Репост из: « خەریکە ھیچ دەنووسم »
ئه‌ستێره‌ناسێک پێی گووتم؛
تۆ له ئێواره‌یه‌کی غه‌مگیندا له‌نزیک شۆسته‌یه‌کی بهویقاردا ده‌مریت!
تۆ له نێوان خۆرنشین و دار لیمۆیه‌کی ته‌ڕدا،
له ناو گه‌مارۆی ته‌مومژێکی سه‌ختدا ده‌مریت!
ده‌مریت و کچان له سوورپۆشی خۆیان ناکه‌ون
ژیانیش ئیقاعه بێمهعناکانی خۆی تێکنادا
به‌رده‌کان بێده‌نگی خۆیان ناشێوێنن،
هاوڕێکانت وه‌کو جاران له شه‌قامه‌کاندا قاقا پێده‌که‌نن و
ته‌نها له ئه‌لبوومه‌کاندا بیریاندهکهوێتهوه
که تۆش سه‌رده‌مێک ژیاویت،
ڕۆژانێک به کچه‌کانت وتووه «به‌یانیتان باش»
له زه‌ماوه‌نده‌کاندا سه‌مات کردووه،
به‌ده‌م گۆرانی گووتنه‌وه به کۆڵانه‌کاندا ڕه‌ت بوویت،
تۆ ده‌مریت و هاوڕێکانت تۆیان له‌بیرده‌چێته‌وه!
-ماردین ئیبراهیم
تاعوون