Репост из: Kurdish Diplomacy
💠 پرسی کورد لە نێوان چەن پانتای سیاسی ئاڵۆزدا
✍ ڕامین مەفاخری
🌐@ramangrup
🔺پرسی کورد پرسێکی سیاسییە و زۆر جار لە پێوەندی نێوان کورد و سیاسەت دا، ئەم ڕەخنەیە دووپات دەبێتەوە کە گوایە "کورد لە سیاسەت کردن دا لاوازە". لە وەڵامدا، هەرچەن بە دڵنیاییەوە بەشێکی گرنگ لە هۆکاری شکستە مێژوویەکان لە چارەسەر نەکردنی پرسی کورد دەکەوێتە سەر شانی جیلی نوخبەی سەدەکانی پێشوو. بەڵام ئەمڕۆکە کورد لە بارودۆخ و پانتایەکدا خەریکە سیاسەت دەکات کە بە جۆرێک میراتی نەخوازراوی ڕابڕدویە. واتە بێ لە بەر چاو گرتنی کاریگەری نەرێنی ئەو ژینگە و باروودۆخە دەگمەنەی کە پانتای گەمەی سیاسی کورد پێک دێنێت، هەڵسەنگاندن و داوەریەکەمان خەوشدار و ناکامڵ دەبێت. ئەم بارودۆخە ئاڵۆز و دەگمەنەیە کە لە لایەکەوە هەوڵ دەدات جەبری ئاڵۆزی ململانێی هەڵبژاردنی نێوان "کاریگەریی" یان "ئامراز بوون " ، بە سەر تاک و سیاسەتی کورد دا بسەپێنێت و لە لایەکی دیکەشەوە وەکوو ئاوێنە و ڕەنگدانەوەی سیاسەتی ئاڵوزی کوردی دەناسێندرێت. لە کۆتاییدا، تەنیا توڕەیی و نائۆمێدی کۆمەڵگای کوردی و سەرخۆشی نەیارانی کوردی لێ دەکەوێتەوە.
🔺کورد دەبێت ئەم ڕاستیە لە بەر چاو بگرێت کە سیاسەت دەنگدانەوەی چەڵنجی بەرژەوەندی نێوان باوەڕ و هێزە جۆراوجۆرەکان لە دوو ئاستی ناوخۆ و ناودەوڵەتیدایە. هەروەها، هەر یەک لەم دوو ئاستە، وێڕای هەبوونی پێوەندییەکی چڕ و پڕ، ئەکتەر و ڕێسا و یاسای تایبەت بە خۆیانەوە هەیە. لێرەدایە کارتێکەری نەرێنی ئەو بارودۆخە دەگمەن و نەخوازراوە بە سەر هاوکێشەی سیاسەتی کورد دا زاڵ دەبێت. واتە، نوخبەی کورد وەکو نوێنەری گەورەتریین نەتەوەی بێ دەوڵەتی سەردەم، لە هەندێک قۆناغی هەستیاردا مەجبوور دەبێت هاوکات لە هەر دوو ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا بەرەنگاری چوار جۆرە گوتار و سیستەمی سیاسی نادیمۆکراتیک لە لایەک و سیستەمی نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی باقی دەوڵەتە زلهێزەکان لە لایەکی دیکەوە ببێتەوە!
🔺ئاستی ناوخۆ ئەو پانتا سەرەکییەیە کە کورد لە هەر پارچەیەک، دەتوانێت بە پێی هێز و قورسایی لە هاوکێشە سیاسیەکاندا ئەکتەرێکی زۆر کاریگەر بێت. لە ناوخۆدا، حزب و نوخبە سیاسیەکانن کە ئەکتەری سەرەکین و لەم ناوەدا هێز و دەسەڵات لە چوارچێوەی دەستووردا دەستاودەست دەکرێت. واتە لە ئاستی ناوخۆدا، بە هێز بوون یان لاوازبوونی هێزە کوردیەکانی هەر پارچەیەک لە کوردستان لە چۆنیەتی کایەی ئەنجامدانی سیاسی و بەرەنگاربوونەوە لە گەل هەر یەک لەم چوار سیستەمە سیاسیەدا دەتوانێت لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە، لە سەر پرسی کورد لە کوردستان بە گشتی و لە هەر یەک لەم چوار وڵاتەدا بە تایبەتی "زنجییرە کارتێکەریەکی" جێدی هەبێت.
🔺لە ئاستی نیودەوڵەتیدا، دەوڵەتەکانن کە ئەکتەر و بڕیاردەری سەرەکیین. لێرەدا، یاسایەکی حاشاهەڵنەگر حاکم نییە و دوو فاکتەری هێز و بەرژەوەندین کە دوا بڕیار و کردەوەی ئەکتەرەکان دیاری دەکەن و زۆر جار یاسای نێودەوڵەتیش بە تەوافق و سازانی دەوڵەتەکان بە ئاسانیی پێشێل دەکرێت. لەم ئاستەدایە کە تا ئێستا کورد نەیتوانیوە زنجیری سنوورە دەستکردەکان بپچڕێت و سەرکەوتن بەدەست بێنێت. واتە لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا، کوردی بێ دەوڵەت نە دەکەوێتە بازنەی پشتگیری یاسا نێودەوڵەتیەکانەوە، نە وەکو ئەکتەرێکی سەرەکی لە پانتای سیاسەتدا حەسابی بۆ دەکرێت. بۆیە بەردەوام لە پشتی دەرگای ژوورە داخراوەکانی سازان و تەوافقی نێوان دەوڵەتەکاندا پەراوێز دەخرێت و بارۆدۆخێک بە سەرییدا دەسەپێندرێت کە جگە لە ڕیسک و قوماری سیاسی ڕێگەچارەیەکی دیکەی بۆ نامێنێتەوە.
🔺لە کۆتاییدا بە گشتی دەکرێت بڵێین؛ بە لە بەر چاو گرتنی زنجیرە کارتێکەری هەر دوو ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لە لایەک، و کاریگەری هێز و قورسایی پارچەکانی کوردستانیش لە سەر یەکتر، ئەم ڕاستییەمان بۆ دەردەخەن، بەهێزبوون و کاریگەربوونی کورد لە ئاستی ناوخۆدا ڕەمزی سەرەکی چارەسەرکردنی پرسی کورد و سەرکەوتن لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدایە. هەروەها، بە پێی ئەم تاکتیکە، کورد لە چەن دەیەی ڕابردوودا دەسکەوتی یەکجار بەرچاوی هەبووە بە جۆرێک کە بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ کە بنەما سەرەکییەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەرڕاستدا دانراون و لە ڕاستیدا ترسی لە دایکبوونی ئەو دەوڵەتەیە، زۆر جیددی تر لە جاران چەڵەنجی سەرەکی ئەمڕۆی ئەو وڵاتانەیە کە کوردستانیان بە سەردا دابەشکراوە.
💠💠💠💠
🍀هەر کام لە ئێمە دەتوانین دیپلۆماتێک بین و بە زمان و فیکری سیاسی پەروەردەکراو، بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بپارێزین.
فەیسبووک و تێلگرامی دیپلۆماسی کوردی👇
☮️ https://t.me/KurdishDiplomacy
☮️ https://www.facebook.com/KurdishDiplomacy/