(۷۹)
ناوی کتێب: زنجیرەی هاوەلان عبداللَّه بن مسعود
نوسینی: م.حبیب محمد سعید
ناوەڕۆکی پەرتووکەکە باس لە چمکێکی ژیاننامە و، کەسایەتیی هاوەڵی ڕێزدار [عبداللّٰه بن مسعود] دەکات، لەوساتەوە کەوا لە تەمەنێکی چکۆلەدا پیشەی شوانیەتی بۆ [عقبة بن معيط]ـی سەرداریی ناوداری قوڕەیش بەجێدەگەیاند،
تا مسوڵمانبوونی لە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پەیامبەرـﷺـ و أبوبكر ـ رضي اللّٰه عنه - لەهەمان ئەو ئیستیکانە شیرەی خواردەوە کە ئەوان لێیان خواردبوەوە!
تا دەگاتە کۆچیی دوایی لە سەردەمی خەلافەتی [عثمان بن عفان] - رضي الله عنه -
ـ کتێبەکە،دانایی و ئامۆژیاری و ڕەوانبێژیی و دڵسۆزیی و جەسووری و دونیانەویستی و ڕاستی ویستیی ئەو هاوەڵەمان بۆ دەخاتە ڕوو لەماوەی ژیانیدا.
پێغەمبەر ـﷺـ لەزۆرێک لە فەرموودەکاندا ستایشیی دەکرد تا ئەوەی ڕێنمایی مسوڵمانانی دەکرد کە قورئان لە [عبداللّٰه بن مسعود]ـەوە وەربگرن .
یەکەم مسوڵمان بوو، بەئاشکرا قورئانی دا بە گوێی قوڕەیشییەکاندا بەخوێندنەوەی سوڕەتی [الرحمٰن]
گەر دەتهەوێ ئاگاداربیت لە کۆششی ژیانی پڕ لەقوڕبانی هاوەڵان خوێندنەوەی ئەم زنجیرەیە، باشترین بیرۆکەیە.!
@ktib_bokurd