شەوانە ئەودەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نوست و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکووتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ
لە هیچ لا خشپەیەک نایە، چرای ماڵێکی ناییسێ
بەئەسپایی لە ماڵ دێمە دەرێ دەخوشم وەکوو نیسێ
تەکوتەنیا بە ئارامی دەچم بو گردەکەی بەر دێ
بە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێ
دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێدەنگی چەند خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو با...!
"مامۆستا هێمن"
🏷 #وشەکانی_دڵم
🧊
@wshakani_dlmm