☀︎𝐊-𝐒-𝐓 ✌︎


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


☞︎︎︎𝑷𝒓𝒐𝒈𝒓𝒂𝒎𝒊𝒏𝒈 ☞︎︎︎ 𝑻𝒆𝒎𝒑𝒍𝒆𝒕 ☞︎︎︎𝑺𝒐𝒖𝒓𝒄𝒆 𝑪𝒐𝒅𝒆 ☞︎︎︎𝑳𝒆𝒂𝒓𝒏 ☞︎︎︎𝑻𝒐𝒐𝒍 + 𝑪𝒐𝒏𝒇𝒊𝒈
➤𝑴𝒚 𝑪𝒉𝒂𝒏𝒏𝒆𝒍𝒔
=======
➤ : @K_K_F1
➤ : @DD_X5
➤ : @DD_X6
=======
𝑾𝑶𝑵𝑬𝑹 : ⚤︎𝑵𝑬𝑶-𝑻𝑹𝑰⚤︎
➤contact : @neotrii_bot

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


ستارتبەکەن هەموو تان شتی شا دائەنێم. بۆتان


افضل بوت متجر سلع في التليكرام 😉🌸
اسعار رخصيه جدا 👍🏻


جۆین کەن تکایە هەمووتان
https://t.me/LGB_STAFF


ئامادەکردنی
پارێزەر / پروشە قەلەندەر کەسنەزانی
ماستەر لە لێکۆڵینەوەی تاوان /بەریتانیا

مافی بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە

هۆشیاری تاک لەکۆمەڵگە......
پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک....
گەشەپێدانی هزری تاک....
هۆشیاری ڕۆشنبیری تاک .....

بەشی ٣ کۆتای


وەک:

١/ بازاری ماددە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانی (heroin, benzos, Ecstasy, marijuana)....هتد
۲/ پۆرنۆگرافی ، واتە فیلمە سێکسیەکان بەتایبەت ئەوانەی کە لە ئنتەرنێتی ئاسایی ممنوع بێت و نەتوانرێت سەیر بکرێ وەك دەست درێژی سێکسی ، مناڵباز ( پیدۆفایل) سێکس لەگەڵ مناڵ ، بەکار هێنانی مادەی هۆش بەر لە کاتی سێکسکردن .

۳ـ لێدان و ئازاردانی جەستەیی و بەکرێگرتنی خەڵک بۆ کوشتنی خەڵک .
٤ـ کڕین و فرۆشتنی شتومەکی نایاسایی وەک چەک و تەقەمەنی و کارتی بانک ( هەموو جۆرەکانی ) ، دراوی تەزویر ...هتد
٥ـ پرۆگرامی هاك کردن و پێشکەش کردنی ئەم خزمەت گوزاریە بۆ ئەوانەی کە دەخوازن بچنە ناو سیستەمێکی دیاریکراوەوە .

ئەم نموونانە بەکورتی ئەو بەشانەن کە بەگشتی خەڵک خولیایانەو بەتایبەت کاریگەری هەیە لەسەر کەسانی هەرزەکار. بەشەکانی تری دارك وێب زۆرە و ناتوانین لێرەدا باسی هەمووی بکەین.

چۆن هەرزەکار ئەم دارك ویبە بەکار ئەهێنێت؟؟

ئەم بەشە رەشە شاراوەی ئنتەرنێت بە search واتە گەڕانی ئاسایی ئنتەرنێت نایەت بەڵکو پرۆگرامی تایبەتی خۆی هەیە و بەر بڵاو ترین پرۆگرام کە بەکاردێت پێی دەڵێن تۆڕ (TOR) کە کورت کراوەی ( The Onion Router) . هەر بۆیە هەموو ئەو سایتانەی لەم سێرچەدا هەیە کە بە سایتە رەشەکان ناودەبرێن لە جیاتی ئەوەی کۆتایی ئەدرەسەکانیان بە .com کۆتایی بێت ئەو بە onion کۆتایی دێت . بەکار هێنانی ئەو سایتانە قورسە و وە زۆرخاوە هەروەها دابەزاندنی پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەرەکە توشی ڤایرۆس ئەکات کە ئەمەش وا دەکات بتوانرێت ئەو کۆمپیوتەرە هاک بکرێت.

هەر کەسێک کە سیستەمی سێرچی ئ TOR بەکار هێنا مانای ئەوە نیە خراپە و کەسەکە تاوانبارە بەڵام بەشە خراپەکەی زۆر زیاترە لە باشەکەی چونکە هیچ چاودێرییەک یان ڕەقابەیەک لەم بەشە تاریکە نیە مەترسیەکە لێرەدایە بۆ هەرزەکار.

هەربۆیە کە هەرزەکار ئەم پرۆگرامە لەم بەشە تاریکەی ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت لە ئنتەرنێت وەک ئەوە وایە لە رێگایەکی تاریكی مەترسی دار هەرزەکارەکەت فەرامۆش بکەیت و دەکەوێتە ناو گرۆپێک لە مافیاو تاوانبار کە دەکرێت لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن .

**چۆن هەرزەکارەکەم لەم بەشە تاریکە بپارێزم؟؟؟؟

یەکەم شت دەبێت متمانە دروست بکەیت لەگەڵ مناڵەکەتدا کە بتوانێت هەموو شتێکت لا باس بکات بە باش و خراپەوەو وە چاوەڕێی ئەوە نەکات کە سەرزەنشت بکرێت. پاشان چاودێری بەردەوامی تەواوی کۆمپیتەر یان تەلەفۆن یان ئایپادی مناڵەکەت بە و سەیر کردنی وردی ئەو بەرنامانەی کە دایبەزانوە لێ پرسینەوەی تەواوەتی لێی سەبارەت بەو پرۆگرامو بەرنامانەی کە دایبەزاندوە کە نەوەک بەناوی یاریکردنەوە فێڵی لێکرا بێت. ئەگەر هەر کات هەر کام لەم بەرنامانە
واتە بەرنامەی TOR یاخود Freenet یان 12P بینی دایبەزاندبوو یان سێرچی بۆ کردبوو ئەوا بیسرنەوە دەست بە جێ وە لۆکی بکەن ( قفڵ ) بکەن بۆ ئەوەی نەتوانن دایبەزێننەوە وە کۆنترۆڵی تەواوی هەرزەکار بکەن لە رویی ئینترنێتەوە بەتایبەت پاسوەرد دابنێن و ئەو پاسپۆردە خۆت بیزانیت و ئەگەر پێویستیت بە هۆشیاری و رێنمایی لە کەسی شارەزا لە بواری IT ئنتەرنێت بپرسن کە چۆن ئەم بەرنامانە قفل بکرێ و چاو دێریی بکرێت .
ئەم بابەتە لە ئێستادا بۆتە پەتایەکی جیهانی و هەموو ووڵاتان مەبەستیانە کە پارێزگاری لە مناڵەکانیان بکەن و نەکەونە ناو تۆڕی بێ ڕەحمانەی زاڵم و مافیاکان ، بۆ ئەم مەبەستە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە لەنێوان دامو دەزگاکانی ووڵاتاندا ، لە چەن مانگی پێشوودا لە ووڵاتی بەریتانیا لە هەڵمەتێکی گەڕاندا لەلایەن ئاژانسی تاوانی نیشتمانی توانیان نزیکەی ٦٠ هەزار کەس لەجیهاندا بدۆزنەوەو کە لەوانە ۱٠ هەزاریان لە بەریتانیا بوون و نزیکەی تا ئێستا ۱۷۷ کەسیان دەستگیر کردوە کە تەنیا لەو هەڵمەتدا دەستیان گرتوە بەسەر ٥٤ ملێۆن پاوەن و ۲ تەن ماددەی هۆشبەرو سەدان چەکو تەقەمەنی و کارتی بانکی ...هتد ، ئەمانە لە ڕێگەی ئینکرۆچات ( encro chat ) کە پرۆگرامێکە لەدارک وێب پەیوەندییان بەیەکەوە کردوەو بەڵام دواجار پۆلیس توانیوێتی بچێتە ناو تۆڕی پەیوەندیەکانیان و شوێنەکانیان بدۆزێتەوەو ژمارەیەکیان دەستگیر بکات ولە ئێستادا بەدوای ئەوانەی تردا دەگەڕێن.

هەر بۆیە تکام وایە لە دایکان و باوکان هۆشیاریی تەواوەتیان هەبێت لە هەموو هەڵسوکەوتێکی هەرزەکار ، ناڵێم بەچاوی تاوانبارەوە سەیریان بکەن بەڵام لەبەرئەوەی زوو ئەبنە قوربانی ئەم کەسانە کە زۆر شارەزان و بەئاسانی فریو ئەدرێن ، مەڵێ مناڵەکەم ژووری خۆی هەیەو لەسەرەوەیە یاری دەکات یان لەگەڵ ڕەفیقەکانیدایە بۆ خۆی لەماڵەوەیە قسەیان لەگەڵ دەکات و هیچ ناکات چونکە ئەو دوژمنەوەو بەڵایەیی لێی دەترسی لەدەرەوە توشی ببێت ئێستا هاتوتە ناو ماڵەکانمانەوە و لەنێوانماندا دەژی بۆیە تکایە ئاگاداربە چونکە دواتر پەشیمانی دادی کەسمان نادات .


ئینتەرنێت بە شێوەیەکی سەرەکی لە ٣ بەش پێك دێت :

بەشی یەکەم:
‏ (surface web) واتە ئەنتەرنێتی گشتی کە ئەمە بەشە ئاسایەکەیە کە هەموو خەڵک بەکاری ئەهێنن ڕۆژانە وە بۆ گەران بە دوای بابەتەکان کە لە رێی google ,Yahoo ,Bing دەکرێ ، ئەم بەشە تەنیا لە ٤٪ ئینتەرنێتە بەڵام دووبەشەکەی تر لە ٪ ۹٦ پێک دێنن.

بەشی دووهەم

ئەم بەشە بە دیپ وێب ناسراوە Deep web

دیپ وێب Deep web ئەو بەشەیە کە حکومەتەکانی وڵاتان بەکاری ئەهێنن بۆ سیستەمی حکومی و بەرێوبردنی وڵات و کاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتیان لەلایەن دامودەزگا حکومیەکانی و دائیرەکانی دەوڵەتەوە. بۆ نموونە سیستەمی نەخۆشخانە و زانیارییەکانی نەخۆش، بەرێوەبردنی نەخۆشخانەکان و سیستەمی بانک و پارەدانی ئەلکترۆنی، سیستەمی خوێندن و زانکۆکان ، سیستەمی پۆلیس و دادگا و وەزارەتەکانی حکومەتو ...هتد .

بەشی سێیەم

ئە م بەشە بە دارک وێب ناسراوە Dark web کە بە بەشە خراپ و مەترسیدارەکە ناسراوە و زۆربەمان زانیارییمان لەسەر نیەو کە ئەمەش
بابەتی ئەم نووسینەیە.
دارك وێب ئەو ئنتەرنێتە شاراوەیە کە ناتوانرێ بە ئنتەرنێتی ئاسایی داخڵی ببیت و بەکاری بهێنێت. ئەم بەشە مەترسیدارە زۆر شاراوەیە و بە بەشە تاریکەکەی ئنتەرنێت ناو دەبرێت چونکە ناونیشان و کەسایەتی بەکارهێنەرەکەی بە تەواوی شاراوە دەکات ، ئەمەش وادەکات کە تاوانباران بۆ بەدیهێنانی خواستەکانیان ئەم ڕێگایە بەکاربهێنن و سەرنجی خەڵک بەتایبەت هەرزەکار ڕاکێشن بەلای خۆیاندا بۆ شاردنەوەی کردارەکانی ئارەزوو دەکەن بەکاری بهێنن .

لەم بەشە تاریکە چی تێدایەو چۆن بەکاردێت ؟
بەکورتی هەموو ئەو شتانەی کە لەژیانی ڕۆژانەدا قاچاخن و ناتوانرێت بەئاسانی بەردەست بن یان بەکاربهێنرێت لێرەدا هەیە

بەشی ٢


دوژمنێکی تاریك و مەترسیدار لەماڵەکانماندا...

دارك وێب (Dark web) ئەو دوژمنەیە کە لە ماڵەکانماندا خۆی حەشارداوەو لەهەر کاتێکدا بێت دەستی خۆی دەوەشێنێ و ماڵەکانمان لێ دەکات بە زیندان . دارک وێب یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە تاوانێک بەتایبەت تاوانی دەست درێژی سێکسی و بەدەستهێنانی مادەی هۆشبەر و هەموو ئەوتاوانانەی تر کە بە گروپ یان بە تاکە کەسی ئەنجام ئەدرێت !!! پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە دایك و باوك بۆچی دەبێت هۆشیاریان هەبێت و بەتایبەت ئاگایان لە مناڵەکانیان ( هەرزەکاران ) بێت لەم مەترسیە گەورەیە ؟ چۆن خۆیان و منداڵەکانیان ئەپارێزن لەم مەترسیە ؟

پێش وەڵامدانەوەی پرسیارەکە دەمەوێت بەکورتی بزانین ئینترنێت چیەو چۆن بەکار دەهێنرێت لەم جۆرە تاوانانەدا.

بەشی یەك


افضل بوت متجر سلع في التليكرام 😉🌸
اسعار رخصيه جدا 👍🏻


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
دەتەوێ فێرە هاك بیت؟
هل ترید تعلیم هاك؟
Want to learn hacking

Показано 9 последних публикаций.

86

подписчиков
Статистика канала