#ڕووداوی_بەســـۆی_ڕەجـــیـــع....!
#نموونەیەک_لەخۆش_ویستنی_خۆشەویست!
هاوەڵی بەڕێز {زيد بن الدثنة الأنصاري} یەکێ لەو هاوەڵانەی لەڕۆژی ڕەجیعدا ڕووداوی ئەو ڕۆژەی هێندەی تر پڕ لە خەمناکی و بەسۆ کرد ....!
هاوەڵێکی خودا پەرستی ڕاستەقینە ☝
تەنانەت لە سەردەمی نەفامیشدا یەک خوداپەرستی خودا ناس بوو ، بۆیە لەو کاتەشدا دەیفەرموو پەرستراوی من پەرستراوی ئیبراهیمە ﷺ و ئاینیمن هەر ئاینیئەوە ،
ئەو هاوەڵەی بەژداری هەردوو جەنگی [بەدر] و [ئوحود]ـی کرد
🗡 توانی لەجەنگی بەدردا گەورە سەرکردەی بێ باوەڕان [أمية بن خلف] بکوژێت کە دوژمنی سەر سەختی خودا و پێغەمبەری خودا ﷺ و موسڵمانان بوو ، ئەوکەسەی کاتێ زانی بیلالی حەبەشی موسڵمان بووە ئازار و ئەشکەنجەی دا تا پەشیمان بێتەوە !
◈ ئەو پیاوەیپێغەمبەری خودا ﷺ لە حەقیدا دەیفەرموو :- "يبعث يوم القيامة أمة وحده"لەڕۆژی زیندوبونەوەدا زیندوو دەبێتەوە هەر خۆی بەتەنها ئومەتێکە ! بەهۆی خوداناسییەکەیەوە ، بەرلەوەی خودا بیکاتە دین بۆئومەتی محمد ﷺ ، زەید لە سەربڕاوێکی نەدەخوارد کە ناوی خودای لەسەر نەبرابێ و
دەیفەرموو :- ئاژەڵێک خودا دروستی کردبێ ، لەئاوێک بخواتەوە خودا لەئاسمانەوە باراندبێتی ، لە لەوەڕێک بخوا کە خودا لەزەوییەوە دەری هێنابێ ، چۆن دەبێ لەکاتی سەربڕینیدا ناوی جگە لەوی لەسەر ببرێت !!!
❖ کاتێک کەسانێک لە بێ باوەڕان داوای شارەزایانی ناو موسڵمانانیان کرد تا باسی ئیسلامیان بۆ بکەن پێغەمبەری خودا ﷺ دەستەیەکی نارد کە لە شەش کەسێک هاتبوون ئەوانیش :-
[۱]مرثد بن أبي مرثد الغنوي
[۲]حليف حمزة بن عبد المطلب
[۳]خالد بن البكير الليثي
[٤]عاصم بن ثابت بن أبي الأقلح
[٥]خبيب بن عدي
⇜ [٦] #زيد_بن_الدثنة بن معاوية الانصارﻱ ـش یەکێک بوو لەو شەش نێرراوە ، بەڕێ کەوتن هەتا گەیشتنە ناوچەی [الرجیع] لە حیجاز ،
ستەمیان لێ کردن و چواردەوریان دان بەشمشێرەکانیان ڕوو بەڕوویان بوونەوە ، شەش هاوەڵەکە دەستیان دایە شمشێرەکانیان تا لەگەڵیاندا بجەنگن ، ستەمکاران وتیان سوێند بێت ئێمە نامانەوێ شەڕتان لەگەڵدا بکەین ،
✦ بەڵکوو تەنها دەمانەوێ بەهۆی ئێوەوە شتێکمان دەست بکەوێت لە خەڵکی مەککەوە [واتا ئێوە وەک کۆیلە بە خەڵکی مەککە بفرۆشین] وە بەڵێنتان پێ دەدەین لەسەرئەوەی سەلامەت بن لەگەڵ ئێمە ،
سیان لە نێرراوانی موسڵمانان [مرثد وخالد وعاصم] فەرموویان :- سوێند بەخوا ئێمە هیچ بەڵێننامە و پەیمانێکمان لە هاوبەشدارانەوە پێ قبوڵ یە ، شەڕیان کرد هەتا شەهید کران بەدەستی ستەمکاران و بێ بەڵێنان
✦ وە [زيد وخبيب وعبد الله] ئەو سێ هاوەڵە بەڕێزە بەدیل گیران و بردیانن بۆ شاری مەککە و لەوێدا فرۆشتیانن [زَيْدُ بنُ الدَّثِنَّة] صەفوانی کوڕی ئومەییە کڕی وەک تۆڵە سەندنەوەیەک لە [زەید] کە لەشەڕی بەدردا باوکی کوشت بوو [أمية بن خلف] ! کاتێ لەحەڕەمی مەککە هاتە دەرەوە پەلاماریدا و لێیدا کاتێ خەڵکی لەدەوری کۆ بوونەوە
✦ [ئەبو سوفیان] گیشتە سەری کە هێشتاموسڵمان نە ببوو پێی وت :- سوێندت ئەدەم ئایا پێت خۆش نیە کە [محمد] لە شوێنی تۆ بوایە و لەملیمان بدایە و تۆش لەناو ماڵ و خانەوادەت سەلامەت و پارێزراوبیت ؟
زەید فەرمووی :- نا سوێند بەخوا من پێم خۆش نیە کە محمد ئێستا لەشوێنی خۆی دڕکێک ئازاری پێ بگەیەنێت و منیش لەناو ماڵ و خانەوادەم دانیشم بەسەلامەت !!!!
✦ چ کۆتاییەکی پڕ لە شکۆ و چبەرزی هیمەت و ئیمانێک ! چ مەحەببەت و خۆشویستییەک بۆ خۆشەویست !
✍ خودایە بێ بەشمان نەکەیت لە خۆشەویستی ڕاستەقینەی خۆشەویستەکەت یا اللە .
ئامانج حسێن احمد پشدەری
۲۲ شـ۸ـبان ۱٤٤۱ کۆچی ئازیز