دەست لەم ھەموو تاڵییە ھەڵگرە
وەرە با پێكەوە چایەك بە دونیاوە
بخۆینەوە سەر بخەینە سەر شانی
یەكتر و چاومان یاری بە ژیان بكات
تۆ باسی ئەو شتانەم بۆ بكە كە كەس تاقەتی نییە گوێیان لێ بگرێت من ئەو خەوانەت بۆ دەگێڕمەوە كە خۆشم لێیان تێناگەم!
تۆ بچوكترین خەیاڵت بۆ من بكەرە ئەفسانەو منیش سەرگوزەشتەی پوچترین تەمەننامت بۆ ئەگێڕمەوە
ناچارنیت شتی گەورە بڵێیت،ھیچیش
نەڵێیت من ھەر گوێت لێ ئەگرم
ناچار نیم شتی زۆر بڵێم،ھەرچی بڵێم
خۆت دەزانیت ھەموویان ھەر تۆیت
ھەموو تاڵییەكانت بە كیلۆیێ
شەكری منەوە بخۆرەوە تا شیرین
بێ دەمت ھەموو تاڵیە کانے ژیانم بە
دەنكێك نەباتے تۆوە دەخۆمەوە
یەقینم ھەیە دەبێتە شەكراو؛ ڕۆحم
دەستم بگرە و وەرە
با پێكەوە لەم تاڵستانەدا
چایەكی شیرین بە دونیاوە بخۆینەوە..!♥️🕊
┄┄┅━❀♥❀━┅┄┄
@dano_nark┄┄┅━❀♥❀━┅┄┄