Репост из: …..
من تۆم دەوێ
عەتری زەردی یاسەمینم ناوێ
من دەرەرەی مەکتەبم ناوێ
من لەبەر خاتری چاوی تۆ دەژیم
عاشقی بێزارم ناوێ
من تۆم دەوێت ئەوانم ناوێ
هەناسەم تۆی هەوام ناوێ
من بەژن زراڤم ناوێ چاوی گەورە و دڵگیرم ناوێ
بەلەم سواریم حەز لێیە بەڵام جگە لە تۆ دەریام لە هیچ کەس ناوێ
قژی زۆر شێواو و بوونیانی زۆر شێتم ناوێ
دەزانی بەرچاوت گرتووم بێجگە لە تۆ هیچم لە خودا ناوێ
چاوی ڕەشی ڕۆژهەڵاتی و ڕووخساری مانگ ئاسام ناوێ
ئاخر کاتێک تۆ لە خەیاڵمدای حەقمە بڵێم گوناحم ناوێ
قسەی باق و بریق و ئەو دوو چاوە جوانەشم ناوێ
تەنانەت ئەوەی باش ڕاو دەکاو خاوەنی چەک و چۆڵیشە من نامەوێ
شیعری تەڕ و تازەم ناوێ ئەوەش کە ئەهلی سازە نامەوێ
من حەز دەکەم تۆم هەبێت و بۆ ئەمەش مۆڵەتم ناوێ
سەفەرم بە دەوری جیهاندا ناوێ ڕەنگی ڕەنگینی پەلکە زێڕینەم ناوێ
چرکە و سەعات و تەمەنی من تۆی تۆ کە نیت من کاتم ناوێ
فاڵی جۆراو جۆرم ناوێ نامەی ڕێگا دوورەکانم ناوێ
بۆچی بچم ئەستێرە بچنم مانگی من تۆیت ڕووناکیم ناوێ
خاکە لێوەو پوشپەڕ و جۆزەردانم ناوێ
من مرۆڤی سەر کز و چاو شۆڕم ناوێ
کە خۆم دیلی چاوی تۆ بم حەقمە بڵێم دیلم ناوێ
قسەی زۆر ئاشقانەم ناوێت دڵی ڕسواو دێوانەم ناوێ یان تۆ یان کەس نا بە خودا
خوداش خۆی دەزانێت کەسی ترم ناوێ
خەرمانان و گوڵان و ڕەزبەرم ناوێ
بێ تۆ من ئەم چارەنوسەم ناوێ
یەکێک پرسی ئەی ئەگەر بە قسمەتت نەبوو
من تەنانەت ئەم خەیاڵانە تاڵەشم ناوێ
بەبێ تۆ هیچم لە دوونیا ناوێ
تۆ فریشتەی من بوونیانمم ناوێ
تۆ دەزانیت چەن زۆری بۆ من؟
ئاخر عادەتمە کەمم ناوێ
من تۆم دەوێت و ئەوانم ناوێ
هەناسەم تۆی هەوام ناوێ
تۆ تەماشا بکە شیعرم بۆ کێ نووسیوە
تۆیەک کە وتت من تۆم ناوێ
#shnyarm 💙