هەواڵ گەیشتە سەرکردەی موسڵمانان، سەلاحەدینی ئەیوبی، کە سەرۆکی ئەفرەنجی(فەرەنسی) ئەرنات حاکمی کەرەک لە فەلەستین،هەستاوە بە ڕێگیریی کردن لە حاجیانی موسڵمان و کوشتنی ژن و منداڵانیان، وتوویەتی: بە محەمەدەکەتان بڵێن با بەرگریتان لێبکات!
قەدەری خوا وادەبێت پیاوێک لەو کاروانە ڕادەکات و دەچێت بۆ لای سەلاحەدین و هەواڵەکەی پێدەگەیەنێت..
دەبێ هەڵوێستی سەلاحەدین چی بووبێت؟
سەڵاحەدین بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ماڵی خۆیدا دەمێنێتەوەو بە گریانەوە، دەست دەکات بە نزاو پاڕانەوە لە پەروەردگار، دەڵێت: پەروەردگارا، ئایا ڕێگەم پێ دەدەیت نوێنەرایەتی پێغەمبەرەکەت محمد(ﷺِ)بکەم، لە بەرگریکردن لە ئومەتەکەی؟ بەردەوام ئەمە دووبارە دەکاتەوە..
پاشان سوپاکەی ئامادە دەکات و ئەم وتارە کورتە دەدات:
(ئەی سەربازانی محمد(ﷺِ) ئەرنات حاکمی کەرەک، ستەم دەکات و حاجیانی ماڵی خوا دەکوژێت و خوێنی منداڵ و ژنەکانیان دەڕێژێت، دەشڵێت: بە محەمەدەکەتان بڵێن تا بەرگریتان لێ بکات، ئەوە من گیان و جەستەم بەخشیووە تا نوێنەرایەتی محمد(ﷺِ) بکەم بۆ بەرگریکردن لە ئوممەتەکەی، کێ دەیەوێت لەگەڵم بێت، با شوێنم بکەوێت؟)
سەربازەکانی بە یەک دەنگ گوتیان: (ئێمە هەموومان فیداتین ئەی پێغەمبەری خوا).
کاتێ جەنگەکه ڕویدا، جەنگی(حطین)، سەلاحەدین سەرکەوت و ئەرنات بەیل گیرا، سەلاحەدین پێی گوت: ئایا تۆ بوویت دەتگوت: بە محەمەدەکەتان بڵێن با بەرگریتان لێ بکات؟
وتی: بەڵێ ....
سەلاحەدینیش وەڵامی دایەوە: دەی منیش ئەو بەندە هەژارەم کە لەبەردەم خۆتدا دەمبینیت، کە نوێنەرایەتی پێغەمبەری خوا دەکەم لەبەرگریکردن لە ئوممەتەکەی .. پاشان سەری پەڕاند..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ