دڵنووس | Dilnûs


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


جامەی پڕ فریوی ڕۆژانە تووڕ دەدەم!
دڵەکەم دەخەمە سەر لەپ و
لە ژێر تیشکی چلچرای بادەدا
هەموو کەس دەمبینێ
چۆناوچۆن دەسووتێم!
ــــــــــ
@philosophically

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Репост из: نەورۆزانە
بەهارە جەژنی نەورۆزە ،سەمایە هەل هەلەو شادی
بەتشکی خۆرەتاوی نوێ پسا زنجیری بێدادی
🔵🔴🔵
دەنگ و ڕەنگی سەراو
@saraw_online
🔸🔹🔸
هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا
@meleksha
🔸🔹🔸
شێعر و پەخشانی کوردی
@zhilamo69
🔸🔹🔸
شێعر و دڵنووسراوە
@Dilnus
🔹🔸🔹
دەنگ و دیمەنی ناوچەی ئاڵەشین
@dangiAlashin
🔸🔹🔸
گۆڤاری ڕوانگە
@Rwangemagtbzmed
🔸🔹🔸
دێرینە شێعری کوردی
@trupkirezgari
🔹🔸🔹
هۆنراوەی پەژۆم
@pajom_poem
🔵🔴🔵
نەورۆزتان پیرۆز💥💥


بۆم نایە غەزەل ئێستێ لەمن زیزە دەمێکە
چۆڵ نابێ دڵم هەردەمێ وەک لانە غەمێکە
@Dilnus
#پەژۆم


نایەڵێ ڕوومەت ببینم بسکەکەی پەرژینی تۆ
کـافریش چـاوت ببینێ دێتـە سـەر ئایینی تۆ
@Dilnus
#لوقمان_حەیدەری


دەلوورێنم، لە بێدەنگییە سامناکەکان دا .

بۆ تۆ،
کە تریفەی سەر بەفری یەکشەوەی
بە پەڵە خوێنکی سووری سوورەوە .
بۆ خۆم،
یاخییەکی نەسرەوتە
بە ئاسۆیەکی دووری دوورەوە .

دەنگ دەداتەوە لوورەم
لە بێدەنگییە سامناکەکان دا،
بە حەسرەتی زامەکانی تۆوە
کە نیشتمانی خەنجەرانی،
کە خوێنی بەسەر با دا
ڕژاوی .

ئاگر بە دەورم دا دەشەکێتەوە،
تەڵە لە دوای تەڵە
بە هەڵمەتەکانم دا،
دەتەقێتەوە .
دەلوورێنم
لە گێژەنی مان و نەمان دا،
بێ تۆ
بە گەرووی زامداری گیانم .
@Dilnus
#فەرەیدوون_ئەرشەدی


نەورۆز...
@Dilnus
#عەدنان_کەریم


نەورۆز...
@Dilnus
#قادر_دیلان


نەورۆز...
@Dilnus
#حەسەن_زیرەک


ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە
─█ █ــــ
چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێ‌پەست بوو تاکوو پار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار
─█ █ــــ
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
─█ █ــــ
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
─█ █ــــ
وا ڕۆژ ھەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەبەق شەوق ئەداتەوە
─█ █ــــ
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا
قەڵخانی گوللـە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا
─█ █ــــ
پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
@Dilnus
#پیرەمێرد


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
#عەفرینەکەم...
@Dilnus


چ دڵتەنگە گوڵم بێ‌تۆ...
#مکاییل


لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن..
@Dilnus
#هێمن


قەت لە دەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن...
@Dilnus
#هێمن


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
موو ناپسێنم...
@Dilnus
شێعر: #هێمن
دەنگ: #عەلی_خزری


ئەمن دەمگـوت لــە دنیــــا تــا بمێنم
لە بەر کەس ئەستەمە سەر دانەوێنم
کەچی ئیستــە لــە داوی بسکی تۆدا
گـــرفتارم گــــوڵم، مـــوو نـــاپسێنم
─█ █ــــ
ژیانـــم پــــڕ لـــــە ڕەنــــج و نــامـــورادی
بە هەڵکـــەوتیش نــەهاتم تــووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکـــوومی حــەبــسی ئینفرادی
─█ █ــــ
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی گــەرچـی پێت دابـــووم بەڵێنی
لە نێو کــوردا نــەبوو پـەیمان شەکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم، پەیمان شکێنی؟
─█ █ــــ
ئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم
دەکەم یــادت، بە یــادی تۆوە شادم
کەبارگه‌ت بۆ هەوار تێکنا، گوڵی من
شکــــا ئەستووندەکی تاوڵی مـرادم
─█ــ█ــــ
شــەوانـــە هـــاونشیـنـی جـامی بادەم
بــە بـــادە با پــەژارە و خــەم بە بادەم
کـە دەستی ڕۆژگــار بــایدا سـەری من
سەری شوشەی شەراب وا چاکە بادەم
@Dilnus


گەر بتوانێ مشکی زەمان
تێمانی ژەنگ گرتووی قەفەز
لێک بپچڕێ
باڵندەی دیل
بۆ کوێ دەفڕێ؟!
@Dilnus
#مەلەکشا


ئەی مانگی‌چاردە!
تۆ لە کام ئاسمانی نەناسراو
ڕازی پڕ ئێشی عەشق
لە بێدەنگی ئەبەی؟
@Dilnus
#تاگوور


ئەمشەو
لە نێوان گەڵا خورماکانا
گۆڤەندێکی و
هەستانی شەپۆلەکان لە زەریا
وەک دڵەکوتێی جیهان
ئەی مانگی‌چاردە!
تۆ لە کام ئاسمانی نەناسراو
ڕازی پڕ ئێشی عەشق
لە بێدەنگی ئەبەی؟
@Dilnus
#تاگوور
#شەماڵ_ئەحمەدووژن


گەوهەرێ...
@Dilnus
#زیرەک


جێم مەهێڵە
درەنگ نییە؛
با نیگای چاو دڵنیابێ،
ئێستا خۆرت بۆ ڕادەگرم،
ناهێڵم وا زوو ئاوابێ!
@Dilnus
#پەشێو


خۆشەویستم!
کە ژوورەکەم جێدەهێڵیت
تیشکی خۆر لە ژوورەکەما
بوخچەی خۆی دەپێچێتەوە،
میلی سەعات
خولی لە یاد دەچێتەوە.
─██ــــ
کە ژوورەکەم جێدەهێڵی و
لەلام دەڕۆی،
هەر چواردەورم،
وەک دارەمەیت،
هەستی سڕم دەگرێتە خۆی؛
لە پەنجەرە و دەرگاکەوە
بۆ قوڕگم دێ دەستی زریان.
کتێبخانەی بچکۆلانەم،
دیوارەکان،
هەموو یەک یەک دێنە گریان؛
لەگەڵ مندا دێنە گریان
─██ــــ
خۆشەویستم!
دنیا ساردە، ئاو شەختەیە؛
دڵی تەنیام هەڵپەیەتی
بۆ لێوێکی گەرم گەرم،
گەرم وەکوو پشکۆی پەتی.
─██ــــ
چ ڕوو دەدا با ڕوو بدا!
دڵنیا بە، جێم مەهێڵە،
باوەشی من بەهەشتێکە،
دەتپارێزێ لە ڕەهێڵە.
─██ــــ
جێم مەهێڵە
درەنگ نییە؛
با نیگای چاو دڵنیابێ،
ئێستا خۆرت بۆ ڕادەگرم،
ناهێڵم وا زوو ئاوابێ!
@Dilnus
#پەشێو

Показано 20 последних публикаций.

933

подписчиков
Статистика канала