‎﮼چاوەکانی❤️


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


ئەمەوێ سەیرت بكەمو
هیچ نەڵێم..
تێڕامان لە دروست كراوە
جوانەكانی خودا عیبادەتە🖤☺️!!
Owner @mariwan_jaf

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


بیهێنە پێش چاوت کچێکت هەیە و دەبێ ژیانی لەگەڵ پیاوێکی وەک تۆ بەسەر ببات،
زەردەخەنە هاتە سەر لێوت؟

🥲


ئەمشارە جێی یەک ئازاری تر ناگرێ،
یەک دڵشکان، یەک برینی تر و ئیتر کەڵکی ھەناسە دانی تیا نامێنێ،
ئێرە زیاتر لە بیمارخانە ئەچێ ھەتا شار ..
ھەمووان برینارن، ھەمووان یەکتر ئازار دەدەن،
ئەھا توانا ئەمین ئەڵێ سلێمانی ھەر ھی ئەوەیە لە دوورەوە بیری بکەیت و ھیچیتر ئەم شەو و ڕۆژانە زۆر بیر لەو قسەیە ئەکەمەوە ، ھەر بەڕاستی سلێمانی بۆ دۆستانی خۆی خۆشناوێت؟ جوگرافیاکەی بۆ ئەوەندە لەبارە بۆ دڵشکان؟

💔💯


وەکو جاران رەفتار ناکەم ؟
ئافەرین بۆ من دیارە کە ئاقڵتر بووم!

..


ئەبێت ئەوەندە بەهێز بیت،
کاتێک کە ڕۆشت؛
بڵێیت حەیف منت لە دەستدا :)


حەزەکەم قسەت لەگەڵ کەم، تەنانەت ھەنێ کاتیش کە ھیچم نییە بۆ وتنــ

….


تــــۆ من بەچی دەزانی.. بۆ وا دەزانی بریندار نابم! حەزدەکەم دەست بگرم بە دڵمەوە و قوڵپ قوڵپ بتهێنمەوە..! من ڕشانەوەیەکی گەورە بەخۆم قەرزارم، ڕشانەوەیەک ھەموو ئەو ئازارانە بھێنێتەوە؛ کە لەم ڕۆژگارانەی دوایی ژیانمدا چەشتومن...!


خاڵی خاڵیم لەو هەستانەی بێهێزت ئەکەن
من هەموو ئەو فرمێسکانەم ڕشت کە پێویست بوو بەهێزم بکەن و لە لاوازی دەرم بێنن
ئێستا کەسێکی بێباکم هەرگیز نامەوێت کەس فرمێسکەکانم ببینێ
یان لاوازیم دەر بخا....،من کچێکم هیچ شتێکم ئاسان بەدەست نەهێنا
لێرە بۆ ئەوەی تۆزقاڵێک خۆشبەختی بکەوێتە دەستی کچەوە ئەبێت سەرتاپا گیانی بەناو ئازاردا ببات،من لەو کچانەم کە چاو قایمی ئەکەن،پێداگر ئەبن،تا هیچ نەبێت ترۆپێک لە خەونەکانی دڵیان دەربهێنن و دونیاکەیانی پێ ڕەنگ بکەن...

خاڵی خاڵیم لەو کارانەی وایان لێبکەم بەزەیی بیان گرێت تا ویستەکانم بەدەست بهێنم
لە ملکەچ بون بوون بۆ هەر شتێک کە پێیان باشە
حەزم لە یاخی بوونە لە هەر شتێک کەلای زۆر کەس باشەو باش نیە
ئەو شتانە بکەم لایان خراپەو خراپ نیە

پێم خۆش بڵێم کچ بوون هەموو کات واتای لاوازی نیە
بڕێک جار ئەبێت هێندە بەهێز بیت بەرگەی هەزاران سەختی بگریت تەنها بۆ ئەوەی هەمیشە بێدەنگ نەبی،ڕازی نەبی


«ئەگەر ئەمە ئەخوێنیتەوە ئەوە تۆ زۆر منت دڵتەنگ کرد»


من بەم دڵشکاویەی ژیان تێدەپەرم و ئەبینم، ئەبینم کە
ئادەمیەکانی ئەم زەمینە لە غروری یەکتر چەند جارشکاون.
لەڕوژێکدا چەند جار برینی یەکتر ئەقڵیشێنەوە،ئەبینم هێندە خاڵین لە موحیبەت، سواڵی جوانی ئەکەن، لە ناشرینی خۆیاندا ئەتلێنەوە.
ڕوحیان بۆنی سەرایەکی لەبن بردووە.
من ئادەمی ئەم زەمینەنیم و حاشا من نیشتمانم نیە...
.


پێمخۆشە جارێکی تر، وەک ساڵانی پێشوو بتبینمەوە، یەکەم جارە کە نەتوانم لە ئێستادا ئەوە بکەم. پێمخۆشە جارێکی تر وەک پێشوو بتبینمەوە، کاتێک سەیر بە یەکتر نامۆ بووین و هیچی تر. پێمخۆشە گوێم لێت بێت و جارێکی تر بپرسم چەند جوانم... ئێوارە چی دەکەی.
وە دواتر کاتێک تۆ بە ئەستەم دەرکەوتیت ئەو هەزاران وشەی عەشقەم پێ بڵێیت، ئەو پەرۆشییەم جارێکی تر پێخۆشە بە بێ دەنگی و عاشقانە ماوەیەکی درێژ لێت بڕوانم، جارێکی تر بگریم، کاتێک غەمگینم دەکەیت. هەموو شتێک کۆتایی هات ئەوە چەند مایەی پێکەنینە!
تۆ کەسێکی تریت، یان پەیوەستە بە خۆمەوە؟
ڕەنگە نەتوانین لەلای هەردووکمانەوە هیچ بکەین. زۆرجار مرۆڤ باوەڕ ناکات، ئەوەی ساڵانێک دەتوانێت بیکات من دەمەوێت جارێکی تر نامەکانت بخوێنمەوە..!

🥺


لە نێو پاسەکەدا
باوەشێکم پیایدا کرد و پێم وت؛
تۆش وەک ھەموو ئەوان
بەلێنی مانەوەیان دا و رۆیشتن، رۆیشتی,
وەک ھەموو ئەوانەی ھەرگیز
بە نیاز نەبوون بڕۆن بەڵام رۆیشتن، رۆیشتی, وەک ھەموو ئەوانەی گرەویان
لەسەر مانەوە کرد و رۆیشتن، رۆیشتی, '
تەنیا جیاوازی
رۆیشتنی تۆ لەگەڵ ھەموو ئەوانەی تر ئەوەبوو کە تۆ بەر لەوەی بڕۆی گیانم پێش رۆیشتنت کەوت..!

😖!


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
‏⠀
‏⠀
‏⠀•ئەمشەو کە بیرم ھاتەوە حەپەسابووم بەدیارتەوە💔!
‏⠀

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : ‎﮼چاوەکانی❤️

Показано 12 последних публикаций.

2 555

подписчиков
Статистика канала