Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
مرۆڤ لە ژیانیدا بۆ کەسێک دوا دەکەوێت، ئیتر دوای ئەمە جارێکی تر بۆ ھیچ کەسێکی تر پەلە ناکات. ھەندێ جار ڕۆیشتن و دوورکەتنەوە چارەسەر نین، بەڵام مانەوەش دڵخۆشکەر نیە، ھەر بۆیە لە ژیانی مرۆڤەکاندا ھەندێ زەمەن دێنە بوون کە ناتوانن ھیچ شتێک بکەن، ھیچ شتێکیان لە دەست نایەت جگە لە چاوەڕوانی و خۆبەدەستەوادەن بە قەدەر، پێم وایە ئەمە لۆتکەی بەدبەختی مرۆڤێکە کە پەی بە ژیان بردبێت.