📚 #چیرۆک
له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تاب دا سێ كه‌س هاتن كوڕێكی
گه‌نجیان گرتبوو وتیان ئه‌ی گه‌وره‌ی موسڵمانان ئه‌مانه‌وێت تۆڵه له‌م پیاوه بسێنیته‌وه بۆمان چونكه باوكی كوشتوین!!! عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی:بۆچی كوشتت
پیاوه‌كه وتی: من شوانی وشتر و بزنم یه‌كێك له وشتره‌كانم دره‌ختێكی له ناو زه‌وی باوكه‌كه‌یاندا خوارد باوكیان به‌ردێكی لێدا وشتره‌كه مردار بوویه‌وه، منیش هه‌مان به‌ردم دا له باوكیان و ئه‌ویش مرد
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی: كه‌واته حه‌دی خوات له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كه‌م
پیاوه‌كه وتی: سێ رۆژ مۆڵه‌تم بده‌رێ چونكه باوكم مردووه‌و گه‌نجینه‌یه‌كی بۆ من و برا بچوكه‌كه‌م جێهێشتووه ئه‌گه‌ر بمكوژیت گه‌نجینه‌كه ده‌فه‌وتێت و براكه‌شم دوای من ده‌فه‌وتێ
عمری كوڕی خه‌تاب وتی: باشه كێ زه‌مانه‌تت ده‌كات؟
پیاوه‌كه ڕوانی به ده‌موچاوی خه‌ڵكه‌كه‌دا و وتی ئه‌و پیاوه
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی: ئه‌بازه‌ڕ زه‌مانه‌تی ئه‌م پیاوه ده‌كه‌یت؟
ئه‌بوزه‌ڕ وتی:به‌ڵێ ئه‌ی گه‌وره‌ی موسڵمانان.
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی: تۆ نایناسیت ئه‌گه‌ر ڕابكات حه‌دت لێده‌ده‌م
ئه‌بوزه‌ڕ وتی: باشه گه‌وره‌ی موسڵمانان.
پیاوه‌كه ڕۆشت رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م تێپه‌ڕی و هه‌موو خه‌ڵك نیگه‌ران بوون بۆ ئه‌بوزه‌ڕ نه‌كا حه‌دی لێبدرێت، و نه‌ختێك به‌رله نوێژی مه‌غریب پیاوه‌كه به هه‌ناسه بڕكێ و شه‌كه‌تی گه‌ڕایه‌وه‌و له به‌رده‌م عومه‌ری كوڕی خه‌تاب دا وه‌ستا.
پیاوه‌كه وتی: گه‌نجینه‌كه و براكه‌مم ته‌سلیمی خاڵوانی كرد و منیش ئه‌وه‌تام له به‌رده‌ستا.
عومه‌ر سه‌ری سوڕماو وتی: چی تۆی گه‌ڕانده‌وه ده‌تتوانی هه‌ڵبێیت؟
پیاوه‌كه وتی: ترسام بووترێت وه‌فاداری و په‌یمان بردنه‌سه‌ر له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ماوه.
عومه‌ر پرسیاری له ئه‌بو زه‌ڕ كرد ئه‌ی تۆ بۆچی زه‌مانه‌تت كرد؟؟؟
ئه‌بوزه‌ڕ وتی: ترسام بوترێت خێر له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ماوه.
كوڕانی كوژراوه‌كه ئه‌م هه‌ڵوێستانه كاری تێكردن و وتیان ئێمه‌ش لێی خۆش بووین.
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتی: بۆچی؟
وتیان ده‌ترسین بوترێت لێ‌خۆش بوون و لێبورده‌یی له‌ناو خه‌ڵكدا باری كردووه.
@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat