گاڵتە نیە ، ھیچکاتێکیش وانەبووە ، من ھەموو رۆژ ئەجەنگم بۆ ئەوەی ئاواتەکانم تێک نەشکێن ، بۆ ئەوەی کەسێکی باشبم لەگەل خەڵکیدا ، ئەمەوێ لەو ڕاستیە دوور بم کە واقع زۆر ناشرینە ، لەگەڵ ترسی داھاتوما شەڕەکەم ، لە نەبوون و نەزانراو کە چی ڕوئەدا ، ھەموو بەیانیەک ھەڵەسم نامەوێ جێگەکەم جێ بھێڵم ، بەرەنگاری ھەموو ئەو بیرۆکانە ئەبمەوە کە وا ئەکەن دوری خەڵکی بم ، ڕوبەڕووی پێکدادانەکانی مێشکم ئەبمەوە ، یادەوەریەکان لەبیرناکەم ، وردەکاریەکان ھێشتا لە دڵما ماوەتەوە و ئازارم ئەدات ، من ڕووبەڕوی ژیانی کۆمەڵایەتیم ئەبمەوە ، خەونەکانم ، داھاتووم ، ئێستام ، خۆم ، ئەمەوێ دەستبەرداری ئەوەبم کە بمەوێ پەیوەندیم بپچڕێنم بەڵام شتێک لە ناخما بەردەوام پێمەڵێت دەست لەھەموو شت ھەڵگرە
.........
#asudaba_dllm
.........
#asudaba_dllm