دژەزیندەیی یان ئەنتیبایۆتیک (ئینگلیزی: Antibiotic) دەرمانی لەناوبردنی بەکتریایە، لەڕێگەی ڕاگرتنی فرمانە جۆربەجۆرەکانی خانەی بەکتریاوە. لەوانە پێنیسیلین و تێتڕاسایکلین، زۆر لە دژەزیندەیییەکان لەو ماددە کیمیایییانە پەیدادەکرێن کە بەکتریا و کەڕووەکان دروستیان دەکەن بۆ پارێزگاری لە خۆیان، دژ بە پەلاماری وردبینە زیندەوەرەکانی دی. لە دژەزیندەیییەکانی تر، دەرمانی سەلفایە کە لە تاقیگە دروست دەکرێت