مردوو زیندوو دەکەمەوە
.
دکتۆر كاناڤیرۆتان لەیادە؟ (سێرجێو کاناڤیرۆ - Sergio Canavero) ئەو پڕۆفیسۆرە ئیتاڵیەیە کە ساڵی (٢٠١٦ز) بەبانگەشەی زیندوو کردنەوەی مردووەکان جیهانی شۆک کرد و ئیمانی زۆرێک لە خەڵکی هێنایە لەرزە. بەچەشنێک لە میدیای کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی وەک کوردستاندا ڕاگەیاندی عەلمانی بەئاشکرا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ڕاستی ئایینەکان خراوەتە ژێر پرسیارەوە. دکتۆر سێرجیۆ پێی وابوو کە دەتوانێت ئەو کەسانەی دوای مردنیان مێشکیان بەتەکنیکی بەستنی قوڵ (deep freeze - تجمید عمیق) هەڵگیراوە، دەکرێ دوای ماوەیەک زیندوو بکرێنەوە. ئەو پێی وابوو دەتوانێت سەختترین نەشتەرگەری ئەنجام بدات کە چاندنی سه‌ره بۆ جه‌سته‌یه‌كی دیكه، پزیشکەکە ڕایگەیاند: دوای سەرکەوتنمان لەم تەکنیکەدا، ئه‌وا دەتوانین یه‌كه‌م ڕاپۆرتی ڕاسته‌قینه وه‌ربگرین له باره‌ی ژیانی دوای مردن، چاندنی سه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار هه‌لی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ژیانێك دوای مردن هه‌یه یان نا؟ پێی وابوو دوای سەلماندی ئەوەی مێشك زیندوو ده‌بێته‌وه، ئه‌وا ئایین بۆ هه‌تا هه‌تایه نامێنێت، چونكه مرۆڤ پێویست ناكات له مردن بترسێت و مه‌رگ نامێنێت و چیتر پێویست ناكات بچینه كڵێسا و مزگه‌وته‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
ئێستا ساڵی (٢٠٢٠ز)ەو چوار ساڵ بەسەر تەحەدداکەیدا تێپەڕیوە، کاناڤیرۆ جودا لە شکستی کارەکەی، جودا لەبەرپرسیارێتی جەستەی بەستووی ئەو نەخۆشە ئیفلیجانەی بەهیوای ژیانێکی نوێ و چاک بوونەوەیان جەستەی خۆیان بەبانگەشەکەی سپارد، وەک تاکێکی تری هەموو دونیا سەیری تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی هاونیشتیمانیەکانی بەهۆی ڤایرەسی کۆڕۆناوە دەکات، شتێکی لەدەست نایەت ئەوە نەبێت گوێ بۆ سەرۆکی وڵاتەکەی هەڵبخات کە بە میدیاکانی ڕادەگەیەنێت (هەوڵەکان لەسەر زەوی کۆتای‌یان پێهاتووە، کارەکەمان داوەتە دەست ئاسمان).
سەرچاوە:
https://www.express.co.uk/news/science/798032/Neurosurgeon-bring-cryogenic-dead-BACK-TO-LIFE-brain-transplant