وە لە کاتە درەنگەکانی شەو ، ئەوکاتەی ڕۆشنای ژورەکەت ئەکوژێتەوە و بەتەنھا ئەمێنیتەوە ، دیقەت لە شوێنێکی چۆڵ ئەیەی ، وەلە چەند خولەکێکدا ئەکەویتە داوی مێشکتەوە ، ئەبیت بە قوربانی بیرکردنەوە ڕەشەکانت ' ھەموو ئەو شتانەت بیر ئەکەوێتەوە کە تۆیان بەزاندووە ، هەموو ئەو قسانەی تۆیان شکاندووە و ئازاریان داوی، ھەموو ئەو شتانەی وایان کردووە بگەیت بەم حاڵە ، بەتەنھا بیر ئەکەیتەوە بۆ چەند کاتژمێرێک ، فرمێسکی چاوانت وەستانی نیە، و سەر ئێشەش وەک هەموو جار تەنهات ناکا و هاودەمتە و لەبەر بیرکردنەوە خەوت لێناکەوێ لە کۆتایدا ڕاست و ڕەوانی ئەم بابەتەت بۆ دەر ئەکەوێت ئەوەیش ئەوەیە ' کەس دەستی بۆ درێژ نەکردی فرمێسکەکانتی نەسڕی ، جگە لە دەستی خۆت نەبێت ، کەس هاوخەمت نەبوو و نەیخستیە باوەشی خۆی بۆ خەمڕەوێنیت لە سەخترین کاتەکاندا هەر خۆت و خۆت بووی .. ئا لێرەیە هەست دەکەی بوون و نەبوونت ئەسڵەن گرینگیەکی نیە بۆ کەس و لە تەنهایی خۆتدا ئەخنکێیت و فکری خۆکووژی مێشکت ئەپرژێنێ'