#خوشکم_ئەم_کارەت_ڕاگرە!
نیقاب پۆشە فیتنە چیەکان کامانەن ؟
کاتیک زانیان ناتوانن سنور دابنین بۆ کچە باڵا پۆشەکان
ھاتن کار لەسەر جۆری نیقابەکە و کچەکان دەکەن
بەتایبەت ئەوانەی نیقابی ڕاست دەپۆشن ..
ھاتن چرپاندیان بە گویاندا و ھانیان دان لەسەر ڕەنگ
لەسەر وینە گرتن و دەرخستنی ئەوەی کە نیقابین ..
لەشوینە ناوبانگەکان بە نیقابەوە خۆیان دەرخەن..
فیتنەکە لە کویدایە ؟
( نیقابەکە تەسک بکاتەوە لەسەر چاۆی وا دەربکەوی
شیوەی پیکەنینە و جوانیە چاوی پڕ کل و ڕەش بکات)
ئینجا وینە بگری و بە نیتی ئەوەی ھانی خوشکانی تر
دەدات لەسەر باڵا پۆشی و نیقاب پۆشی وە ئەزانی
ئەم کارەی باشە و خیر و عیبادەتە ھتد ...
لەوە سەیر تر ھەیە ڤیدیۆ دەکات بانگەوازی دەکات
ھەیە وەڵامی علمانی و ملحد دەداتەوە بە قسەی خۆی
ھەیە دەنگی خۆی لەگەڵ وینە و نوسین بڵاو دەکاتەوە ..
خەریکە جیاوازی لەگەڵ کچیکی علمانی تەنھا جلەکە بیت
#ترسناک ئەم ڕەش پۆشانەیان ڕازیان کرد لە ماڵەکانیان
بڕۆنە دەرەوە بە بیانوی جیا جیا فەرمانی اللە بشکینن
-بیانووی خویندنی علمانی
-بیانووی ئیش کردنی
- بیانووی بازاڕ کردنی
- بیانووی من نیقابم .
بەداخەوە !
ئەمڕۆ زۆربەی نیقاب پۆشەکان وەک ئەو کەسە وان
ڕۆژوو دەگری و تەنھا برسیتیەکەی بۆ دەمینیتەوە
ھەموو کچ و کوڕیکی موسڵمان و شارەزا ئیعتراف دەکات
ئەم ئایەتە تا قیامەت وایە اللە تعالی دەفەرمویت :
( وَلَنْ تَرْضَىٰ عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ )
ئەی کچ ھەرچی بکەی تا علمانی لە خۆت ڕازی بکەیت
ڕازی نابن ئەگەر خۆتیش ڕووت بکەیتەوە ڕازی نابن
ھەتا شوین دین و بەرنامەیان نەکەویت ...
بۆیە ئاگاداری نیقاب و جلەکانت ببە لەبەر اللە بیکە
ھەرگیز گویی بە قسەی خەڵکی ڕای کردنیان مەدە
بە ھیچ شتیک تنازل مەکە لە جلەکاندا .
وەک ئەزانن زۆربەی کچان نیقاب دەکەن جوانیان
دەر بخەن نەک جوانیان بشارنەوە زۆر بە داخەوە.
تۆ کاتیک ڕۆژانە دەڕویتە دەرەوە بە نیقاب یان حجاب
بۆ دەرس یان زانکۆ یان مزگەوت یان بازاڕ یان سەفەر
تاوان کۆ دەکەیتەوە و سنورئ شەرع دەشکینی
بە ئاسانی سەیری مەکە دڵەکەت ڕەش دەکات .
#گرنگ
ئامانج لە نیقاب ئەوەیە سەرەنج و چاوی پیاو لە ئافرەت
دوور بخاتەوە و سەیریان نەکەن ئەگەر نیقاب وای کرد
پیاوان سەیریت بکەن ئەوە لە ئامانجەکە لایداوە ..
ڕیز لە خۆتان بگرن بە پاراستنی سنورە شەرعیەکان ..
نیقاب بۆ اللە بپۆشە نەک ڕازی کردنی چاو خەڵکی ...
@karwani_tawhed