ئیمامی ئەحمەد ئەفەرموێ: لەڕۆژی قیامەتدا ئەمهێنن و زنجیر لەدەست و قاچمدایە، پێم ئەڵێن: ئەحمەد ئەم مەسئەلەیەت لەکوێ هێنا؟
ئەڵێم: وەکیعی کوڕی جەڕراحی کوفی بۆی گێڕامەوە.
کۆت و زنجیری من ئەکەنەوە و لەدەست و قاچی وەکیعی ئەکەن، پێی ئەڵێن: وەکیع ئەم مەسئەلەت لەکوێوە هێنا؟
وەکیع ئەڵێ: مەنسوڕی کوڕی موعتەمیر بۆی گێڕامەوە.
کۆتی وەکیع ئەکەنەوە و لەدەستی مەنسوڕی ئەکەن و هەمان پرسیاری لێ ئەکەن.
مەنسوڕ ئەڵێ: ئیبڕاهی نەخەعی بۆی گێڕامەوە.
ئەوجا دەستی مەنسوڕ ئەکەنەوە و ئیبڕاهیم زنجیر ئەکەن.
پاشان ئەگاتە ئەسوەد و یەزید.
ئەوجا ئیبن مەسعود و ئیبن عەباس بە کۆت و زنجیرکراوی ئەهێنن و هەمان پرسیاریان لێ ئەکەن، ئەوانیش ئەڵێن: لەپێغەمبەری خوامان بیست(دروودی خوای لێ بێ).
پاشان دەستیان ئەکرێتەوە و نەجاتیان ئەبێ، ئەمە بۆ یەک مەسئەلە.
هەرکات ئەچیتە سەر شاشە و ئەڵێیت بە ژمارەکانی خوارەوە پەیوەندی بکەن و پرسیارەکانتان بکەن، ئەمەت بیربێ!
چەند جار وەڵامی پرسیارت داوەتەوە و لێی دڵنیا نەبووی!
پێم وانییە تەفتازانی و زەکەریای ئەنساڕیش بوێری ئەوەیان هەبووبێ، بڵێن چی ئەپرسن، بپرسن!
ئەوەی عیلمی زیاد بێ فەتوای کەم ئەبێ، تەنانەت ئەگاتە ئەوەی ئامادە نییە مەسئولیاتی ئیجتیهاداتی مالیک و شافیعی و ئەحمەدیش هەڵگرێ.
عەللامەی شەنقیتی، ساحێبی تەفسیری (أضواء البیان)، لەکۆتایی تەمەنی ئەیوت: وەڵامی هیچ پرسیارێک نادەمەوە کە ئایەت یان فەرموودەی سەڕیحی(قطعي الدلالة)ی لەسەر نەبێ.
عمر عبدالرحمن