لە بیرمە
پێیان وتم تۆ کەسێکی عادەتی
نیت بەم سەردەمە،
لەبەر ئەوەی زۆر تێکەڵ بە مرۆڤ نەدەبووم
وەک ئەوان بیرم نەدە کردوە لەجێی
خەریک بوون بەوانەوە
چەپێکێ گوڵە نەعنام لە ژوورەکەم دانابوو
کاتێک بۆنم دەکرد ھەموو دەردی دڵی دەبردم
کەناریەک لە ژوورەکەمدا بوو
کاتێک دەی خوێند لە سەد گۆرانیەکانی ئێستا
خۆشتر بوو بۆم
دەفتەرێک لە ناو کەنتۆرە کەمدا بوو
قسەی وا منداڵانەم تیا نووسی بوو ئێستایش
دێرەکانی ئاشقی ئەو کاتەم دەکەنەوە
لەبیرمە
ئەو رۆژانە "ژیان" زۆر جوانتر بوو
بەڵام کاتێک تێکەڵ بە ئینسان بوویت
ئەم کەونە رووی جوانی خۆیت لێ ھەڵدەگێرێت.!