جیم کاری ناوبانگی نەبوو کاتێک لەبارەی پارەکەی لە بەرانبەر بەشداریکردنی لە فیلمی Dumb and Dumber (گێل و گێلتر)دا گفتوگۆی لەگەڵ ستۆدیۆی فیلمەکە دەکرد، ٣٥٠ هەزار دۆلاریان خستە بەردەم، بەڵام جیم کاری ڕەتی کردەوە و داوای ٤٠٠ هەزار دۆلاری کرد، بەڵام ستۆدیۆی فیلمەکە ڕەتیان کردەوە..
لەسەروبەندی گفتوگۆکە فیلمی Ace Ventura (ئەیس ڤینتۆرا) نمایش کرا و لە هەفتەی یەکەمیدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی وەدەست هێنا، لێرەوە ستۆدیۆی فیلمی " Dumb and Dumber" ڕەزامەند بوون بە ٤٠٠ هەزار دۆلار، بەڵام جیم ڕەتی کردەوە و داوای ٥٠٠ هەزار دۆلاری کرد، ستۆدیۆکە ڕەتی کردەوە...
فیلمی Ace Ventura دەنگدانەوەی گەورەی بەدوا هات و داهات و ناوبانگ رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبووندا بوو..
ستۆدیۆکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ٥٠٠ هەزار دۆلار، بەڵام جیم ڕەتی کردەوە و داوای ملیۆنێک دۆلاری کرد، ستۆدیۆ ڕەتی کردەوە...
فیلمی Ave Ventura بەردەوام بوو لە سەرکەوتن.
ستۆدیۆ ڕازی بوو بە یەک ملیۆن دۆلارەکە، جیم ڕەتی کردەوە داوای ٢ ملیۆن دۆلاری کرد، بەڵام ستۆدیۆ ڕەتی کردەوە...
ستۆدیۆ ڕازی بوو بە ٢ ملیۆن دۆلار، بەڵام جیم کاری هەر ڕەتی کردەوە، تا ئەوەی لە کۆتاییدا لەسەر پارەکەی لە بەرانبەر بەشداریکردنی لە فیلمەکە رێککەوتن کە بڕەکەی ٧ ملیۆن دۆلار بوو، واتا نزیکەی نیوەی بودجەی فیلمەکە کە خۆی لە ١٧ ملیۆن دۆلار دەبینیەوە. فیلمەکە لەساڵی ١٩٩٤ نمایش کرا و جیهانی هەژاند و نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی بوو، بوو بە یەکێ لە خۆشترین فیلمە کۆمێدییەکان لە مێژووی سینەما لەسەر ئاستی جیهاندا.
بەهرە و توانا بەهای خۆیان هەیە...