورئانی پیرۆز دا ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) واجبی کردوە ئێمە گوێڕایەڵی خۆشەویستمان ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ) محمد ( ﷺ ) بکەین ، وە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) گوێڕایەڵی کردنی ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ﷺ )ـی بەگوێڕایەڵی خۆی لە قەڵەم داوە.

لەم بارەیەوە ( ٱللَّە سُبۡحَانَهُ وَتَعَالَىٰ ) لە قورئانی پیرۆز دا ده‌فه‌رمووێت : ( مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ )-(النساء:80).

واتا : ( هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی ( رَسُولُ ٱللَّهِ️ ﷺ ) بكات به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵی《ٱللَّە》كردووه‌ و سه‌رفراز ده‌بێت ).


● نوێژ واجبه‌ له‌سه‌ر موسڵمانی پێگه‌یشتووی ژیر.


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
#الصَّلَاةَ_الصَّلَاةَ..!!
#نوێژەکانتان_نوێژەکانتان..!!


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
بە هۆی ئەوەی منت #خۆشدەوێت #سزام مەدە..!!

Показано 20 последних публикаций.

71

подписчиков
Статистика канала