به‌ڕۆژوو بوونی ڕۆژی دووشه‌م و پێنج شه‌م له گشت هه‌فته‌یه‌كدا ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (تُعرَضُ الأعمالُ يوم الأثنين والخميس فأُحبُ أن يعرض عملي وأنا صائم) واته : ( كرده‌وه‌كان ده‌بردرێنه‌وه لای خوای گه‌وره له ڕۆژانی دووشه‌م و پێنج شه‌مدا ، جا من حه‌ز ئه‌كه‌م له‌و كاته‌ی كرده‌وه‌كانم ده‌بردرێنه‌وه لای خوای گه‌وره به ڕۆژووبم ) . وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه پیاوێك دێته لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پرسیاری به‌ڕۆژوو بوونی ڕۆژی دووشه‌می لێده‌كات ، له وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : (ذاك يومٌ وُلِدتُ فيه , ويومٌ بُعِثتُ أو أُنزِلَ عَلىَّ فيه). واته : ڕۆژی دووشه‌م ڕۆژێكه من تیایدا له‌دایك بووم ، وه له‌و ڕۆژه‌دا نێردراوم به پێغه‌مبه‌ر و قورئانم بۆ دابه‌زیوه .
..........................................
@ahmadkakmahmood